پیتی  م
مامۆگرافی-Mammography
مامۆگرافی
Mammography

مامۆگرافی پشکنینێکە بە ئێکسڕەی(ئەشیعە)ی مەمک بە تەکنیکێکی تایەبەت ئەکرێت کە وێنەی زۆر وردەکراوە ئەدات. ئەمە یەکێکە لەناو چەند پشکنینێکی تردا کە دوکتۆرێک ئەتوانێت بیکات بۆ ئەوەی ھەوڵدان بۆ زانینی ھۆکارەکە بدات، ئەگەر تۆ لە مەمکتەوە ناڕەحەتیت ھەبێت.

مامۆگرافی ئەو شێوازەشە کە لە کۆنتڕٶلکردنە گشتییەکانی مەمکدا بەکارئەھێنرێت و کە بە ڕێکوپێکی پێشکەش ئەکرێت بە ھەموو ژنان لە ٤٠ ساڵانەوە تا ٧٤ ساڵان کە بیکەن. ئەم جۆرە پشکنینە بەکۆمەڵە، پێێئەگوترێت سکرینکردن(سەرکۆزەرەکردنە). مەبەستەکە ئەوەیە کە شێرپەنجە بدۆزرێتەوە پێش ئەوەی نەخۆشیەکە فریاکەوێت نیشانەکانی نەخۆشی بدات.

شێرپەنجەی مەمک لای ژنان، ئاساییترین جۆری شێرپەنجەیە. مەترسی شێرپەنجەی مەمک لەگەڵ تەمەندا زیاد ئەکات. گەر مرۆڤ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەی بۆ بکرێت، ئەوا شانسێکی باش ھەیە کە ساخبێتەوە.

مامۆگرافی لەگەڵ سکرینکردندا – بەم شێوەیە بەڕێوەئەچێت

تۆ پێویستت بەوە نییە کە بە شێوەیەکی تایەبەت خۆت ئامادە بکەیت.

پەرستیارەکە تەماشا ئەکات و پرسیاران ئەکات
پەرستیارێکی ئێکسڕەی(ئەشیعە، عەکس بەرداری)پرسیاری ئەوەت لە پێشدا لێئەکات، کە ئایا ناڕەحەتیت لە مەمکەکانتەوە ھەبووە یاخود ئایا دەرمان ئەخۆیت کە ھۆرمۆنی تێدابێت.

پاشان تۆ بەرگەکانی لەسەرو قەدتەوەیە دائەکەنیت. پەرستیارەکە تەماشای مەمکەکان ئەکات بۆ ئەوەی ببینێت ئاخۆ گۆڕانکاری دیارت ھەیە. گۆڕانکاری، وەک بۆ نموونە، ئایا خاڵی (نیشانەی) گەورەتر یان جێبرینی نەشتەرگەریی پێشووتر ھەیە. ئەم جۆرە گۆڕانکاریانە ئەکرێت لە وێنەکانی ئێکسڕەی دا ببینرێن و بەھەڵە وەک لوویەکی شێرپەنجەیی لێکبدرێتەوە.

دوو تا سێ وێنە بۆ ھەر مەمکێک
پاشان تۆ بۆت ھەیە بەپێوە بیت یان چەسپ لای ئامێری ئێکسڕەیەکەوە دانیشیت. پەرستیارەکە یارمەتیت ئەدات کە یەک لە مەمکەکانت بخەیتەسەر قەوانێک. پاشان قەوانێکی تر گوشارئەخاتە سەرمەمکت و تا چەند چرکەیەک توند ڕایئەگرێت.

 لە کاتێکدا کە پەرستیارەکە دوو تا سێ وێنە ئەگرێت، تۆ باڵت بە بەرزی ڕائەگریت و لەسەر ئامێرەکە پاڵی ئەدەیتەوە. پاشان ھەموو ئەمانە بۆ مەمکەکەی ترت ئەکەیتەوە.

پشکنینەکە ھەمووی ١٥-٣٠ خولەکی پێئەچێت، خودی وێنەگرتنەکە پێنج بۆ دە خولەک.

