پیتی  پ
ھەوی درێژخایەنی شپیلک/پەنکریاس
ھەوی درێژخایەنی شپیلک/پەنکریاس
ھەوی درێژخایەنی شپیلک دەبێتە ھۆی گۆڕانکاریی بەردەوا و نەگەڕاوەی پێکھاتەو کاری ئەم ئەندامە.

ھۆیەکانی ھەوی درێژخایەنی شپیلک کامانەن؟
خواردنەوەی لە ڕادەبەدەری ئەلکۆڵ،
بەسترانی لولەی شپیلک بە ھۆی بەردی زراوەوە،
زێدە بوونی چەوریی خوێن،
نەخۆشیی خۆپارێزیی،
ئازارو زەبروێکەوتنی شپیلک.

نیشانەکانی ھەوی درێژخایەنی شپیلک کامانەن؟
ئێش لە سەرەوەی زگ بۆ ماوەی چەند کاتژمێر تا چەند ڕۆژ.  ئێش بەرەو پشت تەشەنە دەکا‌و پاش نان‌خواردن یان خواردنەوەی ئەلکۆڵ خەراپتر دەبێ،
پیسایی چەور، سگەشۆرێ وەکو ئاکامی لاسەنگییی ڕاکێشانی چەوریی لە ڕیخۆڵەداو بۆنێکی توند، ناخۆش‌و نائاسایی پیسایی،
کزبوون.
دڵتێکەڵاتن‌و ڕشانەوە.

دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکا؟
بو دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێنی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ بۆ تاقیگە. لەم تاقیکردنەوەدا لەوە دەچێ ڕادەی ئامیلازو لیپاز زیاد بکەن‌و ڕادەی تریپسینۆژن کەم بکا. دوکتوری پسپۆڕ بە یارمەتی دەزگای سۆنۆگرافیی‌و کامپیوتر تۆمۆگرافیی‌و ڕادیۆگرافیی تەماشای شپیلک‌و ئالوگۆڕەکانی ئەم ئەندامە دەکا.

ئاڵۆزیی‌یەکان و مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
بەسترانی ڕێگای ڕیخۆڵە باریکە،
لە کارکەوتنی کاری ئاسایی شپیلک ،
ئاوھێنانی نائاسایی ناو زگ،
دەڵەمەی خوێن لە خوێنھێنەرەکانی سپڵ،
شۆک‌و مردن.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
خواردنی چێشتی کەم‌چەوریی،
خواردنی ویتامین (ئەوانەی کە لە چەورییدا دەتووێنەوە) و کالسیۆم،
ئینسولین بۆ کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن،
نەخواردنی ئەلکۆڵ،
نەشتەرگەریی بۆ دەرھێنانی بەردی زیلک و تومۆر.


سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
1509 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/02/2016
زیاتر...
12