پیتی  ئـ
ئەلزھایمەر
سێنیۆر چۆیز
بیرەوەریەکان لە بیر مەکەن


ئایا دەزانیت کە ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی نەخۆشی ئەلزھایمەر کە نزیکەی ٤٤ ملیۆن کەس لە جیھاندا تووشی ئەم نەخۆشیەن، چیە؟
ئەم نەخۆشیە یەکێک لە بەربڵاوترین جۆری تێکچوونی مێشکە کە لە ٤ چرکەدا، یەک کەس لە جیھاندا تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن و چالاکی مێشک لە ناو دەبات. عادەتەن نەخۆشی ئەلزھایمەر  لە بەساڵاچوان ڕوو دەدات، بەڵام لەبەر شێوازی ناباشی ژیان، باش نەخواردن، سترێس و کەمخەوی و بۆماوەیی، تەمەنی تووشبوون بەم نەخۆشیە گەیشتووەتە ژێر ٦٠ساڵ. ھەر بۆیە ئەگەر زاکیرە یارمەتی ئێوە نادات، ئێوە لە بیری یارمەتیدانی زاکیرەتان بن. چونکە ئەم نەخۆشیە ھەر کە سەر ھەڵدەدات، تەواوی ژیانی مرۆڤ دەگڕێتەوە و دەیخاتە مەترسیەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ئەلزھایمەری ئەمەریکی، ھیچ دەرمانێکی بنبڕکەر بۆ چارەسەری ئەلزھایمەر نەدۆزراوەتەوە بەڵام بە دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش خوێن(LDL)، پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن و زیاترکردنی چالاکیەکانی زەین دەتوانرێت لە پەرەسەندنی ئەم نەخۆشیە ڕێگری بکرێت.
ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی ئەلزھایمەر ، خەزن و کەڵەکەبوونی جۆرێک پرۆتینە بە ناوی" ئەمیلۆیید" کە دەبێتە ھۆی ڕووخانی خانەکانی دەمار. لەبەر ئەوەی کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە پلە بە پلە خۆی نیشان دەدات، لەوانەیە کە بۆ ماوەیەکی  دوور و درێژ ھەستی پێ نەکرێت و  تاک وا دەزانێت کە بەشێکە لە نیشانەکانی پیری. شێوانی زاکیرەی کورتە ماوا یەکێکە لە نیشانە  سەرەتاییەکانی ئەلزھایمەر . ھەر وەھا نیشانەکانی دیکەی تووشبوون بە ئەلزھایمەر بریتین لە: گۆڕانی کەسایەتی، خۆ دوورکردن لە کۆمەڵگا، گۆڕانکاری لە ڕەفتار، لە دەسدانی ورە، ھاژە و زیکەی گوێچکە، سەرە ئێشە، سەر لێ شێوان، شێوانی زاکیرەی درێژ خایەن، لە دەسدانی ھێزی قسەکردن. شایەنی باسە کە مامناوەندی تەمەنی تووشبووان بە ئەلزھایمەر لە پاش تووشبوونیان بەم نەخۆشیە تەنیا ٧ ساڵە و لەو ماوەیەدا لەبەر نەخۆشی ھەوی سیەکان(ژات الریە) و یان ھێرشی دڵ دەمرن.

خانەکانی مێشک لە برسیەتیدا نەھێڵنەوە
خۆراک وەک ھۆکارێکی گرنگ بۆ بەھێزکردنی زاکیرە و خانەکانی دەمار دێتە ئەژمار، چونکە خۆراکی خانەکانی لەش، لە ڕێگای خواردنەوە دابین دەبێت. ئەگەر سیستەمی سوڕانەوەی خوێن بە باشی ئەرکەکانی خۆی بە ڕێوە نەبات، لەو کاتەدا خانەکانی لەش بە تایبەت خانەکانی مێشک کە پێویستی زۆرتریان بە خۆراک ھەیە، بە برسیەتی دەمێننەوە. برسیەتی ئەم خانانە دەبێتە ھۆی دابەزینی ھێزی زاکیرە و سەرھەڵدانی ئەلزھایمەر.