ئایا مامۆگرافی چۆن ھەستی پێئەکرێت؟
پەرستیارەکە گوشار ئەخاتە سەرمەمکت بۆئەوەی وێنەکە ڕوونتر بێت و ژەمە تیشکەکە کەمتر بێت. لەوانەیە ھەست بە ناخۆشی بکرێت و بۆ ساتێکی کورت بیەشێت. تۆ لە پاش پشکنینەکە زوربەی جاران تەندروستیت وەک ئاسایی ئەبێت. تۆ لەوانەیە جاروبار ھەست بە شتێک ناسکبوونەوە بکەیت، کە تا ئەندازەیەک خێرا بەسەرئەچێت.

وەڵامی سکرینکردنەکە

زوربەی جاران دوو دوکتۆری ئێکسڕەی، بێ پەیوەندیی بەیەکترەوەیە کە سەرنجدانەوە بۆ وێنەکانی مامۆگرافیەکە ئەکەن. بەم شێوەیەش ھەڵسەنگاندنەکە دڵنیاتر ئەبێت.

تۆ لەماوەی دوو ھەفتەدا، وەڵامی ئەوەی کە وێنەکانی مامۆگرافی چی نیشانداوە، بە پۆستی ڕەوانەکراو بۆ ماڵەکەت بەدەست ئەگات. تۆ ئەتوانیت بە ئاسانی لەکاتی سەردانەکەتدا پرسیار بکەیت، ئەگەر ئەتەوێت زیاتر بزانیت لەبارەی ڕەوشی بەڕێوەچوونی وەڵامدانەوە دروست لەو سەردانگەیەی کە تۆ لەوێ پشکنینت بۆ کراوە.

گەر تۆ بۆ سەردان بێیتەوە
کاتێک کە بە سکرینکردندا تێپەڕبوویت، ڕەنگە ئەوە بێتەپێش کە تۆ بۆ پشکنینێکی تەواوکەر بێیتەوە. ھۆکارەکە لەوانەیە ئەوە بێت کە وێنەکان لەگەڵ ئەوەشدا بە ئەندازەی پێویست ڕوون نین. ئەوسا ئەوە بەسە کە تۆ چەند دانەیەکی تر لە وێنەی مامۆگرافی بگریتەوە.

سەردانەوەکە ئەکرێت ئەوەش بگەیەنێت کە وێنەکانی لە سکرینکردنەکەدا گیران ئەوە نیشان ئەدەن کە گۆڕانکاری لە مەمکدا ھەیە کە پێویست بە لێکۆڵینەوەی تر ئەکات.

گەر تۆ گۆڕانکارییەکت ھەبێت
ھەمووان لە سکرینکردندا بەھەمان شێوە مامۆگرافییان بۆ ئەکرێت. ئەگەر وێنەکانی سکریکردنەکە وای نیشاندا کە تۆ گۆڕانکاریەکت ھەیە، ئەوا لەباتی ئەوە، ئەو پشکنینانەت بۆ ئەکرێت کە پێویستن بۆ زانینی ئەوەی کە دروست لای تۆ بۆتە ھۆکاری گۆڕانکارییەکە. ئەوسا تۆ بە پشکنینێکی مامۆگرافی گونجاوی تاکەکەسیدا تێپەڕ ئەبیت. ئەمە مانای ئەوەیە کە پەرستیارەکە وێنەی زیاتر و لە گۆشەی جیاوازەوە ئەگرێت. دوکتۆرێکی ئێکسڕەی ڕاستەوخۆ سەرنج لە وێنەکان ئەدات.

جاروبار دوکتۆرەکە پێویستی بەوەشە کە بە سۆنار پشکنینت بۆ بکات. دوکتۆرەکە لەوانەیە پێویستی بەوەش بێت کە تاقیکردنەوەی خانە - یان شانە لە مەمکتەوە بە دەرزییەک وەربگرێت.

ھەموو ئەو پشکنینانەی تۆ پێویستت بە کردنیەتی لەھەمان دەرفەتدا ئەکرێن.

وەڵامی ئەوەی کە پشکنینەکە نیشانی ئەدات، لە چاوپێکەوتنێکی کەسی لەگەڵ دوکتۆرێکدا وەرئەرگریت، تاوەکو تۆ بواری ئەوەت ھەبێت زانیاریی زیاتر وەربگریت و پرسیاران ئاراستە بکەیت. ئەمە ئەبێت بە زوترین کات کە لە توانادایە بکرێت، بەڵام ئایا ئەمە چی ئەگەیەنێت، ئەوە پەیوەستە بەوەی لە کوێ ئەژیت. گەر ئەتەوێت، ئەتوانیت لە کاتی سەردانەکەدا پرسیار بکەیت کە کەی ئەکرێت.

