پیتی  م
شێرپەنجەی ملی منداڵدان
نموونە وەرگرتنی خانە لە کۆئەندامیی زاوازێی ئافرەت لە ئازمایشگا

باسێک بە گشتیی

لە ڕێگای فەحسکردنی خانە لە کۆئەندانیی زاوزێی  ئافرەت بە ڕێگای ژینەکۆلۆگی و بە شیوەیەکی بەردەوام مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجەی ملی منداڵدان کەم ئەبێتەوە.  فەحسی خانە وەرئەگیرێت لە لە لێواری دەمی منداڵدان لە کۆئەندامی زاوزێی ژن، ئەو کاتە زوو دەرئەکەوێت گەر گۆڕانگاری ھەبێت لە خانەکان کە ئەبێتە ھۆی تووشبوونی شێرپەنجەی (کانسەری) ملی منداڵدان.

زۆربەی ئەو گۆڕانکارییانەی کە ئاشکرا ئەکرێن، گۆڕانکاری سادەن و ھەر بە خۆیان سارێژ ئەبنەوە، بەڵام بەشێکیان پێویستیان بە لابردن ھەیە. لە حالەتی زۆر نائاساییداش فەحسی خانە ئاشکرای ئەکات کە مرۆڤ تووشی کانسەر بووە.

ئافرەتان لە سوێد بە شێوەیەکی بەردەوام بانگ ئەکرێن بۆ لای پزییشکی ئافرەتان (ژینەکۆلۆگ) بۆ فەحسکردنیی خانە کە لە کۆئەندامی زاوزێ وەرئەگیرێت، ئەمەش پێی ئەووترێت سکریننگ، واتە فەحسکردنی خانە بۆ ئاشکراکردنی کانسەر (شێرپەنجە). ئەگەر مرۆڤ تەمەنی لە نێوان ٢٣ و ٥٠ ساڵ بێت ئەوا سێ ساڵ جارێ بانگ ئەکرێت بۆ فەحسکردن. پاشتر مرۆڤ بێگوومان پێنج ساڵ جارێ بانگ ئەکرێت بۆ فەحسکردن. ئەگەر تەمەنیش لە ٥٠ ساڵ زیاتر بێت ماوەی بانگکردن بۆ فەحس ئەگۆڕیت لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی دیکەی ووڵات.

ھەروەھا مرۆڤ ئەتوانێت فەحسی خانە دابنێت لە لای مامان یاخوود لای پزیشکی ژنان بۆ لێکۆڵینەوە لە خانە لە بەر ھۆی دیکە.

ئامادەکاریی 
مرۆڤ پێویست ناکات بە شێوەیەکیی تایبەتی خۆی ئامادە بکات بۆ فەحسکردن، بەڵام ئەوە باشە گەر بێتوو مرۆڤ کرداری جووت بوون نەکات یاخوود ھیچ جۆرە مەلحەمێک بەکەرنەھێنابێت لە کۆئەندامیی زاوزێی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە پێش فەحسەکە. ئەگینا ئەنجامی فەحسەکە ھەڵە ئەبێت. ھەروەھا مرۆڤ نابێت فەحسی خانە دابنێت کاتێ کە مێنسە (بێنوێژیی).

فەحسکردن چۆن ئەنجام ئەدرێت؟ 
کاتێ فەحسەکە وەرئەگیرێت، ئافرەتەکە جلوبەرگی بەشی خوارەوەی لەشی دائەکات و لە سەر کوورسیی فەحسکردنی کۆئەندامیی زاوزێ دائەنیشێت. پزیشیک یاخوود مامان فەحسەکە وەرئەگرێت بەڵام شێوەیەی فەحسەکە کەمێک جیاوازترە لە فەحسی دیکە. زۆرجار شتێک بەکارئەھێنرێت وەک کەوچک وایە و بەسەری لێواری دەمی منداڵداندا ئەھێنرێت وە پاشتر فڵچەیەکی بچووکی نەرم بەکار ئەھێنرێت لە بەشی خوارەوەی کەنالی ملی منداڵداندا.

زۆرجاریش پرسیار ئەکرێت لە ئافرەت لە کاتی وەرگرتنی فەحسی خانەدا. وەڵامی پرسیارەکان گرنگن بۆ ئەوەی فەحسەکە بە شێوەیەکی ڕاست شیبیکرێتەوە. 

