پیتی  م
ملە خڕە
ملە خڕێ یان ملەخڕە

Mumps


نەخۆشییەکی ساری ڤایرۆسییە کەبەھۆی ھەوکردنی یەک یان ھەردوو ڕژێنی بنا گوێ و خڕبوونیان زۆرجار لەکۆتایی زستان و سەرەتای بەھاردا دەبێت. لە سەدا ٨٥ی ئەوانەی تووشدەبن تەمەنیاین لەنێوان ١٥ ساڵیدایە. ھەوکردنی ڕژێنەکانی بناگوێ ٣ تا ٧ ڕۆژ دەخایەنێت. ئەم نەخۆشییە خۆی چارەدەبێت بەڵام ئەو گرفتانەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت مەترسیدار دەبێت وەک هەوکردنی مێشک و ناوپۆشی مێشک و هەروەها ئەگەری هەوکردنی جونە گوون و هەوکردنی پەنکریاس.
خواردنی خۆراکی ترش دەبێتە ھۆی ئازار لەم ڕژێنانەدا. ئەم نەخۆشییە لەڕۆژێک پێش تووشبوون تا سێ ڕۆژ لەدوای تووشبوون دەگوازرێتەوە بۆکەسی ساغ. لە سەدا ٢٠ی ئەوانەی لە تەمەنی بە باڵق بووی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن دووچاری وەرەمی ھێلکەدان دەبنەوە و لەپاش دا تووشی نەزۆکی دەبن.

نیشانەکانی
ھەڵئاوسانی یەک یان ھەردوولای بناگوێ
سەر ئێشە
تا لێھاتن
ئازاری ماسوولکەکان
بێ ھۆشی
هێڵنج

پێشگرتن بەم نەخۆشییە و چارەسەری
بۆ پێشگرتن بەم نەخۆشییە دەبێت ڤاکسینی (MMR) لە ٥ مانگی بدرێت بە کۆرپەلەی لەدایکبوو وە لەکاتی تووشبوون بەم نەخۆشییەش دەتوانرێت کەڵک لە دەرمانەکانی ھەوکردن کەڵک وەربگیرێت وە  دژە بەکتریا لەدەرمانی ئەم نەخۆشییەدا ھیچ ئاسەواری نییە. 
2585 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/12/2015
زیاتر...
12