پیتی  ت
دەرچوونی تۆو بە زووی
دەرچوونی تۆو بە زووی

پیاوان جاروبار لە کاتی جووتبوونی جنسی زووتر تۆویەکانیان دەردەچێت لەوەی لە باری ئاسایی خۆیان یاخود زووتر لەو کاتەی کە ھاوڕێیەکانیان "خێزانەکانیان" حەز دەکەن "مانایی ئەوەیە پیاو زوو ھەست بە تام چێژی جنسی دەکات، زووتر لەو ئافرەتەی کە لەگەڵی جنس دەکات". ئەگەر جاروبار ئەم بارە ڕوویدا، ئەوا جێگایی مەترسی نیە. بەڵام ئەگەر پیاوێک بە بەردەوامی ئەم بارەی ھەبوو"ھەست کردن بە تام و چیژی جنسی زووتر لەو ئافرەتەی کە جنسی لەگەڵ دەکات، وەک ئەوەی دەرچوونی تۆووی پیاو پێش ئەوەی دەست بە جنس کردن بکرێت یاخود کەمێک دوای دەست بە جنسکردن بە شێوەیەک ئەو ئافرەتەی لەگەڵی جنس دەکات ھیج یاخود تەواو تام وەرناگرێت لە جنس کردن" ئەو کات پێی دەوترێت دەرچوونی تۆوو بە زوویی.
دەرچوونی تۆو بە زوویی کێشەیەکی جنسی باوە، لە وانەیە ھەر یەک لە سێ پیاو تووشی ئەم بارە ببێت ھەندێک جار ھۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری دەروونی و ئەندامی. ھەرچەندە زۆرێک لە پیاوان ھەست بە شەرم دەکەن بۆ قسە کردن لەسەر ئەم باسە، لەگەڵ ئەمەش دەرچوونی تۆو بە زووی کێشەیەکی باوە و چارەسەریشی ھەیە.

نیشانەکانی؛
نیشانەی سەرتایی دەچوونی تۆوو بەزوویی بریتیە لە دەچوونی تۆوویی پیاو پێش ئەو کاتەی کە ھەردووکەس "پیاوەکە و ئافرەتەکە" حەز بکەن بە ھاتنی، کە دەبێتە ھۆی پەرێشان و دڵە ڕاوکێ. ئەم کێشە لەوانیە لە ھەموو شێوازێکی جنسی ڕووبدات، بگرە لە کاتی ڕووتەپەڕیش "دەست پەڕ".

پزیشکان دەرچوونی تۆوو دابەش دەکەن بۆ "سەرتایی؛ بە درێژایی تەمەن" یاخود "دووەمی؛ کەسەکە دوای ماوەیەک لە باری ئاسایی دەرچوون، تووشی باری دەرچوونی زوویی دەبێت".

بە گوێرەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پزیشکی جنسی، دەرچوونی تۆویی بەدرێژایی تەمەن "سەرەتایی" دەناسرێتەوە ئەگەر؛

دەرچوونی تۆو ڕوویدا ھەردەم یاخود بە نزیکەیی ھەردەم لە یەک خولەک یاخود کەمتر لەو کاتەی دەخایەنێت لە تێڕاکردنی ئەندامی زاوزێی ئافرەت.

نەتوانین لە دواخستنی دەرچوونی تۆو لە ھەموو یاخود لە نزیکەی ھەموو تێڕاکردنەکانی ئەندامی زاوزێی ئافرەت.

دەرئەنجامی خراپی کەسی، وەک دڵەڕاوکێ و بی ھیوابوون یاخود خۆ بەدورگرتن لە تێکەڵاوی جنسی.

 
ھەرچی دەرچوونی تۆوی جۆری "دووەمی" بەوە دەناسرێتەوە؛ بەبەردوام دەرچوونی تۆو بە زوویی یاخود دوای بزواندنێکی کەم یاخود دوای کەمێک لە تێڕاکردن. ھۆیەکەی زیاتر بریتیە لە پەرێشان بوون و ھەبوونی کێشە لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی لەگەڵ ھەیە.


ھۆکارەکانی؛
ھەرچەندە ھۆکاری سەرەکی بەتەواوی نەزاندروە، بەڵام ھەندیک ھۆکار ھەن لەوانیە بەرپرس بن؛

ھۆکاری دەروون.

پەستانی دەروونی.

لەکارکەوتنی ئەندامی زاوزێ.

دڵەڕاوکێ.

کێشە لە پەیوەندی.

کێشەی بایۆلۆجی؛ ھۆڕمۆنی، کیمایی دەماغ، ھۆڕمۆنی دەرقی، بۆماوە.


کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟

سەردانی پزیشک بکە ئەو کاتەی تۆ ھەست بە دەرچوونی تۆو دەکەیت لە زۆربەی جووت بوونە جنسیەکانت، زووتر لەو کاتەی کە تۆ یاخود کەسی بەرامبەرت حەز دەکات.

چارەسەر
خۆت دەتوانیت چیبکەیت؟
ڕاهێنانێک هەیە کە دەتوانیت بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەت جێبەجێی بکەیت تاوەک و بتوانیت بۆ ماوەیەکی درێژتر خۆت ڕابگریت. ئەم ڕاهێنانە پێویستی بەوە هەیە کە ئارام و لەسەرخۆبیت وە بێئومێد نەبیت و هەموو کاتێک لەسەر جێکردن دووبارەیان بکەیتەوە تاوەک و کاتێک دێت کە خۆکارانە توانای ڕاگرتن و هاتنەوەت دەکەوێتە دەستخۆت.
ڕاهێنانێک کە لەزۆربەی وڵاتەکان وەک چارەسەر بەکاردەهێنرێت ڕاهێنانی دەستپێک - وەستان ـە.
چۆن ڕاهێنان دەکرێت؟
 دەستپێک - وەستان : ئەم ڕاهێنانە دەکەوێتە سەر خودی کەسەکە بەوەی کە هەرکاتێک هەستیکرد کە تۆوەکەی خەریکە دەردەچیت ئەوا دەبێت دەستبەجێ کاری سێکسەکە بوەستێنە هەتا ئەوکاتەی هەست دەکەیت کە دەتوانیت دووبارە سێکس ئەنجامبدەیتەوە بەم شێوەیە بەردەوامدەبیت چەند جارێک لەماوەی کاری سەرجێیەکەت دا وە ئەمە دووبارە و ١٠٠ بارە بکەرەوە.

تێبینی/ 
بیرت نەچێت کە دەبێت بە هاوسەرەکەت بڵێی تاوەک و ئەویش یارمەتیت بدات بەمەش زۆر هێواش و ئارامتر دەبیتەوە ڕاهێنانەکە ئاسانتر ئەنجام دەیرێت.

چارەسەر بە دەرمان
تاکە دەرمانێک کە تاوەک و ئێستا بۆ ئەم مەبەستە بەکارهێنرابێت ئەوا دەرمانی Dapoxetine بە شێوەی حەب.
هەندێک سپرا هەیە کە تەنها وەک سڕکەرێک بەکاردەهێنرێت ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی هەستە بزوێنەرەکانە لەکاتی سێکس کردن دا (یارمەتی هەندێک کەس دەدای) 

سەرچاوە
١١٧٧.سێ
پزیشک.کۆم
6986 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/01/2016
زیاتر...
1