لێکۆڵینەوەکە ئاسانە و جەند خولەکێک ئەخایێنێ وھیچ ئازارێکی نییە بۆ ئافرەتەکە. وەڵامی فەحسی خانە وەرئەگیرێتەوە لەماوەی شەش مانگدا.

تەندرووستی مرۆڤ چۆن ئەبێت لە پاش وەرگرتنیی فەحس؟
وەرگرتنی فەحسەکە ھیچ مەترسیدار نییە. جاروبار مرۆڤ کەمێ نەزیف ئەبیت (خوێنبەربوون) لە پاش فەحسەکە بەڵام خەتەر نییە.

تاقیکردنەوەی خانە لە کۆئەندامیی زاوزێی ئافرەت چییە؟


فەحسی خانە
تاقیکردنەوەی خانە لە کۆئەندامیی زاوزێی ئافرەت وەرئەگیرێت لە بەشی خوارەوەی ملی منداڵدان کە پێی ئەووترێت لێواری دەمی منداڵدان کە بەشی پێشەوەی ئەندامیی زێی مێینەیە. زوو لە فەحسەکە دەرئەکەوێت ئەگەر گۆڕانکاری ھەبێت لە خانەکەدا، کە ئەبێتە ھۆی تووشبوونی شێرپەنجە (کانسەر) لە لە ملی منداڵدان. زۆربەی ئەو گۆڕانکاتییانەی کە ئاشکرا ئەکرێن خۆیان سارێژئەبنەوە، بەڵام پێویستە لابدرێن. ھەرەوھا ئەتوانڕیت لە فەحسەکەش دەربکەوێت گەر مرۆڤەکە تووشی کانسەر بووە. ئەگەر مرۆڤ بە بەردەوامیی فەحس دابنێت، ئەوا ئەبێتە پارێزەیەکی بەھێز دژی شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە ڕێگای ئاشکراکردنی گۆڕانکاریی لە خانەدا لە پێش ئەوەی پەرە بسەنێت (گەشە بکات) بۆ شێرپەنجە.


تاقیکردنەوەی خانە وەرئەگیریت لە بەشی خوارەوەی ملی منداڵدان، لە لێواری ملی منداڵدان کە ئەکەوێتە سەرەتای ئەندامی زاوزێوە.


کۆنتڕۆلکردن بەبەردەوامیی
تاقیکردنەوەی خانە بە ڕێگای ژینەکۆلۆگی لە زیمنیی (بەشێکی) کۆنتڕۆلیی تەندرووستییە، کە پێی ئەووترێت سکرینینگ. کە ئافرەتان لە سوید بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ ئەو فەحسە بانگێش ئەکرێن. کاتێ کە گۆڕانکاری لە خانە ئاشکرا ئەکریت. ئەوا چارەسەر ئەکرێت. ئەم گۆڕانکرییانە ئەبنە ھۆی درووستبوونی کانسەری ملی منداڵدان کە بە شیوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لەم ٤٠ ساڵەی دوواییدا.

فەحسی خانە لە بواری دیکەدا
فەحسی خانە ئەتواندرێ بکرێت لە لای مامان یاخوود لای پزیشکی ئافرەتان (ژینەکۆلۆگ) لە بوارێکی دیکەدا کاتێ مرۆڤ فەحسی بۆ ئەکرێت لەبەر ھۆی دیکە. جاروبار فەحسی خانە پەیوەندی بە لێکۆینەوەی (فەحسیی) کۆئەندامیی زاوزێی مێ یینەوە ئەبیت بۆ نموونە کاتێکک ئافرەت تووشیی خوێنبەربوون بووە، بەڵام لەم حالەتە فەحسی خانە بە ڕێککەوت ئەبێت. ئەمەش بوارێکی باشە بۆ ئەو فەحسە ئەگەر بتتوو ئافرەت بۆی ڕێکنەکەوتبێت فەحسی خانەی کۆئەندامیی زاوزێی بۆ کرابێت.

گۆڕانکاری لە خانە و شیرپەنجە
گۆڕانکاری لە خانە لەوانەیە پەیوەندی ھەبێت بە ھەوکردنی پەردەی لینجاو بە ھۆی بەکتریاوە یاخوود بە ھەوکردنێکی ڤایرۆسیی کاتییەوە. ئەم جۆرە گۆڕانکاری خانانە ئاساییە و خۆی سارێژ ئەبیتەوە. جۆرەکانی دیکەی گۆرانکاری خانە  کە ئەبیتە ھۆی درووستبوونی کانسەر چارەسەر ئەکرێن لە ڕێگای نەشتەگەرییەکی ئاسانەوە.

