پیتی  ن
نەزۆکی پیاوان
 نەزۆکی پیاوان

وا خەملێندراوە کە ١٠ بۆ ١٥ لە سەدای جووتەکەکان لە جیھان پۆلێنکراون بە نەزۆک. مانای ئەوەیە کە ئەوان ھەوڵی بە سکپڕبوونیان داوە چەندین جار بەشێوەی جووتبوونی تەواو "نا پارێزراو، مانایی بە بێ ئەوەی ھیج بەربەستێک بەکاربھێنن لە سکپڕبوون" بۆ ماوەی بەلایەنی کەم یەک ساڵ بەڵام بەبێ ئەوەی ئەنجامی ھەبێت.

ھۆیەکانی نەزۆکی پیاوان بریتین لە؛
‌ ناتەواوی لە دروستبوونی تۆو
ناتەواوی لە کارکردنی تۆو
ناتەواوی لە گەیاندنی تۆو
تەندروستی گشتی و شێوازی ژیان
بەرکەوتن بە چەندین ھۆکاری ژینگە.
 
ھەرچەندە ئەگەر ھۆکاری نەزۆکی پیاوبێت، ئافرەتەکەش لەوانەی شتێکی ھەبێت کە کاریگەری بکات لەسەر سکپڕبوون. تۆ لەگەڵ خێزانەکەت پێویستان بە چارەسەری ھەیە بۆ بەدەسھێنانی دووگیانی. بەڵام نائومێد مەبە، گەلێک لە پشکنین و شێوازی چارەسەری ھەیە کە دەشێت ببنە ھۆی دەستنیشانکردن و زاڵ بوون بەسەر ھۆکاری نەزۆکی پیاو.
 
ھۆکارەکانی؛
نەزۆکی پیاو پڕۆسەیەکی ئالۆزە کە زۆرێک لە ھۆکار دەگرێتەوە وەک ھۆڕمۆن و دروست کردنی تۆو.ھتد
تۆو پێویستە تەواو بن بۆ ئەوەی بتوانن بڕۆن بەرەو ھێڵکەی ئافرەت بۆ ئەوەی بیپیتێنن، ئەگەر شێوەی تۆویەکان ناتەواو بوو یاخود جوولەیان تێکچووبوو ئەوا تۆویەکان ناتوانن بگەن بە ھێلکە بۆ پیتاندنی.
دەبێت بڕی تۆوی پێویست ھەبێت بۆ ئەوەی دووگیانی ڕووبدات. بڕی ئاسایی تۆو دەبێت لە ٢٠ ملیۆن تۆو لە ھەر یەک میلیتر ئاوی تۆو. ئەگەر لە ١٠ ملیۆن کەمتربێت مانای بڕی تۆو کەمە "نیوە نەزۆک".
پزیشکی پسپۆڕ چەندین پشکنین دەکات بۆ دەستنیشانکردنی ھۆکاری سەرەکی نەزۆکیەکە، بەڵام زۆر بەداخەوە لە نیوەی بارەکاندا ھۆکاری تەواوی نەزۆکی ناتواندرێت دیاری بکرێت. بەڵام ئەگەر ھۆکاری سەرکیش دیار نەبێت چارەسەری لەوانەیە ھەر ھەبێت. ھۆیەکانی نەزۆکی پیاو بریتین لە ناتەواوی لە دروست کردنی تۆو، یاخود ناتەواوی لە گەیاندنی تۆو، یاخود ھۆکاری شێوزی ژیان و بەرکەوتن بە ھۆکاری ژینگە (لە خوارەوە بە درێژی باسکراون)؛
 
ناتەواوی لەدروستکردن یاخود کاردکردنی تۆو؛ گەلێک بار ھەن بەرپرسیارن لەمە، وەک؛
دەوالی گوون.
نەھاتنەخوارەوەی گوونکان بۆ ناو تورەگەی گون، لە کەسێکی ئاسایی دەبێت ھەردوو گوون لەناو تورەگەی گون بن، بەڵام ھەندێک جار گونێک لە ناو زگ دەمێنێتەوە نایەتە خوارەوە بۆ ناو تورگەی گون، بەمەش کار دەکات سەر دروستکردن و کاردکردنی تۆویەکان.
کەمی ھۆڕمۆنی پیاو "تێستۆستیڕۆن"، لەوانەیە گونەکان تەواو نەبن یاخود ھۆڕمۆنی لەش تەواو نیە.
بۆماوە.
ھەندێک نەخۆشی گوێزارەوەی جنسی وەک زوھری، بەڵام ئەمە کاتییە.
ناتەواوی لە ھۆڕمۆن.
 
ناتەواوی لە گەیاندنی تۆو؛ کێشە لە گەیاندنی تۆو لە زەکەری پیاو بۆ عەورەتی ئافرەت لەوانەی ببێتە ھۆی نەزۆکی. نموونەی کێشەکان وەک؛
بابەتی جنسی؛ تەواو ھەڵنەستانی زەکەری پیاو، یاخود زوو دەرچوونی تۆو..ھتد.
گیرانی جۆگەی تۆو، جۆگەیەک ھەیە لە گونەکانەوە تۆو دەگوازێتەوە بۆ زەکەر، ھەندێک باردا ئەم جۆگەیە گیراوە لە زگماکەوە.
نەبوونی تۆماو.
ھەندێک باری تر.
 
تەندروستی گشتی و شێوازی ژیان؛ شێوازی ژیانی پیاو لەوانەی کاریگەر ھەبێت لەسەر نەزۆکی، ھەندێک لە ھۆکاری باو بۆ نەزۆکی کە پەیوەندیان بە تەندروستی و شێوازی ژیان ھەیە بریتین لە؛
خواردنەوەی کحول
جگەرە کێشان
پەستانی دەروونی و خەمۆکی
پیری – دوای تەمەنی ٣٥ ساڵی توانی زۆربوون کەم دەبێتەوە.
بەدخۆراکی، کەمی ڤیتامین دی یاخود کانزای زینک و فۆلەت کاریگەریان ھەیە لەسەر نەزۆکی.
قەڵەوی.
 
ھۆکارەکانی ژینگە و دەورو بەر؛
بەرکەوتن بە تیشکی سینی – ڕشعە
بەرکەوتن بە ماددەی کیمیایی.
3102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/01/2016
زیاتر...
1