دووگیانەکان و شیرپێدەرەکان

تۆ ھەر ئەتوانیت سکرینکردنی مەمکەکانت بە مامۆگرافیەوە بکەیت ئەگەرچی دووگیانیت و شیرئەدەیت. ھەرچەندە دۆزینەوەی یان حسابنەکردنی شێرپەنجە لەڕێگەی سەرنجدانەوە لە وێنەکانی مامۆگرافی مەمکەکانتەوە زەحمەتترە، چونکە لە ئێستادا گۆڕاون. لەلایەکی ترەوە لەوانەیە ماوەیەکی درێژتر لە نێوان پشکنینەکاندا تێپەڕبێت، ئەگەر تۆ نەتەوێت ئێکسڕەیت(ئەشعەت) بۆ بگیرێت، ھەر لەبەرئەوەی کە دووگیانیت یان شیرئەدەیت.

ژەمە تیشکەکەی مامۆگرافییەکە مەترسی بۆ کۆرپەلەکە تێدانیە و کاریگەری لەسەر شیری مەمکیش نییە. بۆیە ئەبێت بە سکرینکردندا تێپەڕبیت ئەگەر بانگکردنت بۆ ھاتووە.

تۆ کە شیرئەدەیت بۆت ھەیە بەخۆشییەوە ھەوڵی دۆشینی مەمکەکانت لە پێشدا بدەیت.

دووگیانیش و شیرپێدەرەکانیش ئەتوانن، وەک ھەموو ئەوانی تر کە بانگ ئەکرێن  ئەوە ھەڵبژێرن کە کاتێکی تازە بۆ سکرینکردن بگرن.

لەلایەکی ترەوە، ئەبێت تۆ بۆ خۆت پەیوەندیی بە چاودێرییەوە بگریت، ئەگەر تێبینیت کرد کە گۆڕانکاریی لە مەمکەکانتا ھەیە لە کاتی دووگیانی یان شیرپێدان دا. ئەوسا یەکەم شت مەمکەکانت ئێکسڕەی ئەکەیت و پاشان پشکنینێک بە سۆنار ئەکەیت.

باشی- و خراپی سکرینکردن بە مامۆگرافییەوە

وێنەکانی مامۆگرافی کە لە سکرین کردنەوەکەوەیە، ئەتوانێت شێرپەنجەی مەمک ئاشکرا بکات پێش ئەوەی مرۆڤ ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی ھەبێت. ئەوسا مەترسیەکە کەمترە کە تەشەنە بکات و ببێتە کوشندە، و مرۆڤ ئەتوانێت چارەکاریەک وەربگرێت کە ئەوەندە بەربڵاو نەبێت.

بەڵام سکرینکردنی شێرپەنجەی مەمک لەگەڵ مامۆگرافی ھەمیشە بەتەواوی شیوازێکی باوەڕپێکراو نییە. جاروبار شێرپەنجەکەی مەمک لە وێنەکاندا نابینرێت. شێرپەنجەش ھەیە کەئەوەندە لەسەرخۆ گەشەئەکات.کە ھەرگیز ھیچ ناڕەحەتیەک نادات. ئەوە زەحمەتە کە لە پێشدا بزانرێت کە کام لووە گەشەسەندووەی شێرپەنجە نابێتە ھۆکاری کێشەخستنەوە. لەبەرئەوە ھەموو شێرپەنجەکانی مەمک وەک مەترسیدار چارەکارییان بۆ ئەکرێت. ئەمە وائەگەیەنێت کە چەند کەسانێک بە ناپێویست چارەکاری وەرئەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی پێشنیاز ئەکات کە سکرینکردنی شێرپەنجەی مەمک لەگەڵ مامۆگرافی بۆ ئەو ژنانە بکرێت لە تەمەنی ٤٠ ساڵ تا ٧٤ ساڵاندان. ھەموو پارێزگاکان و ھەرێمەکان لەسەر ئەم پێشنیازکردنە ئەڕۆن.