ئەگەر بیتوو مرۆڤ ئەنجامی فەحسی خانەی نائاسایی بێت ئەوا ڵێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی بۆ ئەکرێت و زۆر جاریش بانگئەکریت بۆ فەحسکردنی پزیشکی. ئەو کاتە پێشنیار ئەکرێت بۆلابردنی گۆڕانکاتییەکان یاخوود چاوەڕوانیی سارێژبوونە (چاکبوونە) ئەکرێت. 

تووشبوونی کانسەر لە ملی منداڵدان کاتێکی زۆری پێ ئەچێت لە دووای دەرکەوتنی گۆڕانکاری لە خانەکاندا، کاتەکەش لە ماوەی دە ساڵ ھەتاکوو پانزە ساڵە. دەرکەوتنی کانسەر لە کاتی فەحسی خانەی کۆئەندامیی زاوزێی ئافرەت ڕووداوێکی زۆر نائاساییە، بەڵام جاە ھەیە ئەو شتە ڕوو ئەدات. ئەوەش مانای ئەوەیە کانسەرەکە لە قۆناخی سەرەتاییە و لابردنی ئاسانە، بەڵام چەند کاردەوانەیەکی کەمی ئەبێت.

ساڵانە کەمتر لە ٤٥٠ ئافرەت لە سوید تووشی کانسەری ملی منداڵدان ئەبن، بەڵام خەڵکانێکی زۆر، نیزیکەی ٣٠٠٠٠ ئافرەت تووشی گۆڕانکاری لە خانەکان ئەبن.

ئافرەتان بە شێوەیەکی بەردەوام بانگ ئەکرێن

ھەر سێ ساڵ جارێ ئافرەتان بانگ ئەکرێن بۆ فەحسکردن
ھەموو ئافرەتانی تەمان ٢٣ ھەتاکوو ٥٠ ساڵ سێ ساڵ جارێ بانگ ئەکرێن بۆ فەحسی خانە. دوواتر ئافرەتان، لە تەمەنی٥٠ ھەتاکوو ٦٠ ساڵی پێنچ ساڵ جارێ بانگ ئەکرین. ئەو ئافرەتانەی کە تەمنیان لە ٥٠ ساڵ زیاترە، ماوەی کاتی بانگکردنیان ئەگۆڕرێت و وەستاوەتە سەرئەوەت لە چ شوێنێکی ئەم ووڵاتە ئەژێن. ئەو ئافرەتانەی کە چارەسەر کراون بە ھۆی گۆڕانکاری لە خانەکاندا، لەوانەیە جارێکی دیکە پێویستیان ھەبێت بە کۆنتڕۆڵێ فەحسی خانە لە دووای تەمەنی ٦٠ ساڵیدا. 

نامە بۆ بانگکردن ئەڕوات بۆ ناونیشانی ئەو کەسەی  کە و لەو شوێنەی ناوی تۆمارکراوە لە دائیرەی باج. 

لە چ کلینیکێک (پێسوازگای پزیشکیی) مرۆڤ فەحس دائەنێت؟ 
کاتێک نامەت بۆ دێت بۆ وەرگرتنی فەحسی (تاقیکردنەوەی) خانە ئەڕۆیت بۆ نیزیکترین کلینیکی مامان (زاویاری)، کە پێشی ئەووترێت ناوەندی ئاگاداریی لەشساخیی دایکان. لەزۆربەی حالەتەکاندا ڕۆژ وکاتی دانانیی فەحسی خانە دیاریکراوە لە نامەکە بەڵام بواری گۆڕینی ڕۆژوکاتەکە ھەیە. لە ھەندێ جێگاش مرۆڤ ئەتوانێت کاتی فەحسکرنی لە کلینیکێکەوە بگۆڕێت بۆ کلینیکێکی دیکە. 

گەر ئافرەت فەحس دابنێت بە ھۆی لێکۆڵینەوەی (فەحسیی) کۆئەندامی زاوزێی یاخوود لە کاتی ئامۆژگاریی وەرگرتن بۆ پێشگرتن لە سکپڕی (دروستبوونی منداڵ)، ئەوا فەحسەکان تۆمار ئەکریت و نامەیەک بۆ ئەو کەسە دێت بۆ کۆنتڕۆلکردنی فەحسی خانە لە دوای سێ یان پێنج ساڵ.

