پیتی  ژ
لە تەنھا ھەشت خولەکدا خۆت لە جەنجاڵیەکانی ژیان دووربخەرەوە
لە تەنھا ھەشت خولەکدا خۆت لە جەنجاڵیەکانی ژیان دووربخەرەوە
ڕا‌ھێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

ئێمە ھەرچەند لەھەوڵدابین و بمانەوێ ڕووداوەکان و دژواریەکانی ژیان بەدیوێکیتردا بەرین، کە لە وێدا مرۆڤەکان گەشبین و ئەرێنیبن بەڵام ئێمە کەم تا زۆر لەژێر کاریگەریەکانیدا دەناڵێنن. لەم دۆخەی ئێستادا کە ژیان بەرەو گرژی و ئاڵۆزی دەڕوات، کەم لە ئیمە ھەیە ڕۆژانە پێویستی بەوە نەبێ کە مێشکی و جەستەی ئارام و ھێور بکاتەوە.
بۆ ئەوەی کە تۆ بەئاسانترین شێوە و لە ماوەیەکی زۆرکەمدا لەش و دەروونت دووربخیتەوە لە جەنجاڵیەکن و ھەواڵی ناخۆش و دەروون گرژی و سەر ئێشەو کۆمەڵێ بیرو ھەستی ناخۆش و ھەموو ھۆکارەکانی سترێس، تۆ پێویستت بەوە ھەیە کە تەنھا بۆ جارێکیش بێ بتوانی تەنھا ھەشت خولەک بدەیت بەخۆت. تۆ دەبێ لەو ھەشت خولەکەدا تەنھا خۆتبی و گوێ لەم پڕۆگرامە دەروونیە بگریت، کە زۆر کاریگەر بووە بۆ ھەزاران کەس کە پەیرەویان کردووە. لەم پرۆگرامەدا تۆ فێردەبی کە بەھۆی دروستکردنی ژوورێک لە دەروونتا، کە لە دوایدا ناوی دەبەیت بە (ژوورەکەی دەروون) تۆ بچیتە ئەو شوێنەو ئارامی و خاوبوونەوەی دەروون و جەستەت بەدەست بێنی. تۆ لە ژوورەکەی دەروونتا بەتەواوەتی ئارامدەبیتەوە و ھەست بەخۆشی وەرگرتن دەکەیت، ئەویش بەھۆی ئەو ڕینمایانەی کە لە پرۆگرامەکەدا وەریدەگریت.
بۆ ئەوەی لەم پڕۆگرامە کاریگەرە بێبەش نەبیت، تۆ پێویستت بەوە ھەیە کە بڕیاری خۆت بدەیت کە کاتێکی کەم بدەیت بەخۆت. ئەگەر ئامادەیت بەتەنھا کلیکێک لەم لینکەی خوارەوە بکەو گوێ لە پڕۆگرامەکە بگرە، ھەشت خولەک لە ئارامیدا بمێنەرەوە. لەوانەیە ئەم ھەشت خولەکە ببێتە سەرەتایەک بۆ گۆڕانکاریەکی گەوە و ئەرێنی لە بیرو بۆچونتا، لە ھەمانکاتیشدا وەرگرتنی ھێزێکی دەروونی بەھیزتر و باشتر خۆت بناسی.

بۆ گوێگرتن و ئارامبوونەوەی دڵەکانتان فەرموو بیسەری تەواوی تراکەکان بە.

نمە


پڕۆگرامەکە بە ناوی (ژوورێک بەبێ دڵتەنگی)، کەسێیەمین پڕۆگرامی دەروونی ناو سی دی دەروونی (دوودڵی، نائارامی، ترس و دڵە ڕاوکێ)یە. بەرھەمی ڕاھێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق
بۆ ئەوەی ئەو پرۆگرامە باشترین کاریگەری ھەبێ، دەبێ بۆ ماوەی دوو تا سێ ھەفتە بەردەوام لەھەمان کاتدا گوێ لە پڕۆگرامەکە بگریت ھەتا بەتەواوەتی ئەو ڕێنمایانە لە مێشکتا خەزن دەبێ و ئیتر تۆ پێویستت بەوە نابێ کە گوێ بگریتەوە لە پرۆگرامە. ئەمە بۆ ھەموو پڕۆگرمە دەرونیەکانیتریشە کە بەو جۆرە دەبێ گوێی لێبگیێت.
ھیوادارین سودمەندبن لێی و سەرکەوتوبن
1251 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/10/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1