پیتی  گ
ڕەفڵاکس ئێزۆفاگیت
ڕەفڵاکس ئێزۆفاگیت

ڕەفڵاکس ئێزۆفاگیت چی‌یە؟
بە ھەوی قوریژنک وەک ئاکامی گەڕانەوەی ئەسیدی گەدە بۆ ناو ئەم ئەندامە"ڕەفڵاکس ئێزۆفاگیت" دەگوترێ.

ھۆیەکانی ڕەفڵاکس ئێزۆفاگیت کامانەن؟
نەبەسترانی تەسکیی خوارەوەی قوریژنک (Lower esophageal sphincter (LES ھۆی سەرەکیی ئەم نەخۆشیی‌یە. چوونە سەرەوەی گوشاری ناو زگ، قەلەویی، زۆرکێشانی جگەرە، خواردنەوەێ لە ڕادە بە دەری ئەلکۆڵ، شێوانی حەرەکەتی ئاسایی قوریژنک، ھەروەھا  فیتقی دیافراگم  ڕۆڵیکی بەرچاویان لەم ڕەوتەدا ھەیە. 

نیشانەکانی ڕەفڵاکس ئێزۆفاگیت کامانەن؟
دڵەکزە Heartburn
دڵەکزە، ئێشی سەردڵ، دڵتێکەڵاتن بە تایبەتیی لە کاتی ڕاکشان‌و خەوتندا، ھەروەھا کۆخین بە ھۆی گەڕانەوەی ئەسیدی گەدە بۆ ناو قوریژنک‌ودەم لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یەن.
ئاڵۆزیی‌یەکان‌و مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟


    گۆڕانی نائاسایی سیڵلولەکانی قوریژنک                   تەنگیی قوریژنک

خوێنرێژیی، 
تەنگیی نائاسایی قوریژنک،
گۆڕانی نائاسایی سیللولەکانی قوریژنک کە پلەی پێش پێک‌ھاتنی شێرپەنجەی قوریژنکە.

دوکتور بۆ  دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکا؟
بو دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، لە ئندسکۆپیی، ھەروەھا ئەندازەگرتنی ڕادەێ ئەسیدی ناو قوریژنک کەڵک وەردەگرێ.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
بۆ چارەکردنی ئەم نەخۆشیی‌یە لە دەرمان، ھەروەھا نەشتەرگەریی کەڵک وەردەگیرێ.

بۆ ئەو نەخۆشانە چ پێشنیارێک دەکرێ؟‌  
گرتنی ڕژیمێکی دروستی خواردن، خۆپاڕاستن لە خواردنەوەی قاوە، خواردنی شوکۆڵات، چێشتی چەور، پیواز، بیبارو خواردنەوەی ئەلکۆڵ)، 
کەم‌خۆریی، خۆاردنی کەم  لە ٥ تا ٦ ژەمدا،
کۆنتڕۆڵی قورسایی لەش،
بەرزڕاگرتنی سەر لە کاتی خەوتندا( سەرتان لە سەر بالێنجی بەرز دانێن)،
لەبەرنەکردنی شەڵوار یا دامەنی تەنگ.

سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
1318 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/02/2016
زیاتر...
1