کەسانێ ھەن پێویستیان بە دانانی فەحس نییە

ئەو کەسانە، ئەو ئافرەتانەن کە تەمەنیان لە ژێر ٢٣ ساڵە یاخوود تەمەنییان لە سەرەوەی شەست ساڵە بانگ
ناکرێن.
ئەگەر ئافرەت تەمەنی لە ژێر ٢٣ ساڵ بێت بانگ ناکرێت بۆ تاقیکردنەوەی خانە. لە ڕاستیدا گۆرانکاری خانە لە ئەندامی زێی ئافرەت شتێکی ئاساییە لە تەمەنی ژیر ٢٣ ساڵیدا، بەڵام زۆربەی ئەو گۆڕانکاری خانانە لە خۆیەوە سارێژ ئەبنەوە. تووشبوونی ئافرەت بە کانسەر لە ملی منداڵداندا حالەتێکی زۆر دەگمەنە لە تەمەنێکی زوودا. ئەگەر بێتوو ئافرەت بەشداربووبێت چەند جارێک لە تا‌قیکردنەی خانە بە ڕیگای ژینۆلۆگی و زۆربەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئاسایی بووبێت، ئەوا مەترسییەکی زۆر کەم ھەیە بۆ ئەوەی ئەو ئافرتە تووشی کانسەری ملی منداڵدان بێت کاتێک تەمەنی ئەبێتە ٦٠ ساڵ.

ئەو ئافرەتانەی کە کرداری جنسیی (سێکسیی) یان نەکردووە پێویستیان بە دانانی فەحس نییە
ئەگەر بیتوو ئافرەت ھەرگیز (قەت) سێکسیی نەکردبێت پێویست ناکات فەحسی خانەی بۆ بکرێت. کانسەری ملی منداڵدان تەنھا تووشی ئەو ئافرەتانە ئەبێت کە بەشدار بوونە لە کرداری سێکسیی و تووشبوونە بە ڤایرۆسی ( ھۆ پێ 

 ڤێ)، کە ڤایرۆسێکە لە ڕێگەی پەیوەندی (تەماسیی) سێکسییەوە تووشی ئافرەت ئەبێت و گۆڕانکاری لە خانەکانی ئەندامیی زێی دروست ئەکات و ئەبیتە ھۆێ تووشبوونی کانسەری ملی منداڵدان.

ئەگەر بێتوو مرۆڤ ھۆمۆسێکسوئێل (ئارەزووی ھاوجنسیی خۆی) بێت
ئەگەر بێتوو ئافرەت ھۆمۆسێکسوئێل (ئارەزووی ھاوجنسیی خۆی) بێت، ئەوا دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام کۆنتڕۆڵی فەحسی خانەی بۆ بکرێت لەبەر ئەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەبیتە ھۆی دروستبوونی گۆڕانکاری لە خانەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت، لەوانەشە ئەو پەتایە بگوازرێتەوە لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی دیکە.

ئەگەر بێتوو ئافرەت منداڵدانی لابردرابێت بە نەشتەگەری
ئەگەر بێتوو ئافرەت منداڵدانی لابردرابێت بە نەشتەگەری، ئەوا پێویست ناکات کۆنتڕۆڵی فەحسی خانە بکات لەبەرئەوەی  ملی منداڵدانی (ڕەحمیی) نەماوە لە دوای نەشتەگەرییەکە. بەڵام ئەگەر ئەگەر بێتوو نەشتەگەرییەکە کرابێت لەبەر ھۆی کانسەری ملی منداڵدان یاخوود گۆڕانکاریی لە ملی منداڵداندا، ئەوا کۆنتڕۆلکردن پێویستە بە شێوەیەکی بەردەوام. فەحس وەرئەگیرێت لە لە بەشیی سەرەوەی ئەندامی زاوزیی مێینە.

ئەگەر بێتوو مرۆڤ دڵنیا نەبیت لەوەی کە چ جۆرە نەشتەگەری یەکی بۆ کراوە، ئەو کاتە ئەتوانیت پرسیار بکات کە بۆچی نەشتەگەریی کراوە. ھەروەھا لە کلینیکی زاویاری یاخوود لە ناوەندی لەشساخی دایکان ئاتوانرێت ئەو پرسیارە لە مامان بکرێت، چونکە لەوێ زانیاری دەست ئەکەوێت. ئەگەر بێتوو مرۆڤ دڵنیا نەبێت، ئەواباشتر وایە فەحس وەربگێرێت.

