پیتی  ت
تەراخۆما
تەراخۆما Trachoma
ئا/ زرنگ سالار

بریتییە لە پێڵوو پۆشەسۆ بەهۆی جۆری سیرەمی A,B,Cـەوە (بەکتریاهۆی ئەم نەخۆشییە کە بە کلامیدیا تەراخۆماتیس ناسراوە). یەکەمجار لە سەدەی ١٦ی ز دا لەلایەن ئیبەرس پاپیرۆسەوە باسی نەخۆشییەکە کراوە. نەخۆشییەکە زۆر ساڵان دەخایەنێت (زیاتر لەوەرزی گەرمادا سەر هەڵدەداتەوە) و لەئەنجامدا دەبێتە هۆی ئەستووربوونی قەتماغەی برینەکان و کەمبوونەوەی بینین.
ئەم بەکتریایە دەست دەکات بە شیتەڵکردنەوەی کۆرنیە (کۆرنیە بەشی ڕووتەنکی (شەفاف) چاوە کە رەنگێنە و بیبیلە دائەپۆشێت. کۆرنیە لەگەڵ لێنز ئەرکی داشکاندنی نوور و موتەمەرکزکردنی ئەویان بۆ سەر تۆڕەی چاو لە ئەستۆیە. کۆرنیە بە تەنھایی دوو لە سێی ھێزی چاوی پێیە) بەم هۆیەشەوە ئازارێکی زۆر دەگەیەنێت بە چاو. منداڵ و گەورە وەک یەک توانای تووشبوونیان هەیە بەم بەکتریایە.
تێبینی/ تەراخۆما هۆی سەرەکی لەدەستدانی بینینە لە جیهان دا.

هۆزانی
لەپاش تووشبوونمان بە بەکتریاکە ماوەی ٥ بۆ ١٢ ڕۆژی پێدەچیت تاوەک و نیشانەکانی دەرکەوێت.
ساڵانە ٦ بۆ ٧ ملیۆن کەس تووشی لەدەست دانی بینین دەبن کە زۆربەیان خەڵکی ئاسیا و ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. 

نیشانەکانی
هەوکردنی چاو یان بێزاری چاو
هەستکردن بە برژاندنەوەی چاو
ئازار
ئاوسانی پێڵووی چاو
ئاوسانی لیمفاکانی نزیک گوێ
هەستیاری بەرامبەر بە ڕوناکی
خێرا لێدانی دڵ

ڕێگاکانی گواستنەوە
ڕاستەوخۆ: ئەگەر دەست بەر چاوی کەسی نەخۆش بکەوێت و بیگوازیتەوە بۆ چاوی خۆت
ناڕستەوخۆ: جل و بەرگ یان مێشوولەش توانای گواستنەوەی ئەم بەکتریایەی هەیە
هەروەها ئاوی پیس و توالێتەکان و ناخاوێنی کەسەکان پاڵنەردەبێت بۆ زووگواستەوەی ئەم نەخۆشییە.

خۆپاراستن
ئاوی پاک
پاکوخاوێنی

چارەسەر
چارەسەری هەمەجۆر بە دژە بەکتریا بە حەب Azitromycine یان قەترەی چاو Tetracykline

سەرچاوە
News Medical.net
پەرتوکی بەڕێز د. زاھیر سوران
نەخۆشییە درمەکان، چاپی دووەم ٢٠٠٦، لاپەڕەی ١٤١ بەشی پێنجەم
د . زاھیر سوران ، پسپۆڕی نەخۆشییە در‌مەکان و گشتییەکان .
بەڕێوەبەری سەنتەری پزیشکیی نوێ ، سلێمانی 
1740 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/01/2016
زیاتر...
1