پیتی  د
نۆرەی دڵ
نۆرەی دڵی
ئامادەکردنی د. ڕامان سابیر نانەکەلی

بریتیە لە مردنی بەشێک لە ماسولکە(کان)ی دڵ لە ئەنجامی نەچوونی خوێن بۆی، کە زۆربەی جارەکان ھۆیەکەی بریتیە لە گیرانی خوێنبەری دڵ.

بە گوێرەی ڕێکخراوی تەنروستی جیھانی لە ساڵی ٢٠٠٢، ١٦.٦% مردوان لە ھەموو جیھان بە ھۆی نۆرەی دڵی بووە.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا، نەخۆشیەکانی دڵ باوترین ھۆی مردنن زیاتر لە شێرەپەنجە.


- ھۆیە مەترسیدارەکان بۆ ڕوودانی نۆرەی دڵی
- نیشانەکانی
- ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی نۆرەی دڵ بووینە



‌ھۆیە مەترسیدارەکان بۆ ڕوودانی نۆرەی دڵی:
١. بە ساڵاچوون.
٢. ڕەگەزی نێر؛ زیاترە لە پیاوان وەک لە ژنان.
٣. جگەرە کێشان.
٤. زۆری چەوری لە خوێن.
٥. نەخۆشی شەکرە.
٦. بەرزی پەستانی خوێن.
٧. قەڵەوی.
٨. خەم.

زۆری ئەم ھۆیە مەترسیدارانە دەتواندرێت خۆمانی لێ بپارێزین، لە بەر ئەوە دەتوانیین خۆمان بپارێزین لە نۆرەی دڵی بە چاک کردن و تەندروست کردنی ژیانی ڕۆژانەمان (جگەرە نەکێشان، کەم کردنەوەی کێش، خۆراکی تەندروست و دروست، وەرزش کردن...).



نیشانەکانی نۆرەی دڵی:
دەستپێکردنی نیشانەکانی نۆرەی دڵی بەزۆری یەک بە دوای یەکە، لە چەند خولەکێک. ژانە سینگ باوترین نیشانەی نۆرەی دڵیە، وا وەسف دەکرێت بە ھەست کردن بە قورس بوونی (یاخود پەستان یان کووشینی) سینگ. زۆربەی جار ژانە سینگەکە دەداتەوە بازووی چەپ بەڵام لەوانەیە بداتەوە چەنەگە و مل و بازووی ڕاست و پشت و زگ.
یەکێکی تر لە نیشانەکانی نۆرەی دڵی بریتەیە لە ھەناسە تەنگی، ڕوودەدات کاتێک نۆرەی دڵ ببێتە ھۆی شکستی گوێجکۆڵەی چەپەی دڵ.
نیشانەکانی تری نۆرەی دڵی بریتین لە ئارەقەکردنێکی زۆر، بێ ھێزبوونی و شل بوون، سەر ئێشە، ھێلنج و ڕشانەوە، ھەست کردن بە لێدانی دڵ.
بە نزیکەیی نیوەی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی نۆرەی دڵی دەبن ھەست بە ژانە سینگەکە دەکەن لە سەرتادا. وە ھەروەھا چوار یەکی نۆرە دڵیەکان، ژانە سینگی لەگە




ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی نۆرەی دڵ بووینە
ئامادەکردنی د. پشتوان مامە خدر ئەحمەد و د.ھیواعەبدوئەلسەلام یونس

بەشێێک لە جارەسەری ئەو نەخۆشانەی کە توشی تەسک بوونەوە یان گیرانی خوێنبەرەکانی دیواری دڵ دەبن بریتی یە لە پەیڕەوکردنی ڕێنمایی یەکانی پزیشک کە ئەمەش ئەگەر گرینگ ترنە بێت ھیجی کەمتر نیە لە گرینگی بە کار ھێنانی دەرمان 

گرینگترین ڕێنمایی یە کانیش ئەمانەن 

ڕونکردنەوەی ھۆکارە سەرەکیەکانی نەخۆشیەکە بۆ نەخۆش و ھاوەڵەکەی کە گرینگترینیان ئەمانەن 

· زیادبوونی رێژەی چەوری لە خوێن  

· جگەرە کێشان 

· زیادبوونی پەستانی خوێن 

· زیادبوونی ڕێژەی شەکر لە خوێن 

· شێوەی ژیان وەک کەم جولانەوە زۆر جار خواردن کە دەبێتە ھۆی قەڵەو بوون و زیاد بوونی چەوری وشەکرو پەستانی خوێن 

١ ڕاستەوخۆ دوای دەرچوون لەم بەشە دەبێت نەخۆش پشوویەکی تەواو بدات لە ناو ماڵ بۆ ماوەی چوار ھەفتە و دوورکەوتنەوە لە کاری قورس بۆ نمونە بەسەر کەوتنی قادرمەی بەرز 

٢ دوای چوار ھەفتە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات بۆ ھەڵسەنگاندنەوەی باری نەخۆشیی یەکە و بڕیاردان لەسەر مانەوەی لە پشوو یان دەرچوون لە ماڵ 

٣ دوای ھەشت ھەفتە دووبارە سەردانی پزیشک بکاتەوە بۆ بڕیاردان لە سەر گەرانەوەی بۆ کاری پیشووی یان نا 