بەم شێوەیەی لای خوارەوە لێکۆڵێنەوە ئەکرێت

مرۆڤ پێویست ناکات بە شێوەیەکیی تایبەتی خۆی ئامادە بکات بۆ فەحسکردن، بەڵام باشر وایە، مرۆڤ کرداری جووت بوون نەکات یاخوود ھیچ جۆرە مەلحەمێک بەکارنەھێنابێت لە کۆئەندامیی زاوزێی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە پێش فەحسەکە. ئەگینا ئەنجامی فەحسەکە ھەڵە ئەبێت. ھەروەھا مرۆڤ نابێت فەحسی خانە دابنێت کاتێ کە مێنسە (بێنوێژیی).

فەحس وەرگرتن لە لە لێواری دەمی منداڵدان
لە پێش دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکە دەبێت ئافرەت جلوبەرگی بەشی خوارەوەی دابکات و لەسەر کوورسیی فەحسکردن پاڵ بکەوێت. مامان یاخوود پزیشک کە ھەڵئەسێت بە کاری لێکۆڵینەوە، بە شێوەیەکی ئاگادار (حەزر) دیوارەکانی لێوارای ئەندامی زاوزێی جیائەکاتەوە بە یارمەتی ئامێڕێک کە بە ھەمان پلەی گەرمیی لەش گەرمە.

چۆنێتی وەرگرتنی فەحسەکە ئەگۆڕێت لە کلینیکێکەوە بۆ کلینیکێکی دیکە. پارچە دارێکی پاقژ یاخوود پلاستیکێکی پاک بە سەر لێواری دەمی منداڵداندا ئەھێنرێت و دوواتر فڵچەیەکی نەرم بەسەر بەشیی خوارەوەی کەنالی ملی منداالداندا  ئەھێنرێت.

فەحس وەرگرتنەکە بە خێرایی جێبە جێ ئەبێت و ھەر خولەکێکی پێ ئەچێت. ‌ھیچ ئازاری نییە. کەسانێ ھەن ھەست بە ناخۆشی ئەکەن لە کاتی فەحسەکەدا، بەڵام ناخۆشییەکە زوو نامێنیت.

پرسیار و وەڵام
زۆرجار پرسیار ئەکرێت لە کاتی فەحس وەرگرتندا، بۆ نموونە پرسیارەکان بەم شیوەیەی لای خوارەوەن:

یەکەم رۆژی دواجار (ئاخیر) مێنس/بێنوێژی کەی بووە، یاخوود مێنسەکەت کەی تەواو بووە

ئایا ماددەی پێشگرتن لە سکپڕبوون بەکار ئەھێنی و لەم حالەتە چی بەکار ئەھێنیت

ئایا ھیچ ھۆرمۆنێک بەکار ئەھێنی دژی تەمەنی لە سک وەستان

پرسیار ئەکرێت دەربارەی ئەوەی ئەگەر سکپڕی (دووگیانی) یاخوود گەر منداڵت بووبێت ساڵی ڕابوردوو.

وەڵامی پرسیارەکان و زانیارییەکان لەگەڵ فەحسەکە ئەنێردرێت بۆ ئازمایشگا بۆ ھەڵسەنگاندن. 

لە پاش فەحسەکە ئافرەت کەمێ خوێنی بەرئەبێت بەڵام ترسناک نییە 
پەردەی لینجیی ملی منداڵدان بە شێوەیەکی کەم خوێنی لێ بەرئەبیت لە دوای فەحسکردنەکە، ئەمەش ئاساییە و ترسناک نییە. خوێنبەربوونەکە کۆتایی پێدێت لە دوای رۆژێک.

ئافرەتی سکپڕ (دووگیانی) ئەتوانێت فەحس دابنێت 
تاقیکردنەوەکە ھیچ مەترسییەکیی نییە و تەنانەت ئەکرێت کاتێک ئافرەت سکپڕە (دووگیانی یە). باشتر وایە ئافرەتی سکپڕ لە ھەفتەی ١٥ سکپڕی فەحس دابنێێت لەبەرئەوەی لەدوای ئەوکاتە ئەنڤمی فەحسەکان بە شیوەیەکی باش دەرناکەون.

