پیتی  و
وه‌سوه‌سه‌
د . ڕێدار محەمەد ئەمین – پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەکان

وشەی وەسوەسە وەرگێرانێکی ھەڵەی وشەی obsessionی ئینگلیزیە،چونکە obsessionبەمانای زاڵبوون(الاستحواژ)دێت،لە کاتێکدا وشەی وەسوەسە بە مانای(حدیپ النفس)دیت،ئیمەش ھەوڵدەدەین جیاوازیەک لە نێوان ئەم دوو زاراوەیە بکەین،بەو مەبەستەی بتوانین ئەو تەمە بڕەوێنینەوە،کە ئایا وەسوەسە لە شەیتانە یاخود نەخۆشیە؟
لەسەرەتا با باس لەوە بکەین زانست چۆن پێناسەی وەسوەسە دەکات،ھەروەک وتمان وەسواسیobsessionبە مانای زاڵبوون دێت،واتە بێرۆکەیەک لەناو مێشکی مرۆڤدایە و بەسەریدا زاڵە.
لە حالەتی ئاساییدا ھەموو مرۆڤێک لەکاتێک لەکاتەکاندا بیر لە شتێک دەکاتەوە(ئایا دەرگاکەم پێوەدا)،یان بەشێوەی وێنە دێتە بەرچاوی(وەک دیمەنی سوتانی ژوورەکەی)،یاخود ەیەوێت کارێکی ناڕێک بکات(وەک ھاوارکردن،کوفرکردن لە مزگەوت)ئەمانە ھەموی دەکەونە ژێر کۆنتڕوڵی مرۆڤ و دەتوانێت ھەرکاتێک ویستی لایان بەرێت،ئەوەی مرۆڤێکی تووشبوو بە گرفتی وەسواس لەم حاڵەتە جیادەکاتەوە ئەوەیە،کەوا ھەستدەکات ئەم بیرۆکەیە ناومێشکی داگیرکردوەو بەسەریدا زاڵە و ناتوانێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی ھەرکاتێک ویستی لای ببات،زۆر جاران ھەستدەکات ئەم بیرۆکە زۆر ناوازەیە و لەگەڵ رەوشت وبیروباوەڕی ناگونجێت،ھەندێکجاریش ھەستدەکات زۆر بێمانایە بۆیە توشی ترس و دڵە راوکێی دەکات،ودەیەوێت لێی رزگاربێت بەڵام ناتوانێت،ھەرچەندە ئەو ھەوڵی زیاتر دەدات بۆ دەربازبوون لێی،وەسوەسەکە زیاتردەبێت،لێرەدا پێویستە ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بکەین،ئەویش:کاتێک پرسیار لەھەندێک لەو کەسە وەسواسانە دەکەیت،تا چەند وەسوەسەکە بێزارت دەکات؟ لە وەڵامدا دەڵێت:من گرفتی وەسواسیم نیە،یاخود دەڵێت:من ھیچ بێزار نابم! بێگومان لەھەردو حالەتدا وەڵامی ئەوکەسە(لە ھەست یان نەستەوە بێت)ھەوڵێکە بۆ شاردنەوەی گرفتەکەی،ئەویش بەھۆی ئەو پەڵە وشەرمەی بەسەر نەخۆشیە دەروونیەکانەوەیە،بۆیە ئەو جۆرە کەسانە کەمتر و درەنگتر چاکدەبنەوە،چونکە تاکە رێگا بۆ چاکبوونەوە،بریتیە لە دانپیانان بە نەخۆشیەکە،کەواتە بۆ ئەوەی لەمانای وەسواسی وەک نەخۆشی تێبگەین،دەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوەی تێدا بێت.
١- کەسەکە وا ھەستبکات ئەم بیرۆکەیە خۆی دەئاخنتە ناو مێشکی و بەسەریدا زاڵبووە،بەبێ ئەوەی خۆی حەزبکات،بەڵام دەزانێت ئەمە تەنھا بیرکردنەوەی خۆیەتی نەک کەسێکی دەرەکی.
