پیتی  پ
ھەوی کتوپڕی شپیلک/پەنکریاس
ھەوی کتوپڕی شپیلک/پەنکریاس
شپیلک چی‌یە؟


لووی شپیلک یان پانکراس ئەندامێکە بە درێژایی ٢٠ ـ ١٥سانتی‌میتر، پانایی ٤ ـ ٣ سانتی‌میتر، ئەستورایی ٣ ـ ٢ سانتی‌میترو قورسایی ١٠٠ ـ ٧٠ گرەم. ئەم ئەندامە لە بەشی سەرەوەی زگ، لە نێوان گەدە، سپڵ‌و جەرگدایە.

کاری شپیلک چی‌یە؟
کاری لووی شپیلک بریتیی‌یە لە:
دروست‌کردن‌و دەڵاندنی ھۆرمۆنەکانی ئێنسولین، گلوکاگۆن، گاسترین‌و سۆماتۆستاتین بۆناو خوێن.
دروست‌کردن‌و دەڵاندنی ئانزیمەکانی ئامیلاز، لیپاز، تریپسینۆژن، کیمۆتریپسینۆژن بۆ ناۆ دوازدەقامکە.‌



   ئانزیم
کارتێکەریی
ھۆرمۆن
 کارتێکەریی
 ئامیلاز Amylase
بلاوەپێکردنی نشاستە
ئێنسولین Insulin
 
دابزاندنی شەکری خوێن
 لیپاز lipase
بلاوەپێکردنی چەوریی
 گلوکاگۆن Glucagon
زێدەکردنی شەکری خوێن
 تریپسینۆژن Trypsiogen
چەشنی ناکارایی ترپسین Trypsin
 (ترپسین لە بلاوەپێکردنی  پرۆتئێن بەشداری دەکا)
 گاسترین Gastrin
بزوێنەرە بۆ دەڵاندنی ئەسید گاستریک لە گەدە
 کیمۆتریپسینۆژن Chymotrypsinogen
بلاوەپێکردنی پرۆتئێن
سۆماتۆستاتین Somatostatin
 پێشگیریی لە دروست بوون‌و دەڵاندنی ئینسولین‌و گلوکاگۆن لە شپیلک دەکا


ھۆیەکانی سەرەکیی "ھەوی کتوپڕی شپیلک
بەردی زیلک،
خواردنەوەی لە ڕادەبەدەری ئەلکۆڵ.



نیشانەکانی ھەوی شپیلک  کامانەن ؟

ئێشی کتوپڕ لە سەرەوەێ زگ‌و تەشەنەکردنی بەرەوە پشت،
دڵتێکەڵاتن، ڕشانەوە، باکردنی زگ، 
تەب، 
لە بەشێک لە نەخۆشەکاندا: کەم‌کردنی ئاوی لەش، خوێنرێژیی، دابەزینی گوشاری خوێن، شۆک‌و مردن.

دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکا؟ 
بو دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێنی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ بۆ تاقیگە. لەم تاقیکردنەوەدا لەوە دەچێ ڕادەی ئامیلاز و لیپاز زیاد بکەن. دوکتوری پسپۆڕ بە یارمەتی دەزگای سۆنۆگرافیی‌و کامپیوتر تۆمۆگرافیی تەماشای  شپیلک‌و ئالوگۆرەکانی ئەم ئەندامە دەکا.

ئاڵۆزیی‌یەکان و مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
گیروگرفتی سیی‌یەکان،
لە کارکەوتوویی کتوپڕی گورچیلەکان،
خوێنرێژیی،
دابەزینی  نائاسایی ئاوی لەش و شۆک.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟

نەخۆش بۆ کۆنتڕۆڵی ئێش، دڵتێکەڵاتن، ڕشانەوەو ھاوسەنگیی ئاو و ئەلێکتڕۆلیتەکانی لەش لە نەخۆشخانەی ڕادەگرن.
لە کاتی پێویستدا بۆ دەرھێنانی بەردی زیلک لە نەشتەرگەریی کەڵک وەردەگیرێ.

تێبینی
Electrolyte ئەلکتڕۆلیت،  ماددەیەکە کە لە کاتی توانەوە لە تراوێکدا دەبێتە یۆن‌و دەتوانێ ڕەوتی کارەبا راگوێزێ،

سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە

1420 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/02/2016
زیاتر...
12