پیتی  ڤ
جیاوازی نێوان ڤایرۆس‌و بەکتریا
جیاوازی نێوان 
ڤایرۆس‌و بەکتریا 

‌ڤایرۆس‌و بەکتریاکان ھۆکارن بۆ توشبونی نەخۆشی، بەڵام لەڕوی بایلۆژیەوە جیاوازیەکی گەورە لەنێوانیاندا ھەیە، لەوانە:
• ڤایرۆسەکان بونەوەری زیندو نین، قەبارەیان زۆر بچوکە، بەچاوی ئاسایی نابینرێت، توانای ئەوەیان ھەیە لەماوەیەکی کەمدا زیادبن، ھۆکارن بۆ دروستبونی چەندین نەخۆشی جیاواز.

• بەکتریا بونەوەری زیندوی وردە خاوەنی تەنھا یەک خانەیەو خاوەنی ھەموو ئەو پێداویستیانەیە کە بۆ فرمانەکانی ژیان پێویستن، مادەیەکی بۆماوەیی تێدایە کە بەرپرسە لەدیاریکردنی سیفات‌و ھەڵسوکەوتی بەکتریا، خانەی بەکتریا ھاوشێوەی مرۆڤ خۆراک وەردەگرێت‌و زیاددەبێت‌و دابەشدەبێت.

• ھەموو جۆرێکی بەکتریا زیانبەخش نیە بۆ تەندروستی بەڵکو ھەندێکیان بەسودو پێویستن بۆ جەستەی مرۆڤ تاکو لەدۆخێکی باشی تەندروستیدا بمێنێتەوە، وەک بەکتریای نێو ریخۆڵەکان یارمەتی ھەرسکردن دەدات.

• بەجیاواز لەبەکتریا ڤایرۆس بریتیە لەگەردیلەی زیانبەخش نەک خانە، بەڵام کەرەستەی بۆماوەیی تێدایەو بەبەرگێکی پرۆتینی داپۆشراوە، ناتوانێت وزەو پرۆتینات بەرھەمبھێنێت.

• ڤایرۆس زۆر لەبەکتریا بچوکترە، قەبارەی بەکتریا ٠.٠٠١ میلیمەترە، بەڵام قەبارەی ڤایرۆس کەمترە لەیەک لەسەدی قەبارەی بەکتریا. 
سەرچاوە : ھاوڵاتی
3456 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/08/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1