پیتی  د
نیشانه‌ گرنگه‌كانی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان
نیشانە گرنگەکانی نەخۆشییە دەروونییەکان
ئا/ د. زاھیر سۆران

- گرنگی نەدان بە چالاکییەکانی رۆژانە ، خۆشی و دڵناخۆش .

- گوێنەدان یان بایەخنەدان بە چالاکییەکانی رۆژانە، کەمتەرخەمی لە ژیانی رۆژانەدا (خەمبار، بێزەوق ، دەڵێی پاپۆرەکەی نوقم بووە) .

- کەمبوونەوە یان نەمانی ئیشتیھای خۆراکخواردن .

- کەمبوونەوەی کێشی لەش یان بە پێچەوانەوە .

- کەمبوونەوە یان زێد بوونی خەو (نەخۆش نایەوێت رۆژ ببێتەوە و لەخەو ھەڵبسێت) .

- کەمبوونەوەی خولق یان زەوقی زایەندی . نائارامی ژیانی رۆژانە .

- کەمبوونەوەی وزە و ماندووێتی دەروونی رۆژانە .

- ئازاری لەش ، (ناروون و نادیار) قەبەکردن یان گەورەکردنی نەخۆشییەکان .

- لەسەرخۆبیرکردنەوە ، کەمبوونەوەی توانای بیرکردنەوە ، نەتوانینی بڕیاردان لە کاتی پێویستدا .

- مەرگ بە ئاواتخواستن ، بیرلەخۆکوشن کردنەوە . نەتوانینی دەربڕینی ھەست و نەست .

- بیربڵاوی ، ھەستکردن بە تاوانباری (ئەوە خەتای من بوو، بەھۆی منەوە رووی دی ، وای لێھات) .

- دابڕان لە واقیع ، گۆرانکاری لە کەسایەتیدا ، وڕێنە ، پەشێوی لە بیرکردنەوەدا ، گۆشە گیری ، قسەنەکرد و قوڕوقەپی .

- ژانەسەر ، ھەستکردن بە ئازاری ھەموو لەش .

- کوتوپڕ نەخۆش بێھۆ دەداتە قاقای پێکەنین یان قوڵپەی گریان .

- بیرکردنەوەی زۆر (بێسوود) بۆ نمونە بیر لە تۆڵەکردنەوە.

- زووھەڵچوون و توڕەبوونی بێ مانا و تا شەڕکردن  .

- حەزکردن بە تەنیایی (لە قەڵەباڵخی دەترسێت) .

- نائارامی دەروونی ، نائارامی کۆمەڵایەتی یان ھەردووکیان .

- نائارامی دەروونی و کۆمەڵایەتی .

- دڵتەنگی (خەمبار) دەڵێیت مرۆ دنیای بەسەردا رووخاوە .

- دڵی بە ھیچ خۆش نییە یان دڵخۆش نییە .

- گیران ، سکچوون ، ھیشکبوونەوەی نیۆ دەم .

- ھەستکردن بە ئازاری ناروون و جیاواز لە لەشدا .

- نەتوانینی بڕیاردان یان سوورنەبوون لە سەر بڕیاردان .

- ترس لە (بەرزی ، ئاو ، فڕین ، قەرەباڵخی ، رەشەبا ، مشک ، تاریکی ...تاد)

- کەمی وزە لە لەشدا ، ماندووبوونی دەروونی.

- بیرکردنەوە لە خۆکوشتن (بۆ نمونە لە کاتی تووشبون بە نەخۆشی ئەیدزدا) .

- نەفەسکورتی ، بێسەبری ، نەمانی ھەوای ھەڵمژین .. تاد .

- تێنەگەیشتن لە ناوەوە (دەروون) ی خۆت .

- خورپەی دەروونی (رووداو ، کارەساتی دڵتەزێن ، لە دەستدانی خۆشەویست) .

- خووگرتن بە دەرمان ، ئەلکھول ، ماددە بێھۆشکەرەکان .

- دواکەوتنی گەشەکردنی مێشک لە ئەنجامی (بۆماوە ، نەخۆشی ....تاد).

- خەوزراندن یان مرۆ ناتوانێت بخەوێت و دەبێتە ھۆی ماندووبون دەروونی.

- تێکچوونی خۆراکخواردن یان نەخواردنی خۆراک دەبێتە ھۆی بێھێزی .

- نەناسینەوەی مرۆ ، شوێن .. تاد .

- لە بیرچوونەوەی مرۆ ، کات ، شوێن .

- ماخۆلان گرتن ، واتە شت دووبارەکردنەوە .

- دووبارەکردنەوەی کار بەھۆی نادڵنیاییەوە .

- لەرزین ، سووربونەوەی رووخسار.

- وردی (نەخۆش کەلوپەل ، رۆژنامە و گۆڤار بە رێکوپێکی بە ژمارە لەسەر یەک ریزدەکات ، کۆدەکاتەوە .. تاد) .

- ھەستکردن بە :

(جوانی ، ناشیرینی ، قەڵەوی ، زیرەکی ، تێگەیشتویی ، خۆشەویستی ، لەشساخی ، ..تاد) .
2681 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/09/2015
زیاتر...
12