پیتی  ک
کوتان (پێکوتە)
د . زاھیر سوران ، پسپۆڕی نەخۆشییە در‌مەکان و گشتییەکان .
بەڕێوەبەری سەنتەری پزیشکی نوێ ، سلێمانی .
 
خۆپاراستن :
ئەوەی شایانی باسە زۆر لە مێژە مرۆڤ دەڵێت خۆپاراستن زۆر لە جارەسەرکردن باشترە ، ئەویش لە بەر ئەم دوو ھۆیەی خوارەوە:
- بەھێزکردنی بەرگریی لەش دژی میکرۆب.
- گەر میکرۆب بچێتە نێو لەشەوە ئەم دژە تەنانە بەپێی توانایان تێکیان دەشکێنن.

کوتان (پێکوتە)

لەم ساڵانەی دواییدا گرنگییەکی زۆر بەدروستکردنی کوتان دژی ئەو نەخۆشییانە دراوە کە تائەمرۆ چارەیان ناکرێت یان دەرمان نییە بۆ ئەوەی رێژەی تووشبوون و مردن کەم ببێتەوە. ھەرچەندە ئەمرۆ ئەو خەونە نەھاتووەتەدی تا کوتانی دژی ڤایرۆسی ھێرپس و زەردووییەکان و ئەیدزو زۆربەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دروست بکرێت، وەلـێ لەم بوارەدا سەرکەوتنی گەورە بەدەست ھاتووە چونکە ھەرچۆنێک بێت ئەم چەند کوتانەی خوارەوە لەبەردەستدایە تا مرۆڤ بتوانێت خۆی پێ بکوتێت :
- سیرەمی ئیمونۆگلۆبولین: Centeon, Berrglobin, Gammaglobulin, Gammanorm
یان:
- سیرەمی ئاسایی ئیمونۆگلۆبولین: Endobulin, Gammagard, Gammonative,
No Rimmun, Octagam, Plyglobulin, Sandoglobulin
- ئیمونۆگلۆبولینی دژی دەردەکۆپان، مێکوتەو تەپخاڵ، زەردوویی B و سیتۆمێگالۆڤایرۆس Megalotect ھەیە.
نابێت بە ھیچ جۆرێک ئەم پێکوتانە بدرێت لە خانمی دووگیان لەبەرئەوەی لە ڤایرۆسی زیندوو دروستکراون :
١ -پێکوتەی دۆژی مێکوتە(varilrix)  .
٢  -پێکوتەی دژی گوێرەپە  (mumps)
٣  -پێکوتەی دژی سورێژە  (measles=Rubeola) .
٤  - پێکوتەی دژی سورێژەی ئەڵمانی(german measles=Rubella)
ئەم پێکوتانە تەنیا لە کاتێکدا دەدرێت بە دووگیان کە مەترسی تووشبونی لێبکرێت دەنا مەترسی ئەوەی لێدەکرێت دووگیان یان ئاولەمە تووشی مەترسی بکات :
-١ پێکوتەی دژی دەردەباریکە    (BCG)
-٢ پێکوتەی دژی زەردەتا
٣ -پێکوتەی دژی ئینفلوەنزا
٤  -پێکوتەی دژی پنێومۆکۆکەس
٥  -پێکوتەی دژی رابیا (دەردە ھاری)
٦  -پێکوتەی دژی زەردووی جۆری B
٧  -پێکوتەی دژی (Japans Encephalitis)
٨  -پێکوتەی مێشکەپەردەسۆ  (Meningitidis)  
 ٩  -پێکوتەی گرانەتا  (Typhim Vi, Vivotif)
پێویست ناکات ئەم پێکوتانانە بدرێت بە خانمی دووگیان:
-١پێکوتەی دژی (tick-borne encephalitis=TBE)  .(لە ڤایرۆسی مردوو دروستکراوە) .
٢ -پێکوتەی دژی ھێمۆفیلیس ئینفلوەنزا جۆری (Hib) B .
٣ -پێکوتەی دژی کۆکە رەشە (دەبێتە ھۆی کۆکە)
 
