پیتی  ب
چۆن مامەڵە لەگەڵ برین بکرێت؟!

چۆن مامەڵە لەگەڵ برین بکرێت؟!

فریاگوزاری یەکەمی

 

برینی بچووک زۆربەی جار پێویستی بە نەخۆشخانە نیە، بەڵام ھۆشیاری و گرنگی دان بە برین ھەموو کاتێک پێیویستە بۆ رێگەگرتن لە ھەوکردن و ئاڵۆزیەکانی تر. لێرە چەند ئامۆژگاریەک دەخەینە روو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ برین.

 

خوێن بەربوون بوەستێنە؛ بە گشتی خوێن بەربوون لە برینی بچووک خۆی دەوەستێت. بەڵام ئەگەر خوێن بەربوون نەوەستا، ئەوا پەستانێکی نەرم بخرە سەر جێگایی برینەکە "پارچە پەڕۆکێکی پاکژ یاخود باندجێک"، بەردەوم بە لە پەستانەکە بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک،  لە ماوەیە ناوەناوە سەیری برینکە مەک بۆ ئەوەی بزانیت کە خوێنەکە راوەستاوە یان نا. ئەگەر دوای ئەم ماوەیە خوێن بەربوون بەردەوام بوو، ئەوا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکرێت.

 

برینەکە خاوێن بکەرەوە؛ برینەکە بشۆ بە ئاوی پاک، سابوون دەبێتە ھۆی ئازاردانی برینەکە بۆیە باشترە بەکارنەھێندرێت. ئەگەر دوای شووشتن بە ئاوی پاک، پیسایی و تەنۆلکەی بێگانە لەناو برینەکە ھەبوو، پێویستە لاببردرێت و پاکژ بکرێتەوە بە کحول و بەبەکارھێنانی موکێشێک. ئەگەر پیسایی و تەنی بێگانە لەناو برینەکە چەقیبوون و گیریان خواردبوو، ئەوا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە "پزیشک" بکەیت.

 

دوای تەواو خاوێن کردنەوە چینێکی تەنک لە  دژە بەکتریا بە شێوەی مەلحەم بەکاربھێنە "وەک نیۆسپۆڕین "نیۆمایسین" کرێم"، ئەم مەلحەمە نابێتە ھۆی خێراکردنی سارێژبوون، بەڵکو بۆ رێگەگرتن لە ھەوکردن سوودی ھەیە.

 

برینەکە دابپۆشە؛ دوای بەکارھێنانی مەلحەمەکە، برینەکە دابپۆشە بە گۆزێک "پەرۆکێکی پاکژ" و بییبەستەوە "بە نەرمی" ، ڕۆژانە بیگۆڕە یاخود ھەرکاتێک ھەستت کرد گۆزەکە تەڕبووە.

 

ھەر برینێک لە ٦ ملیمیتر قوڵتربێت یاخود ھەستت کرد برینێکی گەورەیە، ئەوا پێیوستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت، لەوانەیە پێویستی بە دورینەوە ھەبێت.

 

لە کاتی گۆڕینی گۆزەکان، سەیری برینەکە بکە بۆ نیشانەکانی ھەوکردن، وەک سوورھەڵگەڕان، ئازاری زۆر، کێم و دەرداو، گەرمی و ھەڵئاوسان، درەنگ سارێژ بوون..

 

دژە دەردەکۆپان "کزاز" وەربگرە؛ ئێمەی پزیشک بەباش دەزانین ھەر ١٠ ساڵ جارێک دژە دەردەکۆپان وەربگیردرێت. ئەگەر برینەکەت قووڵ بوو یاخود پیس بوو و دواین ژەمە دژە دەردەکۆپان لەماوەی زیاتر لە ٥ ساڵ وەرتگرتبێت، ئەوا پێویستە ژەمەێکی دژە دەردەکۆپان وەربگرێت "پێویستە لەماوەی ٤٨ کاتژمێر وەربگیردرێت".

سەرچاوە
پزیشک.کۆم

1796 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/01/2016
زیاتر...
1