پیتی  ئـ
پووکانەوەی ئێسک
کەلسی سۆیا باڵانس
تسۆنامی کوژراوەی پووکانەوەی ئێسک بە گرنگ بزانن

 پێش وتار:  
پووکانەوەی ئێسک یەکێکە لەو ٥ نەخۆشیە کوشندە کە ٢٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھاندا تووشی بوون و بووەتە ئازارێک بۆیان.
ئەم نەخۆشیە لە ئاستی ژنان لە تەمەنی ٣٥ ساڵانەوە دەس پێ دەکات و بە دەسپێکردنی وەستانی مانگانە و بەساڵاچوون پەرە دەستێنێ.
پووکانەوەی ئێسک بە نەخۆشیەکی کوژراوە ناوی لێ دەبەن. چونکە لەم نەخۆشیەدا ئێسکەکان بە  بێ نیشانەیەکی ڕوون، پووچەڵ دەبنەوە و تەنیا ئەو کاتەی ئاگادار دەبینەوە کە ئازار و شکانەوەی ئێسک ،ئێمە لە جموجۆڵ و چالاکیەکان رادەوەستێنێ. 
شکانەوەی ئێسک، کۆم بوونەوە، کێشە لە جموجۆڵ و ھەروەھا مردن گرنگترین کاردانەوەکانی پووکانەوەی ئێسکە.
لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدات دابەزینی ئاستی چڕی ئێسک، مردن بە ھۆی نەخۆشیەکانی کڕۆنێری دڵ،سێ ھێندە زیاتر دەکات. باشتر وایە ھەر لە ئێستاوە بیر بکەینەوە لە ڕێگری لە تووش بوون بە پووکانەوەی ئێسک، ڕەنگە سبەینێ ھەندێک دێر بێت.

وەستانی مانگانە دەتوانێ بە بێ کێشە بێت!بەڵام چۆن؟
وەستانی مانگانە لە ئافرەتاندا لەگەڵ ئەم نیشانە بە ئازارانەیە:وشکبوونەوەی زێی ئافرەت ،ئارەق کردنەوەی شەوانە،ھەست بە ھاڵاوی گەرم و ھتد... ھەروەھا دابەزینی ئاستی سترۆجین لە کاتی وەستانی مانگانە یەکێکە لە ھۆکارە گرنگەکانی پووکانەوەی ئێسک.ئیزۆفلاوونەکانی سۆیا بریتین لەو تایبەتمەندیانەی کە وەک سترۆجین وایە و خەریکی لە ناوبردنی نیشانەکانی وەستانی مانگانەن. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدات ئیزۆفلاوونەکانی سۆیا ئاستی چڕی ماددە کانزاکان بەرز دەکاتەوە و لە تێکشکان و پووکانەوەی ئێسک ڕێگری دەکات.
کاربۆناتی کالیسیۆم و ڤیتامین D٣ ؛دوانەیەک کە لە یەکتر جیا ناکرێنەوە
ڤیتامینی D٣  بۆ ڕاکێشان و کۆکردنەوەی کالیسیۆم و فۆسفۆڕ بۆ ئێسکەکان پێویستە.
بە پێ ی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، تەواوکەری ڤیتامین D٣ و کالیسیۆم دەبێتە ھۆی چاک بوونەوەی چڕی ئێسکەکان و کەمبوونەوەی تێکشکانیان. بە گوێرەی ١٦ لێکۆڵینەوە بە کارھێنانی ڕۆژانەی کالیسیۆم و ڤیتامینی D٣ مەترسی تێکشکانی کڵۆت ٥٤% دادەبەزێنێ. باشتر وایە کە کالیسیۆم لە جۆری کاربۆنات بێت، چونکە ئەم کالیسیۆمە توانای وەرگرتنی زۆرتری(٤٠%) ھەیە.

بەھێز بوونی ئێسکەکان بە مەگنسیۆم
مەگنسیۆم بۆ ڕاکێشان و ڕاچەنینی کالیسیۆم و ماددە کانزاکانی تر پێویستە.ئەم ماددە کانزایە بە دانانی کاریگەری لە سەر لیکەڕژینەکانی پایرۆیید و پاراپیرۆیید ڕۆڵی پارێزەری ھەیە لە تەندروستی ئێسکەکانیان. ھەروەھا مەگنسیۆم بۆ گۆڕانی ڤیتامینی D٣ بە شێوەیەکی ئەکتیڤ پێویستە.ھەروەھا کەمبوونی مەگنسیوم ھۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووش بوون بە پووکانەوەی ئێسک و دەبێتە ھۆی ڕاگرتنی گەشە و تێکشکانی ئێسکەکان.
ئیڵ لایسین: کەمکەرەوەی دەرچوونی کالیسیۆم لە ڕێی بۆریی میزەوە.
ئێڵ لایسین ترشێکی ئەمینۆیە کە بە ڕاکێشانی کالیسیۆم لە ڕێگای کۆئەندامی ھەرس و کەمکردنەوەی دەرچوونی کالیسیۆم لە ڕێی بۆری میزەوە یارمەتیدەرە لە بەرز بوونەوەی ئاستی چڕی ئێسک و ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکھێنانی کۆلاجینی ئێسک ھەیە.