زیاتر لەبارەی سکرینکردن و مامۆگرافی

لەو ساڵەوە کە تۆ ٤٠ ساڵان پڕئەکەیتەوە و لەگەڵ ئەو ساڵەی کە ٧٤ ساڵان پڕئەکەیتەوە، بە نێوانەکات لە ١،٥ تا ٢ ساڵ بانگکردنت بۆ دێت. جیاوازیەکان ئەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی لەکوێ ئەژیت و تەمەنت چەندە.

لە بانگکردنەکەدا نووسراوە کە پشکنینەکە لەکوێ ئەبێت، تۆ کەی بێیت و چۆن بکەیت و ئەگەر پرسیارانت ھەبوو یان ئەتەوێت کاتەکە بگۆڕیت.I

سکرینکردن دڵخوازانەیە

تۆ ئەتوانیت لە پارێزگایەکی تر سکرینکردن بکەیت، گەر تۆ ئەمەت بوێت، ئەوا ھەمان مەرج بۆ تۆ ئەخوات، وەک ھەموو ئەوانەی تر کە لە پارێزگاکەدا ئەژین.

ئایا ھیچ بانگکردنت بۆ نایەت؟
گەر تۆ ٤٠-٧٠ ساڵانیت، بەڵام ھیچ بانگکردنت بۆ نایەت، ئەوا ئەتوانیت پەیوەندیی بە سەردانگەیەکی مامۆگرافییەوە یان بنکەیەکی تەندروستییەوە بگریت و پێیان بڵێیت.

گەر تۆ لەسەرو ٧٤ ساڵانەوەیت، ئیتر چیتر بۆ سکرین کردنی شێرپەنجەی مەمک بانگکردن ناکرێیت. ئەمە لەبەرئەوەیە کە ھیچ لێکۆڵینەوەیەک نییە بەوەی کە سکرین کردن زێدەژیانکردن لای ژنانی سەرو ٧٤ ساڵان نیشان بدات. ئەگەر بۆ خۆت ھەستت بە گۆڕانکاری لە مەمکەکانتا کرد، کارێکی وا بکە لای دوکتۆرێک پشکنینت بۆ بکرێت.

ئایا تۆ ناسنامەت پارێزراوە؟
ئەگەر تۆ بە ناسنامەی پارێزراوەوە ئەژیت، ھیچ بانگکردنت بۆ نایەت. ئەوکاتە تۆ خۆت پەیوەندیی بە سەردانگەیەکی مامۆگرافییەوە بگرە، بەمەش کاتێک بۆ پشکنین وەرئەگریت. پاش پشکنینەکە تەلەفۆن بۆ سەردانگەکە ئەکەیت بۆ زانینی ئەوەی کە وێنەکان چییان نیشانداوە.

گەر ناتەوێت بانگ کرێیت؟
ئەگەر بانگکرنت بۆ ھاتووە، بەڵام ناتەوێت بەشداری لە سکرین کردنەکەدا بکەیت و ناشتەوێت کە بانگکردنی ترت بۆ بێت، پەیوەندیی بە سەردانگەی مامۆگرافییەوە بگرە. زوربەی جاران کارمەندان داوای ئەوەت لێ ئەکەن کە نامەیەکیش بنووسیت کە تێیدا ئەیسەلمێنیت کە ناتەوێ بانگکرێیت.

ئەگەر شاھێدا جارێک لە جاران لە ئایندەدا ڕای خۆت گۆڕی، ئەوا تەنھا جارێکی تر ڕاگەیاندن ئەدەیت، بەمەش بۆ سکرین کردنی شێرپەنجەی مەمک بانگ ئەکرێیت ھەتا ئەو ماوەیەی تۆ لە ٤٠-٧٤ ساڵان بیت.

مامۆگرافی، گەر خۆت گۆڕانکارییەکت دۆزییەوە

ئەگەر تۆ خۆت گۆڕانکارییەکت لە مەمکەکانتا دۆزییەوە، تۆ لەوانەیە نیگەران بیت. گۆڕانکارییەکە لە زوربەی جاراندا بێ مەترسییە. لوویەک لە مەمکدا لەوانەیە بۆ نموونە، گرێی شانە یان کیسێکی پڕ لە ئاوگ، ناوبراو بە توورەکە(کیس) بێت.

