پیتی  خ
کەم خوێنی
ئایرۆن کامپلێکس
سەدێکی خۆڕاگر لە دژی کەمخوێنی

پێش وتار:
زیاتر لە ٣٠% کۆی گشتی خەڵکی جیھان تووشی نەخۆشی کەمخوێنی دەبن.ھۆکارانێکی زۆر هەن وەک: وەرنەگرتنی ڕادەیێکی گونجاوی ئاسن،ترشی فۆلیک، ڤیتامینی  Cو  B١٢لە ڕێگەی ڕێجیمە خۆراکیەکان و سکپڕی،سووڕی مانگەنە،کێشەکانی گورچیلە و نەخۆشیە بەردەوامەکانن و ھتد لە سەر ھەڵدانی کەمخوێنی ڕۆڵیان ھەیە.
کەمخوێنیەک کە ھۆکارەکەی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسنە بەربڵاوترین جۆری کەمخوێنیە. بەم شێوەیەی ئەو ھیوایە ھەیە کە ئاستێکی بەرچاوی کەمخوێنی لە دوای بەکارھێنانی تەواوکەرەکانی ئاسن بە ئاسانی بنبڕ بکرێت.
ھەست بە ماندوویی،کێشە لە ھەناسەدان،زۆرلێدانی دڵ،ھەو کردنی بەردەوام،وڕی و سەرئێشە،ڕەنگ زەردی پێست و کۆمەڵە نیشانەکانی ئازاری پێ و...نیشانەکانی کەمخوێنی دێنە ئەژمار.بەڵام کەمخوێنی قورس ئەم کاردانەوە گرنگانەی بەدووادایە:کەم بوونی گەشەی زەین،کێشە لە وەبیرھاوردنەو شت لە بیرچوون،لاواز بوونەوەی کۆ ئەندامی بەرگری،تووش بوون بە نەخۆشیەکانی ھەو کردن،گۆڕانکاری لە سووڕی مانگانە،دڵ کەوتن و کێشە لە ناسینەوە لە کەسانی بە ساڵا چوو.بەم شێوەیە پێویستە کە لەسەرھەڵدانی کەمخوێنی ڕێگری بکرێت و ئەگەر بەم نەخۆشیە تووش بووین ھەر لە قۆناغە سەرەتاییەکان چارەسەری بکەین.

باشترین شێوازی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کەمخوێنیدا چیە؟
باشترین شێواز بۆ نەمانی کەمخوێنیەک کە ھۆکارەکەی بەدخۆراکیە بە کارھێنانی تەواوکەرەکانی ئاسنە.
بەداخەوە،کێشەکانی دەزگای ھەرس وەک:سک ئاوسان،قەبزی،سکچوون و ڕشانەوە کە ھۆکارەکەی بەکارھێنانی ئاسنە بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھەندێک کەس تەواوکەرەکانی ئاسن لە ڕادەیەکی گونجاو بەکارناھێنن. بە ھەڵبژاردنی جۆرێکی گونجاو لە ئاسن دەتوانرێت لە سەرھەڵدانی ئەم کاردانەوانە کەم بکرێتەوە.
جۆرەکانی ئاسن زۆرن و ئاستی ڕاکێشانیان جیاوازە. فروس بیس گلیسینات شلات بە باشترین جۆری ئاسن ناسراوە.چونکە نابنە ھۆی پێکھێنانی کێشە بۆ دەزگای ھەرس و ھێزی ڕاکێشانیان زۆرە.
جگە لە جۆری ئاسن سۆفت جێڵ(گولاج) و پێکھاتەکانی ناو تەواوکەرەکان ڕۆڵیکی ھەرەگرنگی لە ڕاکێشانی ئاسن و کەم کردنەوەی کێشەکانی دەزگای ھەرس ھەیە.
کەم بوونی ئاسن:گرنگترین و بەربڵاوترین ھۆکاری تووش بوون بە کەمخوێنی.

ئاسن و بەرھەمھێنانی ھیماوگلاوبین
لە سەدا ٨٠% مرۆڤەکان ئاسن بە ڕادەی پێویست لە لەشیاندا نیە.یەکێک لە ڕۆڵە گرنگەکانی ئاسن بەرھەمھێنانی ھیماوگلاوبینە و کەم بوونی ئەم ھۆکارە بەربڵاوترین جۆری کەمخوێنیە.بە شێوازیک کە لە سەدا ٧٥% کەمخوێنیەکان بە ھۆی کەم بوونی ئاسن و کەم بوونی ترشی فۆلیک و ڤیتامینی B١٢  لە لەشدایە.

کام جۆری ئاسن بەکاربێنین؟
فروس بیس گلیسینات شلات:باشترین جۆری ئاسن.
پێکھاتەی کیمیاوی فروس بیس گلیسینات شلات بەو شێوازەیە کە لەگەڵ ئەو ھۆکارانەی کە ڕێگری دەکەن لە ڕاکێشانی ئاسن وەک فیتات،ئێگزالات و تانۆن کە بە ڕادەیێکی گونجاویش لە ڕەجیمە خۆراکیەکاندا ھەیە پێکھاتانێک کە لە ناو ئاودا ناتوێنەوە،پێک ناھێنێت. 
ھەروەھا ئەم جۆری ئاسنە کاردانەوەی لاوەکی نیەو بە پێ ی لێکۆڵینەوەکان ئاستی ڕاکێشانی ئاستی شلات ٤ ھێندە زۆرتر لە ڕاکێشانی فروس سولفاتە.
بەراوەرد دەکرێت کە فروس بیس گلیسینات شلات لە بەرامبەر فروس سولفات لە زۆر بوونی ئاستی ئاسن لە لەشدا کاریگەر ترە.

