پیتی  س
نەمانی ماوەی بێ نوێژی – نەمانی عادە - نەمانی سوڕی مانگانە
نەمانی ماوەی بێ نوێژی – نەمانی عادە
د. ڕامان سابیر نانەکەلی

نەمای ماوەی بێ نوێژی لەوانەی ڕووبدات لە کاتی ھەرزەکاری یاخود دواتر. نەمانی ماوەی بێ نوێژی سەرەتایی بریتیە لە نەبوونی ھیچ ماوەیەکی بێ نوێژی لە تەمەنی ١٦ ساڵی. نەمانی ماوەی بێ نوێژی دووەمی بریتییە لەوەی کە تۆ پێشتر ماوەکەت ھەبووە بەڵام بۆ ھەر ھۆیەک بێت ماوەکەت نەمێنێت. لە کاتی نەمانی ماوە یەکم شت کە تۆ بیری لێبکەیەوە بریتییە لە دووگیانی، بەڵام گەلێک لە لێکدانەوە ھەیە لەسەر نەمانی ماوەی بێ نوێژی.
نەمانی ماوە بریتیە لە نیشانە نەک نەخۆشی. نەمانی ماوە زۆر کەم لە ئەنجامی بارێکی سەختەوە ڕوودەدات. لەگەڵ ئەمەش وەستانی ماوە و نەزانینی ھۆیەکەی بێزارکەرە و خەمبارکەرە. بەڵام پەنجە مەنێ بە دووگمەی خەمباری، بەھۆی چەند پشکنینێکی کەم و مێژووی کێشەکەت دەتواندرێت ڕەگی کێشەکە بدۆزرێتەوە، بەمەش چارەسەرکردنی دروستکەری کێشەکە دەبێتە ھۆی نەھێشتنی بارەکە.
 
ھۆکارەکانی؛
جۆری سەرەتایی؛ ئەم جۆرە زۆر دەگەمەنە، زیاتر ھۆکارەکەی بۆماوە و ھۆرمنیە.
جۆری دووەمی؛ ھۆکارەکانی زۆرن، وەک دووگیانی، حەبی دژیسکپڕبوون، یاخود شیردانی مەمک بە ساوا، پەستانی دەرونی، ھەندێک جۆری دەرمان، نەخۆشی، ھەروەھا ناھاوسەنگی لە ھۆڕمۆن.
 
کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟
ئەگەر تۆ ھیچ ماوەیەکی بێ نوێژیت نەبوو، وە تۆ تەمنت گەیشتە ١٦ ساڵ.
ئەگەر تۆ پێشت ماوەت ھەبوو، بەڵام ٣ ماوە یاخود زیاترت نەبینی.
 
گۆڕانکاری لەژیان و چارەسەری لەماڵەوە؛
باشترین ڕێگا بۆ دووربوون لە پچپچڕی لە سوڕی بێ نوێژی بریتییە لە پارێزگاری کردنی لە شێوزێکی ژیانی تەندروست؛
خۆراکی تەندروست، وەرزش، کێشێکی تەندروست.
ھەوڵ بدە ھاوسەنگی پەیدا بکەیت لە نێوان ئیش و کار و پشوو و خۆشگوزەرانی.
خۆت بە دووربخە لە خەمۆکی و پەستانی دەروونی.
2365 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/02/2016
زیاتر...
12