پێکووتە (لە سوێد بەکاردەھێنرێت) (٧و٢٥):
پێکووتە دژی سۆ بەکتریاییەکان ، ئەمانەن:
پێکووتە دژی کۆلێرا، بەنێوی Dukoral لەدەمەوە دەدرێت بەمرۆڤ. لەم رۆژانەدا بە فەرمی ئێراق ئەم کوتانەی کڕیوە و دەیەویت بە کاری ب‌ێنێت لەبەر ئەوەی نزیکەی ١٩٤٢ کەس تووشی کۆلیرا بوون .
پێکووتە دژی ھێمۆفیلیس ئینفلۆنزا B، بەنێوی Hibtiter, Act-HIB,PEDVAX-HIB
پێکووتە دژی ھێمۆفیلیس ئینفلوەنزا B، وەناق و دەردەکۆپان واتە سیانە DT-HIB دوو دەرزییە.
پێکووتە دژی مێشکەپەردە سۆ، Meningovax A + C  دوو دەرزییە.
پێکووتە دژی کۆکە رەشە Diphteria Tetanus toxids acellular Pertusis واتە (DT aP)
پێکووتە دژی سۆبە پنێومۆکۆکەس Pneumovax, Pun-Imune ھەردوو پێکووتەکە لەشێوەی دەرزیدایە.
پێکووتە دژی دەردەباریکە (BCG) ئەمیش لەشێوەی دوو دەرزیدایە (ئەمێریکاییەکان زۆرکەم ئەم دەرزییە لەخۆیان دەدەن).
پێکووتە دژی گرانەتا Vivotif, Typhim یەکەم لەدەمەوە وەردەگیرێتو ئەوی تریان دەرزییە.
پێکووتەی Pentavac دژی دەردەکۆپان، وەناق، کۆکەرەشە، ئیفلیجی منداڵو ھێمۆفیلیس ئینفلوەنزا بەکاردەھێنرێت.
پێکووتە دژی سۆ ڤایرۆسییەکان، ئەمانەن:
پێکووتە دژی ئینفلوەنزا Begrivac, Fluarix, Fluvirin, Fluzone, Influva, Vaxigrip ھەموویان لەشێوەی دەرزیدان.
پێکووتە دژی زەردوویی A، نێوی Havirx ە.
پێکووتە دژی زەردوویی B، ھەردووکیان Engrix-B, H-B-Vax لەشێوەی دەرزیدان.
پێکووتە دژی سوورێژە، نێوی Virivac لەشێوەی دەرزیدا ھەیە.
پێکووتە دژی شەپڵەداری (ئیفلیجی)ی منداڵی بەنێوی Imovax Polio وەک دەرزی ھەیە.
پێکووتە دژی مێکووتە، بەنێوی Varilrix  لەشێوەی دەرزیدا ھەیە.
پێکووتە دژی زەردەتا، بەنێوی Arilvax لەشێوەی دوو دەرزیدایە.
پێکووتە COMVAX TM لەساڵی ١٩٩١ەوە (لەئەمەریکا) بۆ منداڵ دژی Haemohpilus influenzae type Bو زەردوویی B بەکاردەھێنرێت (٣ ژەمی دەرمانەکە لە ٢ ، ٤ و ١٢ – ١٥ مانگیدا دەدرێت بەمنداڵ.
ھەموومان باش دەزانین لە ئەنجامی کوتانەوە ھەندێک نەخۆشی تەمەنی منداڵی زۆر کەم بوونەتەوە و ھاوکات ئەمرۆ کوتانی دژی زەردوویی جۆری  A ، نەخۆشی مێکوتەVaricella)   , Tick borne Encephalitis  ( زەردەتا شدا ھەیە .
ئەمرۆ ژمارەیەکی زۆر توێژینەوە لە سەر کوتانی دژی ڤایرۆسی HIV, Rotavirus, Papilloma ش لە ئارادایە و گەیشتونەتە قۆناخی تاقیکردنەوەی کلینیکی . پێکوتەی نۆێ بە نێوی پێکوتەی چارەسەری (vaccine therapy) بە ھیوای زێدکردنی بەرگری لەش دژی ڤایرۆسی HIV  وزەردوویی B و ڤایرۆسیHerpes   لە ژێر تاقیکردنەوەدایە .
تێبینی: لەکاتی کێمو زوخاوی ھەوکردنی سێ بەندە، نێوپۆشی ھەناو، ھێلکەدانەسۆی زاماڵ و برینی کێم کردوودا باشتر وایە مرۆڤ بکوترێت.
لەسایەی ئەم دەرمانەوە کە پێشتر ئاماژەمان پێکردن (گەر بەراورد بکرێت لە گەڵ ساڵانی سی، چلو پەنجاکاندا) تا رادەیەکی زۆر رێژەی نەخۆشبوون و مردن کەمبووەتەوەو ھەندێک نەخۆشیش ھەر نەماون یان مەترسییان زۆر کەمبووەتەوە.
2134 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/10/2015
زیاتر...
1