ڕۆنە ماسی(سەرچاوەیێکی دەوڵەمەندی ئۆمێگا٣) 
بە پێ ی لێکۆڵینەوەکان بە کار ھێنانی ئۆمێگا٣ لە کەم کردنەوەی کەمخوێنی قورس زۆرکاریگەرە.
لە لێکۆڵینەوەکانی ڕابردوودا دەرکەوتووە ھاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوی ئاستی EPA و DHA لە خوێندا ئاستی بەردەوامی ھیماوگلاوبینیش بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێ.
ڤیتامینەکانی B٩و B١٢ڕۆڵی بنچینەییان لە بەرھەمھێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن ھەیە. ڤیتامینی B٩و B١٢ڤیتامینە پێویستەکانە بۆ بەرھەمھێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و لە دووای ئەو کەم خوێنیە کە ھۆکارەکەی کەمی ئاسنە دووھەمین جۆری بەربڵاوی کەمخوێنی دێتە ئەژمار.

بە ھۆی کەم بوونی ئەم دوو ڤیتامینە،خانەکانی خوێن پێناگەیێت و بڵاو نابنەوەو زووتر لە تەمەنی ١٢٠ رۆژانیان دێنە کۆتایی.
ئەم جۆرە کەمخوێنیە بە ناوی مێگالۆ بلاستیک ناسراوە.بەکار ھێنانی ڤیتامینی B١٢ لەگەڵ ئاسن و ترشی فۆلیک ئاستی ھیماوگلاوبین بەرزدەکاتەوە.بە پێ ی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی ھارڤارد،زۆرترین ڕادەی بەکار ھێنانی ترشی فۆلیک (١٠٠٠ مایکرۆ گەرام) بەبێ سەرھەڵدانی کێشەکانی ئۆڤێردۆز.
ئەگەری کەمبوونی ڤیتامینی B١٢و ترشی فۆلیک لە کەسانی بە ساڵاچوو زۆرتر لە کەسانی دیکەیە.ھەروەھا ڤیتامینی B١٢ تایبەت لە ئاژەڵەکاندا ھەیەو ھەروەھا ئەو کەسانەیش کە گۆشت نەخۆرن شیاوی تووش بوون بە کەمخوێنین.

ڤیتامینی C:زۆربوونی ڕاکێشانی ئاسن و ترشی فۆلیک
ڤیتامینی C بە ڕێگری کردن لە پێکھاتنی پێکھاتەکانی ئاسن کە لە نێو ئاودا ناتوێتەوە ڕاکێشانی ئاسن لە لەشدا زۆرتر دەکات.
لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدات کە فیتات ئاستی ڕاکێشانی ئاسن ١٠%تا٥٠% کەم دەکاتەوە.
بەڵام بە کارھێنانی ٥٠ مکم (میلی گرم)ڤیتامینیC لەگەڵ ئاسن کاریگەری فیتات پووچەڵ دەکاتەوە.ھەروەھا ئەم ڤیتامینە داخورانی ترشی فۆلیک لە گەدە کەم دەکاتەوەو ڕاکێشانی لە لەشدا زۆر تر دەکات.

نووسەری بابەت:
نووسەر
Sally P. Stabler, M.D. Professor of Medicine with Tenure, Division of Hematology, Department of Medicine, University of Colorado Health Sciences Center, Denver, Colorado. Major Clinical Interest: Anemia, myeloproliferative diseases, congenital bleeding disorders.
Sean R. LynchUniversity of Kansas, Division of Hematology, Department of Medicine, University of Kansas Medical Center, Kansas City.
Hans Brise, Department of Medicine, University of Goteborg, Sahlgrenska Sjukeuset, Goteborg, Sweden.

سەرچاوەکان:

 

1.      http://www.who.int/nutrition/topics/ida/en/

http://www.uspharmacist.com/content/c/22220/?t=men's_health

http://hematologyjournal.net/index.php/thj/article/view/thj.2005.1.579/1

http://www.nytimes.com/health/guides/disease/anemia/print.html

http://www.bloodjournal.ir/browse.php?a_id=720&sid=1&slc_lang=fa

http://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/iron-deficiency-anemia/basics/symptoms/con-20019327

http://umm.edu/health/medical/reports/articles/anemia

http://ndt.oxfordjournals.org/content/18/1/141.full

http://www.anemiainwomen.com/html/symptoms.htm

2.      http://www.encyclopedia.com/topic/hemoglobin.aspx

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2965327/

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC1447059/#r16  

3.      http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4107593/

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/10837299

http://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1301/002966402320285218/pdf

4.      http://ijmcr.com/wp-content/uploads/2014/11/Paper71133-1138.pdf 

5.      http://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0953620508000575

http://www.healthline.com/health/folate-deficiency-anemia#TrendingNow9

http://www.drugs.com/health-guide/vitamin-b12-deficiency.html

http://ageing.oxfordjournals.org/content/33/1/34.short

http://www.urmc.rochester.edu/encyclopedia/content.aspx?ContentTypeID=85&ContentID=P00089

http://www.annualreviews.org/doi/abs/10.1146/annurev.nutr.24.012003.132440

6.      http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/2507689 

http://lpi.oregonstate.edu/mic/vitamins/folate

http://www.veganhealth.org/articles/iron


2324 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/12/2015
زیاتر...
1