بۆر و ڕاچەنینی ماددە کانزاکان:
لەشی مرۆڤ بۆ ڕاچەنینی کالیسیۆم،مەگنسیۆم، ڤیتامین D  و سترۆجین پێویستی بە بۆر ھەیە. ئەم ماددەی کانزا دەرچوونی کالیسیۆم و مەگنسیۆم لە ڕێی میزەوە کەم دەکاتەوە و یارمەتیدەرە  لە پاراستنی ڕاچەنینی ئێسک لە کاتی وەستانی مانگانە لە ئافرەتاندا.
ھەروەھا بە کارھێنانی بۆر دەتوانێت ئاستی دەرچوونی کالیسیۆم لە ڕێی بۆرەوە تا ٥٤% دابەزێنێت.

زینک و کاریگەریەکانی لە سەر پێکھێنانی ئێسک:

کەمبوونی زینک و تووش بوون بە پووکانەوەی ئێسک ،پێوەندی ڕاستەوخۆیان ھەیە.ئەم ماددە لە یارمەتیدان بە بەرزبوونەوەی ئاستی چڕی ماددە کانزاکان و پێکھێنانی پڕۆتینی کۆلاجین لە ئێسکەکاندا ڕۆڵی ھەیە. ھەروەھا،ڕاکێشانی کالیسیۆم تا ڕادەیەکی گۆنجاو پێوەندی بە زینکەوە ھەیە.کەمبوونی زینک دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی پێکھاتنی ئێسک و سەنتیزی کۆلاجین. بە شێوازێک کە بەساڵاچوون و وەستانی مانگانە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ئاستی زینک لە ئێسکدا.

مس و پێکھێنانی کۆلاجینی ئێسک
کەمبوونەوەی مسیش پێوەندی راستەوخۆی ھەەی لەگەڵ سەرھەڵدانی پووکانەوەی ئێسک لە.لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدات مس ھەڵمژینی ئێسک کۆنترۆڵ دەکات و یارمەتیدەرە لە پێکھاتنی کۆلاجین لە ئێسکەکاندا.
مەنگەنیز و بەرزبوونەوەی ئاستی چڕی ماددە کانزاکانی ئێسک:
مەنگەنیز لە کانزاکردنەوەی ئێسک،بەرھەمھێنانی کۆلاجین و کڕکڕاگەی ئێسک،ڕۆلی ھەیە و کەم بوونی مەنگەنیز،دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی بەڵخی کالیسیۆم و ماددەکانزاکان لە ئێسکدا کە ئەمانە لە دەرئەنجامدا دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی مەترسی شکانەوەی ئێسکەکان.

پۆلی ساکارایدەکانی سۆیا و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕاکیشانی مادە کانزاکان:
جگەلە ئیزۆفلاوونەکانی سۆیا،پۆلی ساکارایدەکانیش بە ترش کردنی دەورووبەری ڕیخۆڵە،ئاستی ڕاکێشانی کالیسیۆم،مەگنسیۆم و زینک  ٢٠% بەرز دەکەنەوە.

سەرچاوەکان:

1-       http://www.iofbonehealth.org/facts-statistics

http://www.webmd.com/osteoporosis/guide/strong-bones

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2781192

2-      http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/26190158

http://www.pharmaceutical-journal.com/libres/pdf/articles/pj_20051015_soy.pdf

3-      http://www.positivehealth.com/article/nutrition/bone-building-nutrition-calcium-not-the-only-key

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2621390

4-      http://drtorihudson.com/articles/osteoporosis-strategies-for-prevention-and-management/

5-      http://www.naturalhealthadvisory.com/daily/osteoporosis-prevention-and-treatment/natural-treatment-for-osteoporosis-%E2%80%93-how-body-building-amino-acids-can-help-the-body-build-strong-bones

6-      www.betterbones.com/bonenutrition/20keybonenutrients.pdf

7-      http://link.springer.com/article/10.1007/s11010-009-0358-0#page-1

http://link.springer.com/article/10.1007/s774-002-8445-y#page-1

8-     http://www.nejm.org/doi/pdf/10.1056/NEJM199212033272305

نووسەر:


Heike A. Bischoff-Ferrari, Dr PH, Chair, Dept. of Geriatrics and Aging Research, University of Zurich, Switzerland.           

Bunker VW, School of Pharmacy and Medical Sciences, University of Portsmouth, England.

Alan R. Gaby, M.D. past President of the American Holistic Medical Association and Medical Editor of The Townsend Letter for Doctors.


2078 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/12/2015
زیاتر...
1