٢- کەسەکە دڵنیایە ئەم بیرۆکەیە بێ مانایە،ناماقوڵە،راست نیە و ھی ئەوە نیە گرنگی پێبدات.
٣- بە بەردەوام بەرگریکردنی بیرۆکەکە و خۆ بەدەست نەدان.
٤- بڕوا بوون بەوەی ئەم بیرۆکەیە بە سەریدا زاڵبووەو ناتوانێت چیتر بەرەنگاری بێتەوە،ھەرچەند ھەوڵی بەرگری بدات بیرۆکەکە توندتر دەبێت،بۆیە لە بازنەیەکدا دەخولێتەوە.
ھەرکەسێک ئەم خاڵانەی سەرەوەی تێدا بەدیھات،ئەوا بزانێت تووشی وەسوەسە(وەک نەخۆشی بووە)زۆرجاریش گرفتەکە لە قوناغی وەسوەسە تێدەپەڕێت بۆ قۆناغی ناچاری(القھری)کەوا بریتیە لە ئەنجامدانی کارەکە بەھۆی بیرکردنەوەی زۆر،لەم قۆناغەش مرۆڤەکە بەھۆی ئەنجامدانی کارەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ھەست بە ئارامی و رزگار بوون لە گرفتەکە دەکات،بەڵام دوای ماوەیەک وەسوەسەکە دێتەوە وتوشی ھەمان حاڵەتی دەکاتەوە،بەم شێوەیەش لە بازنەیەکی بەتاڵ دەسوڕێتەوە! بۆنموونە:کاتێک ھەستدەکات دەستەکانی پیسن،چونکە تەوقەی لەگەڵ یەکێک کردووە دەستی پاکنەبووە! بۆیە بیری ئەوەی بۆدێت تووشی نەخۆشی دەبێت،بەخۆی دەڵێت نا!شتی وانیە،بەڵام بیرۆکەکە دێتەوە،ئەی ئەگەر نەخۆش کەوتیت؟بڕۆ خێراکە دەستت بشۆ،بەم شێوەش ماوەیەکی زۆر ھەوڵی بەرگری دەدات،بەڵام بێھودە دەبێت،بۆیە بە ناچاری کارەکە ئەنجامدەدات،ئیتر ھەست بە ئارامیەکی کاتی دەکات،بەڵام وەسوەسەکە لێناگەرێت ئارام بێتەوە،پێی دەڵێت:کی دەڵێت ئەم سابوونەی بەکارت ھێنا کاریگەری ھەبوو!بڕۆ بە تاید بیشۆ،بەم شێوەیەش ھەرجارەو بەجۆرێک وەسوەکە دیت و کارەکەی پێ دووبارە دەکاتەوە.
