پیتی  ڕ
شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی ڕاست
شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی ڕاست
شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی ڕاست دوو‌ھەمین شێرپەنجەی بەرچاو دوای شێرپەنجەی سیی‌یەکان لە پیاوان و شێرپەنجەی مەمک لە ژنان‌دایە.

ھۆیەکان‌و ھۆکارەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی ڕاست کامانەن؟
 پۆلیپی بنەمالەیی ڕیخۆڵەی گەورە،



پۆلیپی ڕیخۆڵەی ڕاست
ھەوـ زامی ڕیخۆڵە،
زۆربوونی پرۆتێین‌و چەوریی حیوانیی لە خواردەمەنی‌دا،
کەم‌بوونی سەوزیی‌و میوە لە بەرنامەی خواردەمەنی‌دا،
جگەرەکێشان،
لە تەمەنی دوای ٥٠ ساڵەیی ڕادەی مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە دەچێتە سەرێ.

نیشانەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی ڕاست کامانەن؟ 
بوونی خوێن لە پیسایی دا،
گۆڕانی کتوپڕی عادەتی چوونە ئاودەست (جێگۆرکێی  قەبزیی‌و سگچوون)، 
ھەست‌کردن بە ماندوویی،
بێ‌ئیشتیایی،
کزبوون،
ئاوھێنانی زگ،
زگ‌ئێشە،
کوون‌بوونی ڕیخۆڵە. 



دوکتور بۆ  دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکا؟

شێرپەنجەیدیتنی شێرپەنجەی ‎ڕیخۆڵەی ڕاست بە یارمەتی کۆڵوسکۆپیی
بو دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتوری پسپۆڕ لە کۆڵوسکۆپ بۆ تەماشای ڕیخۆڵە، ھەروەھا لە سۆنۆگرافیی، کامپیوتێر تۆمۆگرافیی‌و ڕادیۆگرافیی ڕکەی‌سینگ بو دیاریی‌کردنی شێرپەنجەو بڵاوبوونەوەی سەرەتان لە ئەندامەکانی‌تری لەشدا، کەڵک‌وەردەگرێ.‌ لە یەک لە سەرسێی نەخۆشەکاندا شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی ڕاست لە کاتی تێروانین وەبەر قامکی دەستی دوکتور دەکەوێ. لە بەشیک لە نەخۆشەکاندا نیشانەکانی کەم‌خوێنیی دەبیندرێ.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیی‌یە لە نەشتەرگەریی کەڵک  وەردەگیرێ.

سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
2515 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/02/2016
زیاتر...
1