بەھەرحاڵێک بێت، گۆڕانکاری لەناو مەمکەکانتا بە گرنگ وەربگرە، بێ ڕەچاوکردنی ئەوەی تەمەنت چەندە. ئەوە لەوانەیە شێرپەنجەی مەمک بێت. چاوەڕێ مەکە، بەڵکو وا بکە پشکنینت بۆ بکرێت. پەیوەندیی بگرە بە بنکەی تەندروستی، چاودێری تەندروستی ئافرەتان یان ئەو سەردانگە پسپۆڕەی مەمک کە لە بەشێک لە نەخۆشخانە گەورەترەکاندا ھەن.

گەر ئەتەوێت، ئەوا تۆ ئەتوانیت داوای چاودێریی تەندروستی، لە ھەر بنکەیەکی تەندروستی یان سەردانگەی پسپۆڕی کراوە لە سەرانسەری وڵاتدا ھەیە بکەیت. تۆ بواری ئەوەشت ھەیە کە پەیوەندییەکی جێگیرت بە دوکتۆرەوە لە بنکەی تەندروستی ھەبێت.

دوکتۆرێک بە وردی ھەستپێکردن بەناو مەمکەکانتا ئەکات و یەکلایی ئەکاتەوە کە ئایا واباشە پشکنینێکی مامۆگرافی بکەیت. لەم دۆخەدا حەواڵەنامەیەکت وەرئەگریت.

پشکنینی مامۆگرافی، دروست بەپێی پێداویستی تۆ گونجاندنی بۆ ئەکرێت. ھەروەھا دوکتۆری ئێکسڕەی(ئەشیعە)ش ئەکرێت پێویستی بە پشکنینی تۆ بە سۆنار ھەبێت. لەوانەشە دوکتۆرەکە پێویستی بە وەرگرتنی تاقیکردنەوەی خانە یان شانەش بێت.

ئەنجامی پشکنینەکە بۆ ئەو دوکتۆرە ئەنێردرێت کە حەواڵەی کردوویت. ئەو دوکتۆرە ئەبێت پەیوەندیی بە تۆوە بکات بۆ چاوپێکەوتنێک ، کە تۆ تێیدا وەڵامی ئەوە وەرئەگریت کە ئاخۆ شێرپەنجەی مەمکت ھەیە یان کە ناڕەحەتیەکان بەھۆی شتێکی ترەوەیە.

بۆئەوەی تۆ لە چارەکاریەکەتدا چالاک بیت و بڕیار بگریت، ئەوا گرنگە کە لەو زانیارییانەی وەریئەگریت، تێبگەیت. کارمەندان ئەرکبارن بەوەی خەمی لێبخۆن کە تۆ ئەم کارە بکەیت. پرسیاران ئاراستە بکە. تۆ ئەشتوانیت داوا بکەیت کە زانیارییەکان بە نووسراوی وەربگریت، تاوەکو بتوانیت بە ئارامی و ئاسوودەیی بیخوێنیتەوە. گەر تۆ بەزمانی سویدی نادوێیت، ئەوا مافی ئەوەت ھەیە کە زانیارییەکە بە زمانی خۆت وەربگریت، بۆ نموونە لەڕێگەی یارمەتی لە تەرجومانێکی زمانەوە. تۆ مافی ئەوەشت ھەیە کە یارمەتی تەرجومان وەربگریت ئەگەر کەمبوونەوەی بیستن یان بیناییت ھەیە.

ئایا من ئەتوانم پشکنینی مامۆگرافیم بۆ بکرێت ئەگەر من...

بێنوێژ بم؟...
تۆ ئەتوانیت بە مامۆگرافی پشکنینت بۆ بکرێت ئەگەرچی دروست ئەو کاتە بێنوێژ بیت.

مەمکی چڕم ھەبێت؟...
تۆ لەوانەیە بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن شانەی لووی مەمکت زۆر ھەبێت. ئەمە پێیئەگوترێت مەمکی چڕ و یەکەمجار لە پشکنینی مامۆگرافیدا ئەبینرێت. ئەگەر تۆ مەمکی چڕت ھەیە ئەوا دوکتۆرەکە ئەکرێت پیداویستی بە گرتنی چەندین وێنە ھەبێت.