٤ لە ماوەی ھەشت ھەفتەی یەکەم نابیێ کاری سیکسی بکات 

٥ دوورکەوتنەوە لە ھەڵچوون و دڵتەنگی وە لێرەدا رۆڵی خێزان و کۆمەڵگەیە کە بوارێکی ھێمن و ئارام بۆ نەخۆش دابین بکەن 

٦ وازھێنان لە جگەرە کێشان بە تەواوی 

٧ خواردن

· ئەو خوادنانە کەم بکرێتەوە کە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی زۆر تێدایە بۆ نمونە مێشک و جگەر و گورچیلەو زەردێنەی ھێاکەو زبدە 

· کەمکردنەوەی گۆشتی سورو جێگرتنەوەی بە گۆشتی سپی وەک ماسی و سینگی مریشک 

· بە کار ھێنانی رۆنی ڕووە کی لە خۆراک و ئامادەکردن 

· کەمکردنەوەی خۆڕاکی سورەوە کراو لە رۆن 

· زیاد کردنی خواردنی سەوزەو میوە چونکە ڕێژەی کۆلیستِرۆل لە خۆین دا کەم دەکاتەوە 

٨ وازھێنان لە خواردنەوەو کھولیەکان 

٩ دابەزاندنی کێشی لەش بۆ قەڵەوەکان بە گوێرەی ڕێنمایی پزیشک 

١٠ نوستن 

· پێویستە ڕۆژانە ٧ تا ٨ کاتژمێر بنوێت 

· نوستنی نیوەڕۆیان سوودی زۆری ھەیە بە تایبەتی لە دوو ھەفتەی یەکەم 

· دوورکەوتنەوە لە دڕەنگ نوستنی شەوانە

· باشترە لە سەر تەنیشتی ڕاست بنویت 

· دوورکەوتنەوەلە خواردن بە لانی کەم سیێ کاتژمێر پێش نووستن

١١ دوورکەوتنەوە لە لێخۆ رینی ئۆتۆمۆبێل لە چوار ھەفتەی یەکەم 

١٢ نابێت کەشتی ئاسمانی ئەنجام بدات بۆ ماوەی ٦ تا ٨ ھەفتە 

١٣ باش کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی شەکرو پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆل و ھتد 

  دەنکۆڵەی ئەنجێسید (GNT)

ئەم دەنکۆڵەیە لە ژێر زمان دادەنریت لە کاتی ئازاری سینگ یان پێش ھەر کارێک کە ببێتە ھۆی سەرھەڵدانەوەی ئازارەکە (ھەر وەک پێش بەسەر کەوتنی قادرمە بە چەند خولەکێک ) ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو لە ماوەی پینج خولەکی تر دەتوانین بۆ جاری دووەم و سیێ یەم دەنکۆڵەکە بە کار بھێنینەوە ئەگەر ھەر سودی نەبوو نابێت لەوە زیاتر بەکاری بھێنین و دەبێت نەخۆشەکە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە 

ئەم دەنکۆلاێنە دەبنە ھۆی نەمانی ئازارەکەو لە ماوەی ٢ تا ٣ خولەک بە پێجەوانەوە ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو بۆ ماوەی ٣٠ خولەک یان زیاتر پێویستە نەخۆشەکە بگەینرێتە نەخۆشخانە دەتوانریێ رۆژانە ئەم دەنکۆلاِێنە بە کار بھێنێرێت لە کاتی پێویست دا باشتر وایە دەنکۆڵەکە باش بتوێنرێتەوە لە ژێر زمان دا دەتوانرێت دەنکۆڵەکە بکرێتە پارچەی بچوک و لە ژێر زمان یان لە ژێر لێوی سەرەوە دابنرێت بۆ ئەوەی بە خێرایی کار بکات 

دەبێت قوتوی دەرمانەکە بە تە واوی قەپات بکرێت ھەواو شیێ و تیشکی خۆر ماددەکاراکان کەم دەکەنەوە نابێت پەمۆ لە ناو قوتووەکە دابنرێت چونکە ھەڵدەستێت بە مژینی ماددە کاراکان 

یەک لە کارە لاوەکیەکانی ئەم دەنکۆلاێنە بریتیە لە سەر ئیشە بۆ کەمکردنەوەی ئەمەش دەتوانی نیو دەنکۆڵە بە کار بھێنرێت یان پاش نەمانی ئازارەکە ئەو بەشەی دەنکۆڵەکە کە دەمینێتەوە فریێ بدات وا باشترە دەنکۆڵەکە لە ماڵەوە لەزۆر شوێن دابنرێت وە لە ناو ھەموو ئەو جل و بەرگانەی کە نەخۆش زۆر لەبەریان دە کات پێویستە ھەر شەش مانگ جارێک ئەم دەنکۆلاێنە بگۆردرێن 

باشتر وایە ئەم دەنکۆڵەیە بە کارنەھێنرێت کاتێک نەخۆش بەپێوەیە کاتێک ئەم دەنکۆڵەیە دەخرێتە ژێر زمان تیژیەکی تایبەتی ھەیە ئەگەر ئەم تیژیە نەمابوو واتە گاریگەری نەماوە

  وێنە گرتنی خوێن بەرەکان (قسگرە)

بۆ دیاریکردنی شوین و ژمارەی گیراوەکان کە بە پیێ ی ئەمە بڕیاردەدرێت نەشتەرگەری پێویستە یان نا.

  بەھیوای تەندروستی باش یۆ ھەموو لایەک
 
2689 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/01/2016
زیاتر...
12