پیتی  ل
لەیزک Lasik
لەیزک
Lasik
ئا/ د. سۆران محمد غریب

LASIK کورتکراوەی Laser In Situ Keratomileusis
,کە تێیدا لەیزەر لەجۆری (ئیکزامیر) بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی یەکانی چاو وەکو( نزیک بینی, دوور بینی, ئەستیگماتیزم) کەئێستا لە جیھاندا بەکاردێت بۆ ھەزاران کەس,کە بۆ ھەتا ھەتایە پێویستیان بە عەینەک یاخود عەدەسە نامێنێت.


کورتەیەکی مێژوویی:

بۆ یەکەجمار لە دەورووبەری ساڵی ١٩٤٨ دا زانایەکی ئیسپانی بەناوی( جۆس باراکور) بریۆکەی بەکارھێنانی لەیزکی بەکارهێنا
بەڵام لەیزک بەشێوەیەکی رەمسی لەساڵی ١٩٩٠ لەالیەن ھەردوو زانای ئیتایل لوسیۆ بوراتۆ و یۆنانی لوانس پالیکارس بەکارھات بەشێوەیەکی سەرکەتوو بەھۆی خێرایی کاتی نەشتەرگەریەکە کەتەنھا چەند دەقیقەیەک دەخایەنێت وەلەماوەیکی کەمدا نەخۆشەکە بینینی روون ئەبێتەوە .
یەکەم نەشتەرگەری لەیزک لەساڵی ١٩٩١ لە ووالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا


سەرژمێری: 

تەنھا لەساڵی ٢٠٠٤ دا لە ووالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١٠.٩ملیۆن کەس لەیزک یان بۆکراوە.
تەنھا لە مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٦ دا لە جیھاندا ١٤٠٠کەس  لەیزک  یان بۆکراوە..
تەنھا لەساڵی ٢٠٠٦ دا لە جیھاندا ٢٤.٦ ملیۆن کەس لەیزک یان بۆکراوە.
تەنھا لە مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٦ دا لە جیھاندا ٥٣٣٥کەس لەیزک یان بۆکراوە.


نەشتەرگەریەکە:
لەیزەک وەک ھەموو نەشتەرگەریەکانی تری چاو پێویستی بە پشکنینی تەواوی نەخۆشیەکانی چاو ھەیە .نەخۆشەکە پێویستە کەسێکی لەگەڵدا بێت .ئەم نەشتەرگەری یە پێویستی بەبەجنی عام نی یە تەنھا بەجنی چاوی نەخۆشەکە دەکرێت بە پێدانی ڤالیوم وە چەند دڵۆپێک مادەی سرکەر دەکرێتە چاوی نەخۆشەکە. وە نەخۆشەکە لەکاتی نەشتەرگەری یەکەدا ئاگای لەخۆیەتی, ھەموو نەشتەرگەریەکە تەنھا ٥ دەقیقە دەخایەنێتو نەخۆشەکە ھیچ ھەست بە ئازار ناکات لەکاتی نەشتەرگەریەکەدا.

لەکاتی نەشتەرگەریەکەدا نەخۆشەکە دەبێت پاڵ بکەوێت و چاوی بکاتەوەو سەیری رووناکی تیشکی لەیزەرەکە بکات.

ئەم نەشتەرگەریە بە دوو ھەنگاو دەکرێت:

ھەنگاوی یەکەم:
درووستکردنی فالپێک لە کۆرنییا/قرنیە ی نەخۆشەکە


ھەنگاوی دووەم:
بەکارھێنانی ئیکزامیر لەیزەر بە ١٩٣ نانۆمەتر .
یەکسەر دوای بەکارھێنانی ئیکزامیر لەیزەرەکە بینینی نەخۆشەکە لێڵ ئەبێت کە ناتوانێت خۆی بەتەنیا بروات .پاشان دکتۆرەکە قەترەی ئەنتیبایۆتیک /دژە بەکرتیا و مادەی دژی ھەوکردنی چاو دەدات بە نەخۆشەکە و پێویستە نەخۆشەکە بۆماوەی یەک ھەفتە ئەو قەترانە بەکاربێنێت بۆ چاوی .
دوای تەواوبوونی نەشتەرگەریەکە نەخۆشەکە دەتوانێت لەگەڵ مورافیقەکەیدا برواتەوە مال و پێوستە ئەو رۆژە دەموچاوی تەرنەکات پاشان رۆژی دواتر پێویستە بچێتەوە الی دکتۆرەکەی بۆ پشکنینی تەواو و دڵنیا بوون لەوەی کە بینینی نەخۆشەکە تەواوە و ھیچ گرفتێکی نیە .

لە دووەم رۆژەوە دوای نەشتەرگەریەکە دەتوانیت بگەرێیتەوە سەرکارەکەت.


ئایا لەیزەر دەتوانرێت بۆ ھەموو کەس بەکاربێت : 
نەخێر , ئەوکەسانەی لەیزک یان بۆ دەکرێت دەبێت ئەم مەرجانەیان تێدابێت:
١- دەبێت ئەو کەسە نەخۆشی تری چاوی نەبێت وەک) کریاتۆکۆنەس,ئاوی سپی چاو , ئاوی رەشی چاو ,ھەوکردنی کۆرنیای چاو , ووشک بوونەوەی چاو
٢-پێویستە ئەوکەسە تەمەنی لە ١٨ سال زیاتر بێت.
٣-پێویستە بەالیەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ گۆران لەچاوت روو نەدات , واتە بۆ ماوەی یەک ساڵ سەردانی دکتۆرت کردبێت بۆ پشکنینی چاوت , چاوت بینینەکەی جێگری بوبێت و عەینەکت نەگۆریبێت.
٤- ئافرەتی سک پر نابێت ئەم نەشتەرگەریە بکات ھەتا مناڵەکەی دەبێت.

2237 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/09/2015
زیاتر...
1