پیتی  گ
شۆڕەگون یاخود دەوالی گون
شۆڕەگون یاخود دەوالی گون

بریتەیە لە گەورەبوون و فراوان بوونی خوێنھێنەرەکانی ناو تورەگەی گون، دەوالی لە گون ھەروەک دەوالی ھەر خوێنھێنەرێک وایە لە ھەر جێگەیەکی تری لەش ڕووبدات

بە نزیکەی ھەر یەک لە شەش پیاو تووشی نەخۆشی شۆڕە گون دەبن. شۆڕەگون یەکێکە لە ھەرە ھۆیە باوەکانی کەمی لە دروسست کردنی تۆوی (سپێرمی) پیاو، ھەرچەندە ھەموو شۆڕەگونێک نابێتە ھۆی کەم دروست کردنی تۆو.
زۆربەری شۆڕەگونەکان بە ماوەیەکی درێژ ڕوودەدەن ھەروەھا زۆبەشیان ئاسانە دەستنیشانکردنیان ئەگەر نیشانەکانیان بەدیارکەوت. ھەروەھا بەڕێگای نەشتەرگەری چاک دەکرێنەوە.
 
نیشانەکان؛
شۆڕەگون لەوانەیە ھیچ ئازاری لەگەڵ دانەبێت، زۆر بەدەگمەن دەبێتە ھۆی ئازار، لە کاتی ڕۆژدا ئازارەکە زیاد دەبێت لەبەر ماندوو بوون و کارکرن و جوولە. بە درێژای کات خوێنھێنەرەکانی ناو تورەگەی گون زیاتر گەورەدەبن و شۆڕەگون باشتر دەردەکەوێت. شۆڕەگون زۆربەی جار لە لای چەپی گون ڕوودەدات، لەگەڵ ئەمەش شۆرەگون لە یەکێک لە گونەکان کاریگەری دەبێت لەسەر ھەردوو گون.
 
ھۆیەکان؛
تاکو ئێستا ھۆیەکەی ڕوون نیە، بەڵام وا بڕوایە کە زمانەی خوێنھێنەرەکانی دەوروبەری گونەکان تێک بچێت ببێتە ھۆی تێزان و ھەڵئاوسان خوێن تیایاندا.
 
ھۆکاری مەترسی دار؛
تۆ لە مەترسی دایت بۆ تووشبوون بە شۆڕەگون لە تەمەنی نێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵی.
 
کەی ڕاوێژی پزیشک بکرێت؟
لەبەر ئەوەی زۆربەی جار بێ نیشانەیە، بۆیە زۆربەی جار ئەو کاتە دەزاندرێت دوای خێزانداری کە منداڵ نابێت. لەگەڵ ئەمەش ھەرکاتێک ئازار یاخود ھەڵئاوسان لە یەکێک لە گونەکانت ھەبوو پێویستە ڕاوێژی پزیشک بکەی.
 
ئاڵۆزیەکانی شۆڕەگون؛
چوونەوەناویەکی گونی تووشبوو.
نەزۆکی

سەرچاوە
پزیشک.کۆم
4810 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/01/2016
زیاتر...
1