ئەفسوونی جینکۆبیلۆبا لە بەھێزکردنی زاکیرە
جینکۆبیلۆبا یەکێکە لە ڕووەکە دەرمانیەکان کە کاریگەری ھەیە لە گەیاندنی خوێن بە چنینەکانی مێشک، مێژوویەکی کۆن و نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن ساڵی پێش دەگەڕێتەوە و یەکێکە لە پڕفرۆشترین   ڕووەکەکان لە ئەمەریکا. ئەم ڕووەکە وەک دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانەی کە پێوەندیان ھەیە بە نەگەیشتنی خوێن بە خانەکانی مێشک وەکوو دڵەڕاوکێ، ئەلزھایمەر، بێھێزی زاکیرە، تێکچوونی مێشک و شیزۆفێرنیا، دێتە ئەژمار. ئەم ڕووەکە بە گەیاندنی ئۆکسجینی زۆرتر، یارمەتیدەر دەبێت لە بەھێزکردنی زاکیرە، تەرکیز( سەرنجدان)، لابردنی خەمۆکی، سەرە ئێشە، جیوب و زرینگەی گوێچکە.
جینکۆبیلۆبا دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی خەستی خوێن  و لەم ڕێگایەوە ڕێگری  دەکات لە زیان گەیشتن بە تۆڕی چاو و نەبیستن کە ھۆکارەکەی کەمبوونەوەی ڕێژەی سوڕانەوەی خوێنە. ھەروەھا جینکۆبیلۆبا بە زیاترکردنی ڕێژەی گەیشتنی خوێن بە سەرانسەری لەش بە تایبەت بە خانەکانی مێشک لە بەھێزکردنی زاکیرە و چالاکی مێشک بە تایبەت لە تووشبوان بە نەخۆشی ئەلزھایمەر ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەیە. جینکۆبیلۆبا لەبەر ھەبوونی تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی خۆی دەبێتە ھۆی ھێواشتربوونەوەی پرۆسەی ڕوخانی خانەکانی مێشک و یارمەتیدەر دەبێت لە باشتربوونەوەی ئەم نەخۆشیە.
جینکۆبیلۆبا ھەروەھا تایبەتمەندیەکی ھەیە کە لە " ئاسپرین" دەچێت و لە ڕێگای دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی خوێن(LDL) ، ڕێگری دەکات لە جەڵتەی  مێشک بە جۆڕێک کە دەبێتە ھۆی پان و بەرین بوونی دەمار و باشتربوونی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن. ئەم ڕووەکە مەترسی مەینی خوێن لە دەماردا کەم دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی چارەسەربوونی خەمۆکی و دڵە ڕاوکێی بە ساڵاچووان.

 ئۆمێگا٣ خۆراکێکی سەرەکی بۆ مێشک
ئۆمێگا٣ یەکێکە لە ترشە چەوریە پێویستەکانی لەشی مرۆڤ، بەڵام لەش توانایی بەرھەمھێنانی ئەم ترشەی نیە. ھەروەھا ئەم ترشە یەکێکە لە بەشە سەرەکیەکانی پێکھاتەی مێشک، چنینەکانی دەمار و تۆڕی چاو، بە جۆرێک کە لە ١٥ تا٢٥ بەشی خۆڵەمێشی مێشک دەگرێتەوە. لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە بە کار ھێنانی ئۆمێگا٣ کاریگەری ھەیە  لە دابەزاندنی نیشانەکانی ئەلزھایمەر. ئۆمێگا٣ خانەکانی مێشک لە دۆخێکی ھاوسەنگدا دادەنێت و ڕێگری دەکات لە دابەزاندنی ڕێژەی ماددەی " سرۆتۆنین"( گوێزەرەوەیەکی دەماریە) لە مێشکدا، چونکە دابەزینی ڕێژەی سرۆتۆنین دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی خەمۆکی، بێھێزی زاکیرە و فێربوون.

DHA ترشە چەورێکە کە بە زۆری لە نۆرۆنەکان بە دی دەکرێت و ڕۆڵێکی ناوەندی ھەیە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی ئەلزھایمەر، بە جۆرێک کە دابەزینی ڕێژەی ئەم ترشە لە مێشکدا دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی تێکچوونی سەرەتایی مێشک وەکوو ئەلزھایمەر.
ئۆمیگا٣ وەک تەڕکەرەوەیەکی خوێن دێتە ئەژمار و ڕێگری دەکات لە مەینی خوێن و سەرھەڵدانی جەڵتەی مێشک و دڵ. ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە دابەزینی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و ترای گلایسریدی خوێن، پاڵەپەستۆی خوێن و پێکھاتەی خوێنی مەیوو.
زینک، دژە ئۆکسانێکی گرنگ بۆ لەش
توخمی زینک کە لە بەشی١٥ توخمە کانزاکان و پێنجی دژە ئۆکسانە پێویستەکاندایە، ڕۆڵی خۆی دەبینێ لە بەرھەمھاتنی زیاتر لە ٣٠٠ ئێنزیمی پێویستی لەش. دابەزینی ڕێژەی زینک دەبێتە ھۆی ئاڵۆزی لە چالاکیەکانی زاکیرە، خەمۆکی و زیاتربوونی ڕێژەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی وەکوو ئەلزھایمەر و مێشک تێکچوون و خەمۆکی.
زینک ھەروەھا پیسی و میتاڵە ژەھراویەکان لە لەشدا ڕادەکێشێت و پووچەڵی دەکاتەوە، ھەر بۆیە بوونی ڕێژەیەکی گونجاو لە توخمی زینک لە لەشدا وەک بەربەستێک دەبێت لە دژی کاریگەریە ژەھراوی و زیانبەخشەکان.

نووسەر:

وەرگێڕان: 
گروپی زانستی کۆمپانیای ABSOLUTE PHARMA تاکە بریکاری کۆمپانیای    NATURE'S GIFTS لە ھەرێمی کوردستان.
منابع =  

سەرچاوەکان

http://www.mayoclinic.org/drugs-supplements/ginkgo/background/hrb-٢٠٠٥٩٥٤١
http://www.herbwisdom.com/herb-ginkgo-biloba.html
http://www.alzdiscovery.org/cognitive-vitality/report/dha-and-omega-٣-fatty-acids
http://www.ucdmc.ucdavis.edu/welcome/features/٢٠٠٧٠٨٢٢_omega٣/index.html
http://www.alz.org/alzheimers_disease_what_is_alzheimers.asp
http://www.alzheimers.net/resources/alzheimers-statistics/
http://www.alz.org/alzheimers_disease_treatments.asp 
2283 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/02/2016
زیاتر...
12