پیتی  د
ھەوکردنی پەردەی دەماغی

ھەوکردنی پەردەی دەماغی

بریتیە لە ھەوکردنی پەردەی دەماغی یاخود شلەی دەماغی "ئەو شلەیەی دەوەری دەماغ و مۆخی مێشکی داوە" زۆربەی جار لە ئەنجامی بڵاو بوونەوەی نەخۆشیە لێگیراوەکانەوە دەبێت. ئەو ھەڵئاوسانەی کە لە ئەنجامی ھەوکردنی پەردەی دەماغییەوە دروست دەبێت چەند نیشانەیەکی لێدەکەوێتەوە کە بەگشتی بریتین لە ژانەسەر و تا و ڕەق بوونی مل.

زۆربەی بارەکانی ھەوکردنی پەردەی دەماغی لە ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسەوە دەبێت، بەڵام ھەندێک جار لە ئەنجامی بەکتریا و کەڕووشەوە دەبێت.

ئەگەر تۆ گومانت کرد کە خۆت یاخود یەکێک تووشی ھەوکردنی پەردەی دەماغی بووە، پێویستە کت و پڕ سەردانی نەخۆشخانە بکرێت، چارەسەری زوویی دەبێتە ھۆی ڕێگرتن لە ئاڵۆزیەکانی ئەم نەخۆشیە.

 

نیشانەکانی؛

زۆر جار نیشانە زووەکانی ئەم نەخۆشیە تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ نیشانەکانی ھەڵامەت. نیشانەکانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی دەماغی ڕوودەدات لە ماوەی ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ، بەشێوەیەکی نموونەیی نیشانەکان بریتین لە؛

تایەکی بەرز

ژانەسەرێکی تووند

ھێڵنج و ڕشانەوە لەگەڵ ژانەسەرەکە

گێژ بوون

گەشکە

خەواڵوویی

ڕەق بوونی مل

ھەستیاری بۆ ڕووناکی

لەدەستانی حەز بۆخواردن و خواردنەوە

سوورھەڵگەڕانی پێست لە ھەندێک باردا

 

لە منداڵی ساوا نیشانەکان بەم شێوەیە دەبێت؛

گریانی بەردەوام

زۆر خەواڵوویی و بێ وەزعی

کەم خواردنی شیر

پۆقڵە کردنی خاڵێکی نەرم لە سەر سەری ساوایەکە "بەشی پێشەوە"

ڕەق بوونی لاشە و ملی ساوایەکە

 

کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟

ئەگەر خۆت یاخود کەسێکی تر لە ئەندامانی خێزانەکەت نیشانەکانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی دەماغی ھەبوو، وەک تا و ژانەسەرێکی تووند و  گێژ بوون و ھێلنج و ڕشانەوە و مل ڕەقی – ئەوا پێویستە کت و پڕ سەردانی پزیشک یاخود نەخۆشخانە بکرێت، ناتواندرێت بزاندرێت کە کام جۆر لە ھەوکردنی پەردەی دەماغیت ھەیە تەنھا بە بەسەردانی پزیشک نەبێت.

ھۆکارەکانی تووشبوون بە ھەوکردنی پەردەی دەماغی

تووشبوون بە بەکتریا

تووشبوون بە ڤایرۆس

تووشبوون بە کەڕوو

 

ھۆکارە مەترسیدارەکان

تەمەن؛ منداڵان تەمەنیان لە خوار ٥ ساڵی زیاتر تووشی ھەوکردنی ڤایرۆسی پەردەی دەماغ دەبن.

ژیان لە کۆمەڵگەی قەرباڵغ "بەشە ناوەخۆیەکان،زیندانەکان، پێگە سەربازیەکان..ھتد"؛ ئەمەش ھۆکارێکی ترە کە ئاسانکاری دەکات لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی دەماغی.

ماوەی دووگیانی؛

ئیشکرن لەگەڵ یاخود لە ناو ئاژەڵان؛

ئەو کەسانەی سیستەمی بەرگریان بێ ھێزە بۆ ھەر ھۆکارێک بێت؛ بۆ نموونە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە، یاخود نەخۆشی ئایدز..ھتد.

 

ئاڵۆزیەکانی؛

ئالۆزیەکانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی دەماغی سەختە، ھەرچەند ماوەی درێژ نەخۆشیەکە بەبێ چارەسەری بمێنێتەوە ئەوەند مەترسی سەڕع یاخود تێکچوونی نەگەڕاوەی دەماری زیاترە وەک "لەدەستانی بیستن و بینین و قسەکردن و فێربوون و ھەڵسوکەوت".

 

خۆپاراستن؛

ھەوکردنی پەردەی دەماغی لە ئەنجامی تووشبوونی بەربڵاوەوە دەبێت. بەزۆری بەکتریا و ڤایرۆس کە دەبنە ھۆی تووشبوونی ھەوکردنی پەردەی دەماغی لە ئەنجامی بڵاوبوونەوە بە ھۆی پژمین یاخود کۆخیین یاخود گۆڕینەوەی کەل و پەلی خۆراک یاخود ھەر کەل و پەلێکی تایبەت "وەک فلچەی ددان" دەبێت. ھەروەھا ژیان لەگەڵ کەسێک کە نەخۆشیەکەی ھەبێت یاخود لە شوێنێک کە نەخۆشیەکە بەربڵاوە ئەوا مەترسی تووشبوون زیاد دەبێت.

ئەم خاڵانەی خوارەوە یارمەتیت دەدات پاراستنی لە تووشبوون؛

شووشتنی دەستەکان بە جوانی پێش خواردن یاخود دوای دەست بە ئاو گەیاندن، پێویستە منداڵان فێر بکرێن بۆ ئەم خاڵە.

لە کاتی پژمین یاخود کۆخین دەم و کەپووت داپۆشە.

لە کاتی دووگیانی پێویستە گرنگی تەواو بە خۆراک بدرێت، گۆشت جوان بکوڵێت، پەنیر نەخورێت، ھەروەھا شیر


سەرچاوە
پزیشک.کۆم

1683 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/01/2016
زیاتر...
12