زۆربەی وەڵامەکان ھیچ گۆرانکارییەک نیشان نادەن

زۆربەی وەلامەکان ھیچ گۆرانکارییەک نیشان نادەن
لە ماوی شەش ھەفتە دەبیت وەڵامی فەحسەکەت بۆ بیتەوە، بەڵام جاروبار وەختێکی زیاتری پێ ئەچێت. نیزیکەی ڕێژەی ٩٥ لە ١٠٠ دا وەڵامەکان ئاسایین و ھیچ گۆرانکارییەکی خانەیان تێدا نییە.  ئەو کاتە وەڵامەکە ڕاستەو خۆ ئەنێردرێت بۆ ماڵەوە.

کاتێک فەحس لە لای پزیشکی ژنان یاخوود لە لای کلینیکی پێشگرتن لە منداڵبوون وەرئەگیرێت، ئەو کەسەی کە فەحسەکەی وەرگرتووە بەرپرسیارە بۆ وەڵامدانەوەی ئەنجامی فەحسەکە. 

ھەروەھا حالاتی نائاساییش ھەیە، کە زەحمەتە فەحسەکە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت لەبەر ھۆی بوونی خوێنێکی زۆری مێنس (بێنوێژی). ئەو کاتە جارێکی دیکە فەحسێکی نوێی خانە وەرئەگیرێت.

ئەگەر بێتوو گۆڕانکاری خانە لە فەحسدا دەربکەوێت
ئەگەر بیتوو فەحسەکە ھەر گۆڕانکارییەک لە خانەدا نیشان بدات، ئەوا بێگوومان بەدواچوون و لێکۆڵینەوەی لێئەکرێت. ئەگەر بێتوو فەحسەکە گۆڕانکاری سادە نیشان بدات و ئافرەتەکە تەمەنی ٣٠ یان ٣٥ ساڵی پڕکردبێت، ئەوا ڕاستەوخۆ تێستی ڤایروسی ئەکرێت بۆ ئەو کەسە، لە کوێ تێستەکەی بۆ ئەکرێت وەستاوەتە سەر تەمنی ئافرەتەکە. تێستەکە کۆنتڕۆڵی فایرۆسی (ھۆ پێ ڤێ) یە وئەم فایرۆسە مەترسیی تووشبوونی کانسەری ملی منداڵدان بە ئەنجام ئەگەیەنێت. تەنھا ئەو کەسانەی کە تووشیی ئەم فایرۆسە بوونە پێویستیان بە لێکۆڵینەوە ھەیە. ھەروەھا ئەو کەسانەی کە گۆرانکاری سادە – یان ھەیە لە خانەدا و ھەڵگری ئەم فایرۆسە نین پێویستیان تەنھا بە فەحسێکی دیکە ئەبیت لە پاش یەک ساڵ.

گۆڕانکاری خانە بۆ ئافرەتی ژێر تەمەنی ٣٠ یان ٣٥ ساڵ باشتر وایە چاویان بە  پزیشکی ئافرەتان بکەویت و ھەروەھا لە ھەندێ شوێنی ئەم وولاتە ئەم ئافرەتانە ئەتوانن چاویان بە مامان بکەویت. بەڵام ئەو ئافرەتانەی کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٠ یان ٣٥ ساڵە باشترین شت ئەوەیە کە پزیشکی ژنان ببینن بۆ زیاتر لێکۆڵینەوە 

تاقیکردنەوەی خانە پارێزەیەکی تەواو نییە دژی کانسەر
کۆنتڕۆڵی فەحسی خانە پارێزەیەکی پتەو دژی کانسەری ملی منداڵدان، بەڵام نەک بە تەواوی. ئافرەت لەوانەیە تووشی کانسەری ملی منداڵدان ببێت لەگەڵ ئەوەی فەحسی خانە ئاساییە، بەڵام ئەمە حالەتی زۆر نائاساییە. بێجگە لە کۆنترۆڵکردنی فەحسی خانە بە بەردەوامیی دەبێت ئافرەت ھەردەم سەدرانی ناوەندی بنکەی تەندرووستی بکات لە کاتی خوێنبەربوون لە دوای کرداری جوتبوون (سێکسیی)، یاخوود  دووبارە بوونەوەی خوێنبەربوون لە لە نێوان کاتەکانی مێنسدا، یاخوود خوێنبەربوون لە دوای تەواوبوونی کاتیی مێنس.

مرۆڤ ئەتوانێت ھەردەم تەلیفۆن بکات بۆ ناوەندی چاودێریی لەشساخی بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاریی.