چارەکاری بە ھۆرمۆن وەربگرم؟...
ھەندێک کەسان چارەکاری بە ھۆرمۆن وەرئەگرن لە پێش و لە پاش لەزگوزاکەوتن(لەبێنوێژیی چوونەوە) یان حەبی دووگیان نەبوون ئەخۆن. ئەم جۆرە چارەکارییانە کاریگەرییان لەسەر مەمکەکان، بەشێوەیەک ھەیە کە چڕتر ئەبن. ئەمە وائەکات کە وێنەکانی مامۆگرافی بەزەحمەتتر لێکبدرێنەوە. ئەوە بۆیە گرنگە کە باس لەمە بکەیت ئەگەر شایەدا دەرمانێک ئەخۆیت کە ھۆرمۆنی تێدایە.

مەمکی چاندراوم ھەبێت؟...
تۆ ئەتوانیت مامۆگرافی بکەیت ئەگەرچی مەمکی چاندراویشت ھەبێت. ھیچ مەترسی ئەوە نییە کە چاندراوەکە تێکچێت، بەڵام ناکرێت کە مەمکەکە لەچاو مەمکی کەسێکی تر بەبێ مەمکی چاندراو، بەگوشار بھێنرێنەوە یەک(تۆزێ تەخت بکرێت). سەرنجدانەوە لە وێنەکانیش لەوانەیە زەحمەتتر بێت. ئەوە پەیوەستە بە ئەو کەرەستەیەی لەناو چاندراوەکەدایە.

ھەوکردنێک لە مەمکەکانمدا ھەبێت؟...
ئەگەر تۆ ھەوکردنێکت لە مەمکەکانتا ھەیە، ئەوا زۆر بەئازار ئەبێت ئەگەر مەمکەکان بەھەمان شێوەی مامۆگرافی داوای ئەکات، بەگوشار بھێنرێنەوە یەک. لەباتی ئەوە، پشکنین بە سۆنار ئەتوانێت وەڵامی ئەوە بداتەوە کە ئایا مەمکەکان کێمیان تێدایە کە پێویست بە بەتاڵکردنەوە بکات. کە ھەوکردنەکە بەسەرچوو، واباشە مامۆگرافی بکەیت. ئەوە بەتایەبەت گرنگترە ئەگەر پیرتر بیت.

شێرپەنجەی مەمکم ھەبووبێت؟...
بەڵێ، ئەگەرچیی ڕۆتینەکانی سکرینکردن لەوانەیە جۆراوجۆر بن.-. لە دوکتۆرەکەت بپرسە گەر ئەتەوێت زیاتر بزانیت. تۆ لە زوربەی شوێنەکان لە ساڵی یەکەمدا پاش ئەوەی کە چارەکارییەکە کۆتایی پێھێنرا، بۆ کۆنتڕۆڵی تایەبەتی دوکتۆر ئەچیت.پاشی ئەوە بۆ پشکنین بە سکرین کردن، لەگەڵ مامۆگرافی ھەموو ساڵێک بانگ ئەکرێیت تا ماوەی دە ساڵان. پاشی ئەوە بە ھەمان نێوانەکات وەک ژنانی تر بەبێ شێرپەنجەی دەستنیشانکراو بانگ ئەکرێیت.

ئایا چ کاتێک مامۆگرافی ناکرێت؟

 لەژێر ٣٠- ساڵانەوە شێرپەنجەی مەمک نائاساییە. ئەگەر زۆر گەنجیت و پێداویستت بە پشکنینە، ئەوا سۆنار وەڵامێکی دڵنیاتر ئەدات. ئەوە لەبەرئەوەیە کە شانەی لووەکان ئەوەندە چڕە، کە وێنەکانی مامۆگرافی بە زەحمەت لێکئەدرێنەوە. سووک و ئاسان، مامۆگرافی شێوازێکی باش نییە کە گەنجیت.

تێبینی
ئەم بابەتە بۆ کەسانێک نووسراوە کە لەسوید دەژین بەڵام بۆئەوەی تێگەیشتن لەسەر ئەم بابەتە زیاد بێت بۆیە وەک خۆی بڵاومان کردۆتەوە.

سەرچاوە

٢٠١٥-٠٩-١٥
سەرنووسەر: Susanna Olzon Schultz och Helena Vogel, ١١٧٧ Vårdguiden

سەرنجلێدەرەوە: Magnus Rosenborg, bröströntgenläkare, överläkare, mammografikliniken Blekinge.

2303 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/10/2015
زیاتر...
12