پیتی  ئـ
ئەلزھایمەرز Alzheimer

نەخۆشی ئەلزھایمەرز

نەخۆشی ئەلزھایمەرز بە بەربڵاو ترین ھۆی تێکچوونی بیر و مێشک دادەندرێت. لەدەستدانی تواناکانی بواری عەقلانی و کۆمەڵایەتی ئەوەند سەختە کە ڕەنگدانەوەی ھەیە لەسەر کاروباری ڕۆژانە. لە نەخۆشی ئەلزھایمەرز خانەکانی مێشک تێکدەچن و دەبێتە لەدەستدانی بیر و تواناکانی مێشکی وردە وردە.
 
 نەخۆشی ئەلزھایمەرز بەشێک نیە لە بەساڵاچوون، بەڵام تەمەن و بەساڵاچوون ھۆکاری مەترسی دارن بۆ تۆ تووش بوون بەم نەخۆشیە. ٥% خەڵکی تەمەنیان لە نێوان ٦٥-٧٤ ساڵی تووشی نەخۆشی ئەلزھایمەرز دەبن، لە کاتێکدا بە نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو ٨٥ ساڵە تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن.

لەگەڵ ئەمەش چاکبوونەوە نیە بۆ نەخۆشی ئەلزھایمەرز، بەڵام چارەسەری لەوانەیە جۆری ژیان باشتر بکات.

نیشانەکانی؛

نەخۆشی ئەلزھایمەرز لەوانیە دەست پێبکات بە لەدەستانێکی کەمی بیر و تێکچوون، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆی تێکچوونێکی نەگەڕاوەی مێشک و بیر بە شێوەیەک دەبێتە ھۆی تێکدانی توانای کەسەکە بۆ بەبیرھاتنەوە و فێربوون و خەیاڵکردن و لێکدانەوە.

لە دەستدانی بیر

ھەموو کەسێک جار و بار تووشی لە بیر چوونەوە دەبێت، شتێکی ئاسایییە ئەگەر لە کوێ کلیلی ئۆتۆمۆبێلەکەت داناوە یاخود لەبیر کردنی ناوی کەسێک کە زۆر بە دەگمەنی دەیبینیت. بەڵام لەدەستدانی بیر لە نەخۆشی ئەلزھایمەرز زۆر سەختە و بەردەوام و لە خراپ بوون دایە. ئەو خەڵکانەی کە تووشی نەخۆشی ئەلزھایمەرزیان ھەیە لەوانەیە؛

دووبارە شتەکان بکەنەوە

زۆربەی جار گفت و گۆ یاخود ژوان لەبیر دەکەن

زۆر بە زۆری شوێنی شتەکان لەبیر دەکەن، ھەروەھا زۆربەی جار شتەکان لە شوێنی ناگونجاو دادەنێن

لە کۆتایدا ناوی ئەندامانی خێزان لەبیر دەکەن

 
کێشەی بیرکردنەوە

ناتوانن بە ئاسانی ووشە بدۆزنەوە بۆ بەکارھێنان لەکاتی قسە کردن

بێ ئاگایی لە کات و شوێن و کەسەکانی دەوروبەری

ناتوانی کێشەکانی ڕۆژانەی خۆی حەل بکات

ناتوانی ئیش و کاری خێزان بەڕێوەببات

گۆڕانی کەسایەتی؛

بێ میزاجی

تێکدانی بارودۆخی کەسانی تر

کەلەڕەق بوون

خەمۆکی

دڵ تەنگی

تووڕبوون

 

ھۆیەکانی دروست بوونی نەخۆشی ئەلزھایمەرز؛

تاکو ئێستا ھۆی تووش بوون بەنەخۆشی ئەلزھایبەرز بە تەواوی نەزاندراوە، بەڵام زانیان ھۆیەکەی دەگەڕێننەوە بۆ بۆماوە و شێوازی ژیان و ھۆکاری ژینگە.

 

ھۆکاری مەترسی دار بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزھایمەرز؛

بە ساڵاچوون، دوای ٦٥ ساڵی، پێش ٤٠ زۆر دەگمەنە بەڵام دەکرێت تووش ببێت.

بۆماوە، مێژووی نەخۆشی ئەلزھایبەرز لە خێزان، ھەبوونی نەخۆشیەکە لە کەسانی نزیک.

ڕەگەز، ئافرەتان زیاتر تووش دەبن.

ھەبوونی کێشەی مێشکی و بیری.

شێوازی ژیان، ھەندێک نەخۆشی وەک (بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و کۆلیستڕۆڵ، نەخۆشی شەکرەیەکی کۆنتڕۆڵ نەکراو) ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشیەکە زیاد دەکەن.

 

خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزھایبەرز؛

تاکو ئێستا ڕێگایەکی سەلمێندراو نیە بۆ خۆپارستن لە نەخۆشی ئەلزھایبەرز، بەڵام گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان مەترسی ڕوودانی نەخۆشی ئەلزھایمەرز کەم دەکاتەوە.

شێوازێک ژیانی تەندروست یارمەتی قەدەغەکردنی ڕوودانی نەخۆشی ئەلزھایمەرز دەدات. وەک؛

خۆراکی تەندروست بخۆ؛ زۆر میوە و سەوزە بخۆ، گۆشتی ماسی و باڵندە بخۆ لە جیاتی گۆشتی سوور "ئاژەڵ"، دانەوێڵەی تەواو بخۆ، ئەو خۆراکە ڕووکیانە بخۆ کە دەوڵەمەندن لە پڕۆتین وەک "گوێز و باوی و بقولیات و بازالیا..ھتد"، ڕۆنی زەیتون بخۆ لە جیاتی ڕۆنی تێرکراو.

وەرزش بە لەشت بکە؛

وەرزش بە مێشکت بکە؛ ھەردەم بخوێنەوە و فێربە، پاراستنی ساغی مێشک یارمەتی دورخستنەوەت دەدات لە تووش بوون بە نەخۆشی ئەلزھایبەرز.

دەفتەرێکی یاداشتی ڕۆژانە ھەڵبگرە؛ ڕووداوەکان تۆمار بکە، نەک تەنھا ئەوانەی کە دێن و بەڵکو ئاوانەی کە ڕۆیشتووشن.

1814 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/01/2016
زیاتر...
12