پیتی  ش
شێرپەنجەی قوریژنک
شێرپەنجەی قوریژنک

ھۆیەکان‌و ھۆکارەکانی شێرپەنجەی قوریژنک کامانەن؟
لەوەدەچێ فاکتۆرەکانی  ژێرەوە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پێکھێنانی شێرپەنجەی قوریژنک ھەبێ:
خواردنەوەی لە ڕادەبەدەری ئەلکۆڵ،
جگەرەکێشان،
ھەڵمژتنی ماددەی سڕکەر،
خواردنەوەی چای زۆر داغ،
ئاشڵازیای درێژخایەن
گەڕانەوەی بەردەوامی ترشیی (ئەسیدی) گەدە بۆ قوریژنک،
کەم‌بوونی ویتامینەکانی ئا، ب ـ ١ و س لە ڕ‌ژیمی خۆراکیی‌دا،

نیشانەکانی شێرپەنجەی قوریژنک کامانەن؟
دابەزینی بەردەوامی قورسایی لەش لە ماوەیەکی کورتدا, دژواریی قووتدانی پارو و خواردنەوە لە نیشانەکانی سەرەتایی شێرپەنجەی قوریژنکن. ھەروەھا ئێش لە کاتی قووتدان دەتوانێ بەڕەو سینگ‌و پشت تەشەنە کا. گەڕانەوەی خۆڕاکی ھەزم‌نەکراوە بەرەو دەم، دڵتێکەڵاتن‌و ڕشانەوەش ھەروەھا لەم نەخۆشانەدا دەبیندرێ.

دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چ دەکا؟

گاسترۆئندسکۆپیی
دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوای تێروانینی لەش، لە وێنەگرتن لە کاتی خواردنەوەی ماددەی باریۆم، گاسترۆئندەسکۆپیی و نموونەگرتن لە سیللولەکانی قوریژنک کەڵک وەردەگرێ.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
بە پێ تەمەنی نەخۆش، جێی شێرپەنجەو ڕادەی پنجداکوتان‌و بڵاوبوونەوەی سیللولەکانی سەرەتانی لە لەشدا، لە نەشتەرگەریی، شیمۆتراپیی‌و تێشک دەرمانیی کەڵک وەردەگرترێ.

 لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
1797 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/02/2016
زیاتر...
1