ئەوەی لەوەی سەرەوە تێبگات،دەزانێت جیاوازیەکی زۆر لە نێوان وەسوەسەی شەیتان و وەسوەسەی نەخۆشە ھەیە!چونکە وەسوەسەی شەیتان کاتیە و کۆنتڕۆڵی بەسەر مێشکی مرۆڤ نیە،تەنھا زیکری خودا بەسە بۆ ئەوەی لابچێت،وەک لە فەرموودەی پەیامبەری مەزن(د.خ)ھاتووە(الشیگان جاپم علی قلب ابن ێ‌دم فإن سھا وغفل وسوس وإژا ژکر اللە خنس)واتە شەیتان لەسەر دڵی نەوەی ئادەم ھەڵنیشتوە،ئەکەر یادی خودا بکات،بزر دەبێت(واتە ئەگەری ئەوە ھەیە بێتەوە!)و ئەگەر یادی خودا لەبیربکات وەسوەسەی بۆ دروستدەکات،بێگومان ئەم وەسوەسەیە مرۆڤیش درووستی دەکات ھەروەک خوای گەورە دەفەرموێت(الژی یوسوس فی ێدور الناس من الجنە والناس) لێرەشدا دەردەکەوێت،نەک تەنھا شەیتان بەڵکو مرۆڤیش وەسوەسە دەکات ، بۆ نموونە من پێت دەڵیم:بۆ جامی ئۆتۆمبیلەکەت تەواو گاڵ نەدا،ئەم ناوچە دزی زۆرە،تۆش دەکەویتە ئەو وەسوەسەی ئایا جامەکەت گاڵداوە یان نەْ ؟ئەو وەسوەسە ئاساییە و ھەموو کەس تووشی دەبێت،تەنانەت بیرمەندی ئیسلام محەمەد عەبدە وەسوەسە دەکاتە دوو بەش،ئەو وەسوەسەی ئیلھامە و سەرچاوەکەی فریشتەی خودان و ئەو وەسوەسەی شەڕە و سەرچاوەکەی شەیتانە!(وائل ابو ھندی،٢٠٠٢،ێ ٢٦-٢٩.)بۆ نموونە کاتێک دەتەوێت بچیتە بازاڕ،بەڵام لە رێگادا وەسوەسەی ئەوەت بۆ دێت،ئایا تەباخەکەت کۆژاندۆتەوە یان نەْ ،یەکسەر دەگەڕێیتەوە ماڵەوە،جا ئەگەر وەسوەسەکەت لەجێی خۆی بوو ئەوا ماڵەکەت لە سوتان رزگار دەکەیت،ئەگەر واش نەبوو،ئەوا ھیچ زیانت پێ‌نەگیشتوەو بۆ جاری داھاتوو زیاتر ھۆشیار دەبیت(ئەمە وەسوەسەی خێرە)،بەڵام کاتێک دەتەوێت بچیتە نوێژی ھەینی و داکەوتوویی ئەم وەسوەسەت بۆ دێت،ئەوا دەگەڕێیتەوە،ئەوا وەسوەسەی شەیتانە! زۆرجاریش ئێمە ناتوانین ئەمجۆرە وەسوەسانە لەیەکتر جیابکەینەوە،ھەندێک لە زانایانیش پێیانوایە وەسوەسە بەھۆی گرفت لە یادەوەری مرۆڤە(چونکە ئەکەر ئەم کاتەت لە بیربێت دەزانیت چیت کردووە)،بەھەرحال گرنگ ئەوە نیە ئێمە بزانین کامە وەسوەسە لە فریشتەیە و کامەیان لە شەیتانە،بەڵکو گرنگ ئەوەیە ھیچ کام لەم وەسوەسانە بەسەرماندا زاڵ نەبن.
خاڵێکی تری جیاکردنەوەی وەسوەسەی شەیتان لە وەسوەسەی نەخۆشی ئەوەیە،مرۆڤ لە کاتی وەسوەسەی شەیتاندا حەز بە بیرکردنەوەکە یان کارەکە دەکات،بەڵام چەند کۆتێکی ئایینی،کلتوری،دابو نەرێت،زانستی رێی لێدەگرن،بۆ نموونە وەسوەسەی سەیرکردنی ئافرەتێکی سەرنجراکێش،وەسوەسەی کێشانی جگەرە،لەم حالەتانەدا کەسەکە لەناخەوە حەزێکی بۆ ئەنجامدانی کارەکە ھەیە،بەڵام بە ھۆی چەند رێگرێکەوە ناتوانی ئەنجامیانبدات.دوا پێویستە بگوترێت،وەسوەسە گرفتە و پێویستیشی بە چارەسەری ھەیە،ھەریەک لە دەرمان و چارەسەری دەروونی پێویستە،ھەرچەند چارەسەریەکەش دوا بکەوێت،سەختتر دەبێت.
redar_moh@yahoo.com

وەرگیراوە لە ماڵپەڕەی derunnasy
2201 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2015
زیاتر...
1