مرۆڤ لەوانەیە ھەست بە نیگەرانی بکات کاتی تاقرکردنەوە و وەڵامی تاقیکردنەوە
لە کاتی فەحس دانان لەوانەیە مرۆڤ ھەست بە دژواری بکات. بۆ نموونە مرۆڤ لەوانەیە ھەست بە نیگەرانی بکات لە کاتیی چاوەڕوانیی وەڵامدا. لەوانەیە تەنھا بیر لەوە بکرێتەوە کە تاقیکردنەوەی خانە تەنھا شیوەیە بۆ پارێزە لە کانسەر. ئەو گۆرانکارییانەی ئاشکرا ئەکرێت ئەتوانرێت بە شیوەیەکی بەرچاو لاببردرێن بە یارمەتیی نەشتەگەرییەکی ئاسانەوە، کە مرۆڤ تووشی کانسەر نابیت لە دواڕۆژدا.

 زانینیی تووشبوون بە کانسەر لە ڕێگای فەحسیی خانەوە حالەتێکی زۆر نائاساییە. ئەو جارە کەمانەی کە کانسەر زوو ئاشکرا ئەکرێت لە ڕێگای کۆنتڕۆڵکردنی فەحسیی خانەوە حالەتێکی باشە بۆ چارەسەرکردن و زیانیی لاوەکی کەمە. لە ڕێگای فەحسیی خانەوە نەخۆشییەکە زوو ئاشکرا ئەکرێت و مەترسیی حالەتی جیدی نەخۆشییەکە کەم ئەبێتەوە.

مرۆڤ خۆی بڕیار ئەدات بۆ ھەڵگرتنی (پاراستنی) فەحسەکان
فەحسەکانی خانە بە شێوەیەکیی ئاسایی ھەڵئەگیرێن. بۆ نموونە بۆ بەراووردکرنی فەحیسیی نوێ لەگەڵ فەحسیی کۆن،ھەروەھا بەدواچوون بە دوایاندا. ھەروەھا فەحسەکان بەکار ئەھێنرێن بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوەی زانستیی و مەبەستیی دیکە کە دەبێت پەسەند بکرێت لە لایەن کۆمیتەی لێکۆڵینەوە وە. ئەگەر مرۆڤ نەیەوێت فەحسەکەی ھەڵبگیرێت، ئەوا دەبێ بەو کەسە بڵیت کە فەحسەکەی بۆ ئەنجام ئەدات، ئەویش فەحسەکە لە ناو ئەبات. 

ھەروەھا زانیاری لەسەر تاقیکردنەوە ھەڵئەگیرێت (ئەپارێزرێت) لە لایەن تۆماری کوالیتی یەوە کە بەکار ئەھێنریت بۆ مەبەستی باشکردنی چاودێریی تەندروستیی. ھەر کەسێ نەیەوێت زانیاریی بەکار بھێنریت، ئەوا دەتوانیت داوابکات زانیاریی لاببرێت.

تێبینی
ئەم بابەتە نووسراوە بۆ کەسانێک کە لە سوید دەژین بەڵام وەک خۆی بڵاو کراوەتەوە تا زانیاری زیاد بکات لای هەموو کەسێک

سەرچاوە
 دواجارئەم بابەتە نوێکراوەتەوە لە: ٢٢/١٠/٢٠١٢

 لە نووسینی: بیۆرن ستراندەر، پزیشکی ژنان (ژینەکۆلۆگ)، کلینیکی نەخۆشییەکانی ئافرەت، کونوگسھۆید و ناوەندی کانسەری ھەرێمی ڕۆژئاوا، گۆتۆبۆریی

سەرنووسەر: مۆنیکا ڤالێنیوس، سەرنووسەری

١١٧٧.se

پیاچوونەوە: ئینگا خۆبێری، پزیشکی ئافرەتان و منداڵبوون، ناوەندی تەندرووستی ئێرسبودا، ئومیۆ

وێنەکێش: کاری سێ توڤەرود، وێنەکێشی پزیشکیی باوەڕپێکراو، ئۆسلۆ، نەرویژ 

ھەموو ناوەڕۆکی ئەم بابەتە ئامادەکراوە، پێداچوونەتەوە و پەسەندکراوە لە لایەن دەستەی نووسەران و کۆمیتەی نووسینی

١١٧٧.se
2186 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/10/2015
زیاتر...
12