پیتی  و
وەناق
وەناق Diphtheriae

نەخۆشییەکی ھەوکردوی درمە بەھۆی بەکتریای چیلکەیی وەناقەوە بڵاودەبێتەوە، ژمارەی بەکتریاکە لەئاستی شوێنی چوونە ناوەوەدا زێد دەبێت و ھەرلەوشوێنەدا دەبێتەھۆی گۆڕانکاری خانەکان و لە ئەنجامی دەرکردنی ژەھری بەکتریاکەدا ھەندێک نیشانەی گرنگی ژەھراوی بوون لە نەخۆش دا دەردەکەوێت.

ھۆی وەناق
بریتیە لە بەکتریایەکی Corynebacterium Diphtheriae، قەبارەکەی لەنێوان ٢ بۆ ٤ میکرۆندایە و ئەم سەر و ئەوسەری ئەستوورە، نەگۆڕن و لەشێوەی پیتی چینیدان، ژەھری بەکتریاکە زۆر زیانبەخشە بۆ مرۆڤ و دەبێتە ھۆی زێد کوتووپڕبوونی نیشانەکان و زۆر جاریش دەبێتە ھۆی مردن. میکرۆبەکە ژەھر فڕێدەداتە نێو سوڕانی خوێنەوەبەتایبەتی کاردەکاتە سەر ناوپۆشی دڵ، گورچیلە و ھەندێک جار خانەکانی دەماریش دەگرێتەوە.

پەتازانی
نەخۆشییەکە لەھەموو جیھاندا بڵاوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی ھێڵی ئیستیوائی. نەخۆشی منداڵییە بەڵام لەم دواییانەدا وەناقی تەمەنداریش دەرکەوتووە. لەساڵی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٥ لە ڕووسیا و ئۆکرانیا دەرکەوت و بوەھۆی مردنی ٢٠٠٠ کەس.

ڕێگاکانی گواستنەوە
ڕاستەوخۆ : لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی دی، ھەوا
ناڕاستەوخۆ: بەکارھێنانی کەلوپەلی نەخۆش

نیشانەکان
ھوکردنی ئاڵووەکان و سووربوونەوەیان و پاشماوەیەک ڕووەکەیان بە گەندە پەردەیەکی سپی دادەپۆشرێت، تا (٣٨ پلەیە نزیکەی)، ھێڵنج، ڕشانەوە، ئازار لەکاتی جوینی خۆراک دا، بێ ھێزی… ھتد

چارەسەرکردن

بەدرێژایی چارەسەرکردنەکە نەخۆش لە نەخۆشخانەدا دەمێنێتەوە.
پشودان بۆ ماوەی مانگێک
خواردنی خۆراکی ھەمەجۆر بەتایبەتی بۆی بدرێت لە مەکینە لەبەر گرفتی جووین.
پێشدەسپێکردن بە دانی چارەسەر دەبێت سێرەمی دژە وەناقی پێبدرێت ١٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠ یەکە/کغم
دەرمانی دژە بەکتریا

خۆپاراستن
دوورکەوتنەوە و قسەنەکردن لەگەڵ نەخۆش
پێکوتە دژی وەناق باشترە لەچارەسەر

سەرچاوە
درێژەی بابەت دەتوانن لە پەرتوکی بەڕێز د. زاهیر سوران بخوێننەوە
نەخۆشییە درمەکان، چاپی دووەم ٢٠٠٦، لاپەڕەی ٨١ وەناق
د . زاھیر سوران ، پسپۆڕی نەخۆشییە در‌مەکان و گشتییەکان .
بەڕێوەبەری سەنتەری پزیشکیی نوێ ، سلێمانی 
1780 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/12/2015
زیاتر...
1