پیتی  ج
ھەوی جەرگ
ھەوی جەرگ

جۆرەکانی ھەوی جەرگ کامەن؟
ھەوی جەرگ بە ھۆی دەست‌پێکردن‌و خایاندنیی بە ھەوی کتوپڕو درێژخایەنی جەرگ؛ و بە پێێ ھۆی پیکھێنەرەکانی بە چەشنی چڵکیی‎‌و ناچڵکیی دابەش دەکرێ.

جۆرەکانی ھەوی چڵکیی جەرگ کامانەن؟

ھەوی چڵکیی جەرگ بە پێێ  ئەو ویروسانەی کە ھۆی ئەم نەخۆشیی‌یەن بە چەشنەکانی خوارەوە دابەش دەکرێ:

 جۆرەکان
ھۆ  ‌ھۆی تووشبوون 
 ھەوی جەرگ لە چەشنی A
 ڤیروسی ھەوی جەرگ لە چەشنی A
 ئاو و خواردەمەنی، دەستی پیس‌و ئالوودە
 ھەوی جەرگ  لە چەشنی  B 
  ڤیروسی ھەوی جەرگ لە چەشنی B
 گوێزرانەوە بەھۆی خوێن، پێوەندیی جنسیی،
لە دایک بۆ منداڵ، دەرزیی بە تایبەتیی
لە نێو خۆگرەکان بە ماددەی سڕکەر

 ھەوی جەرگ لە چەشنی   C
  ڤیروسی ھەوی جەرگ لە چەشنی C
 خوێن، گوێزرانەوە لە دایک بۆ منداڵ
 ھەوی جەرگ لە چەشنی D 
  ڤیروسی ھەوی جەرگ لە چەشنی  D  وەک چەشنی B
 ھەوی جەرگ لە چەشنی E
  ڤیروسی ھەوی جەرگ لە چەشنی  E
 وەک چەشنی  A


چەشنەکانی ھەوی ناچڵکیی جەرگ کامانەن؟
ھەوی جەرگ بە ھۆی کاریگەریی ئەلکۆڵ،
ھەوی جەرگ بە ھۆی دەوا‌و سەم. بۆ وێنە ‌وەک کارتێکەریی دەواگەلێک وەک تیتراسیکلین، دیکلوفیناک،
ھەوی جەرگ وەک ئاکامی نەخۆشیی‌یەکانی دیکە، بۆ وێنە سارکۆئیدۆز


نیشانەکانی ھەوی جەرگ کامانەن؟
زەردی سپیایی چاو
لە سەرەتادا نیشانەیەکی وەھا لە زۆربەی نەخۆشەکاندا نابیندرێ. بەڵام نێشانەکانی خوارەوە دەتوانێ وەبەرچاو کەوێ:
بێ حالیی، بێ ئیشتیایی، ئێشی جومگەکان، ھەست بە ئێش‌و گوشار لە بەشی سەرەوەی زگ. لە بەشێک لە نەخۆشەکاندا زەردی پێست‌و سپیایی چاو، خوورینی لەش( بە ھۆی زۆربوونی ئەسیدی زیلک)،  ڕەش‌بوونی میزو سپی‌بوونی پیسایی دەبیندرێ.

دوکتور بۆ  دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکا؟
بو دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێنی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ. دوکتوری پسپۆڕ بە یارمەتی دەزگای سۆنۆگرافیی تەماشای جەرگ دەکا، ھەروەھا نموونەبەرداریش لە جەرگ دەکردرێ.


ئاڵۆزیی‌یەکان و مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
ئەم نەخۆشیی‌یە بە تایبەتیی چەشنی درێژخایەنی چڵکیی ئەو دەتوانێ ببێتە ھۆی شێرپەنجەی جەرگ‌و لەکارکەوتنی کاری ئاسایی ئەم ئەندامە.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
بۆ چارەکردنی ئەم نەخۆشیی‌یە بە پێی ھۆیەکانی لە دەوا، ھەروەھا ڕژیمی خۆراکیی بە تایبەتیی وەلانانی خواردنەوەی ئەلکۆڵدار کەڵک وەردەگیرێ.

سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
2262 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/02/2016
زیاتر...
1