پیتی  د
دڕکەو مێکووتە
دڕکەو مێکووتە یان مێکوتە
Chickenpox

دڕکەو مێکوتەمێکوتە بریتییە لە پەیدابوونی زیپکە و بڵق لەسەر پێستی منداڵان. نەخٶشیەکی زۆر درمە (توانای تووشکردنی کەسانی دی هەیە تا ٦ ڕۆژ) کە هۆیەکەی ڤایرۆسێکە کە نزیکەی ١٦٠ ب٠ ٢٠٠ نانۆ دەبێت، بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆی ھەیە ھەموو مرۆڤێک لەژیانیدا یە کجار بیگرێت.زۆرینەی تووشبوان لەژێر تەمەنی (١٥)ساڵیەوە دەیگرن ھەندێجار تووشبوون دوادەکەوێت بۆسەروی ئەم تەمەنە،بەڵام تووشبوانی سەرووی تەمەنی (١٥)ساڵ گرانتر دەیگرن.

هۆکارەکانی
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دەرکەوتنی مێکوتە لە گەورەدا بریتییە لە:
تەمەنداری، سۆی HIV، نەخۆشی ددان، سووتاندن بە هەتاو، مەیخۆران، نائارامی دەروونی، شێرپەنجە

ڕێگاکانی گواستنەوە:
ڕاستەوخۆ: بەهۆی دڵۆپی شلەی گەرو یان لووتەوە بە هەوادا توانای گواستنەوەی هەیە لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی دی.
ناڕاستەوخۆ: بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسی نەخۆش، لە ڕێگای پێستی زامدارەوە یان ناوپۆشی لەش.
هەندێک جار لە ڕێگای گۆڕینی هەوای ژوورێکەوە بۆ ژوورێکی دی یان لە نهۆمێکەوە بۆ نهۆمێکی دی ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە.

جۆرە کلینیکیەکانی مێکووتە
١. مێکووتەی سەخت
لەوکەسانەدا دەردەکەوێت کە نەخۆشییەکی تری هەیە وەک ژێرپەنجە، نەخۆشی خوێن یان ماوەیەکی زۆرە کۆرتیزۆن بەکاردەهێنن.
٢. مێکووتەی خوێنبەربوون
بەدەگمەن دەبینرێت، لەم بارەدا بڵقەکان خوێنیان لێدێت
٣. مێکووتەی لاڕەشە (گانگرین)
لەم کاتەدا بڵقەکان تووشی بەکتریای سترێپتۆکۆکەس دەبن
٤. مێکووتەی بڵقی
زۆر بەدەگمەن دەردەکەوێت
٥. مێکووتەی سووک
تووشی منداڵی تەمەن ٣ بۆ ٦ مانگ دەبێت
٦. مێکووتەی زگماکی
٧. مێکووتەی پاش لەدایکبوون
بەدەگمەن دەردەکەوێت

نیشانەکانی:
ماوەی کڕکەوتنی ڤایرۆسەکە ١٤ بۆ ١٥ ڕۆژدایە و هەندێک جار ٣ هەفتە دەخایەنێت
١- بەرزبوونەوەیەکی مام ناوەندی پلەی گەرمی ٣٨ بۆ ٤٠ پلەیە.
٢- ھەستکردن بەماندووبوون.
٣- سەر ئێشە.
٤- کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن.
٥- سوربوونەوەو دەرکەوتنی پەڵەی سور لەسەر پێستی دەم وچاو و پاشان بڵاوبوونەوەی بەسەر ھەموو شوێنێکی لەشدا خوراندنی.
٦- ھەڵتۆقان و ئاو تێزانی زیپکەکان و پاشان تەقینیان.
٧- ھەموو ئەمانە لەماوەی یەک ھەفتەدا ڕوودەدات و پاشان پێست ھەڵدەدات و دوای (١٠بۆ ٢٠)ڕۆژ بەرەو چاک بوونەوە دەڕوات.

چارەسەر:
١- بەکار ھێنانی کرێم بۆچەوورکردنی پێست و لەپێناو نەھێشتن و بنبڕکردنی خورانەکە.
٢- نەخوراندن ە نەتەقاندنی زیپکەکان.
٣- بەکارھێنانی دژە بەکتریا بۆ برینەکان.
٤. دەرمان بۆ دابەزاندنی تا و دژە هیستامین بۆ خرووی ناو پۆشی هەوا و دەم و پێست. 
٥. نینۆک کردن تاوەک و بڵقەکان نەتەقێت

خۆپاراستن
پێویستە نەخۆش جودابکرێتەوە و ٧ ڕۆژ لەماڵەوە یان نەخۆشخانە بحەوێتەوە
منداڵ دەتوانێت بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لە باخچە و خوێندنگا بمێنێتەوە پاشان پێویستە ١١ ڕۆژ جیابکرێتەوە.
پاکژکردنەوەی کەلوپەلی بەکارهاتوو لەلایەن نەخۆشەوە
کووتان دژی مێکوتە
تێبینی/ مەرج نییە هەموو منداڵێک مێکووتە بگرێت.

ئاڵۆزکارییەکان:
لەوانەیە لەھەر تووشبویەکدا ھەندێک لەم ئاڵۆزیانە ڕووبدات:
١- ووشک بوونەوەی پێست.
٢- خوێن بەربوون.
٣- هەوکردنی سی یەکان.
٤- ھەوکردنی پەردەی مێشک.
٥- ھەوکردنی جومگەکان.

سەرچاوە
درێژەی بابەت دەتوانن لە پەرتوکی بەڕێز د. زاھیر سوران بخوێننەوە
نەخۆشییە درمەکان، چاپی دووەم ٢٠٠٦، لاپەڕەی ١٩١ بەشی دەھەم
د . زاھیر سوران ، پسپۆڕی نەخۆشییە در‌مەکان و گشتییەکان .
بەڕێوەبەری سەنتەری پزیشکیی نوێ ، سلێمانی 
4190 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/01/2016
زیاتر...
12