پیتی  پ
پرسیار و وەڵامی پزیشکی...
لەوەڵامدانەوەی د. سۆران محمد غریب

چۆن خۆت لە دڵە راوکێ و ترسی تاقیکردنەوەکان ڕزگار دەکە یت؟

کەم تازۆر لەخوێندکاران خۆی ئامادەکردوە بۆ تاقیکردنە وەکان، بەڵام لەگەڵ ھە موو ئامادەکاریەکان ھێشتا خوێندکاران دووچاری دڵەراوکێ و ترس دەبن لە کاتی تاقیکردنە وەکان ئەمە ش شتێکی سروشتی‌وئاساییە
،چونکە نازانن شێوازی پرسیارەکان چۆن دەبێت و لەگە ڵ ئەوەشدا ھەموو خوێندکارێک پێش تاقکردنەوە کۆمە ڵێک پرسیاری زۆر لەخودی خۆی دەکات و دەڵێت تۆ بڵیی باش بم و 

دەربچم، یاخود بتوانم پلە یە کی بەرز بەدەست بھینم لە تاقیکردنەوکاندا ڕوبە روی دووجۆردلە راوکی دە بنە وە ‌وھەستی پێدەکەن ئەوانیش بریتیتن لە دڵە راوکێی بە جێ و دڵە راوکێی قبوڵ نەکراو .
-خاڵیە کی کرنک دەمەوێ ئاماژەی پێبدەم ئەویش بەکارنەھێنانی موبایلە شەوی تاقیکردنەوە کان 
،جووڵە و ڕاھێنانی وەرزشی باشترین چارەسەرە بۆ 
کەمکردنە وەی دڵەراوکێ, ئەگەر نەتوانیت پێش تاقیکردنەوەکان ھەندێک وەرزش بکەیت ئەوا کەمێک جووڵە و پیاسە لەرارەوەکاندا زۆر باشە لەماوەی یەک کاژێر پێش تاقیکردنەوە. 
ھەنگاوی دووەم بریتیە لە ھاتنی خوێندکار بۆ شوێنی تاقیکردنەوە، 
لێرەشدا پێویستە خوێندکار ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بێت وەک :
١. خوێندکاری ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیکردنەوە قەڵەم و پێویستیەکان بەزیادەوە ببە لەگەڵ خۆت .

٢. پرسیار مەکە و مە گە ڕێ بەشوێن وەڵامی ھیچ پرسیارێکدا پێش چوونت بۆ ھۆڵی تاقیکردنەوە , چونکە ئەگەر وەڵامی پرسیارێکت نەزانی , دەبێتە ھۆی ڕمانی بڕوا بەخۆبوون و دەچیتە ناو بازنەیەکی بەتاڵ لەدڵەڕاوکێ و نائارامی ئەمەش کاریگەری دەبێت لەوەڵامدانەوەت لەتاقیکردنەوەکەدا.
٣. واباشترە کتێبەکانت لەماڵەوە بەجێبھێڵیت, چونکە خوێندنەوە ھەتا کاتی تاقیکردنەوە دەبێتە ھۆی سەرلێتێکچوون و تێکەڵبوونی زانیاریەکان, ئەگەر بەردەوامیش بوویت لەخوێندنەوە ،ئەوا تەنھا ناونیشان و سەرە قەڵەمەکان وشێوە ڕونکراوەکان بخوێنەرەوە .
ھەنگاوی سێیەم بریتیە لەچوونە ژوورەوەی خوێندکاران بۆ ھۆڵی تاقیکردنەوە لەم کاتەشدا پێویستە :
• لەکاتی وەرگرتنی پە ڕەی پرسیارەکان بڕوای تەواوت ھە بێت کە دەتوانی وەڵامیان بدە یتە وە .

• کاتژمێرە کە ت لە بەردە مت دابنێ و کاتی وەڵامدانە وە دابەش بکە بەپێی ژمارەی پرسیارەکان، ھەتا پرسیارێک لەکاتی پرسیارێکی دی نەبات .
• دەست بکە بەوەڵامدانە وەی پرسیارە ساناکان،ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبوونی بڕوابەخۆبوون جگە لە وەی کەلەسەرەتاوە گرتنی بەدەستھێنانی نمرەت دەست دەکەوێت
.
• لەبیر بکە کەسانی دی لەدەورت ھەیە و قسە و ژاوەژاو دەکەن, تەنھا سەرنجت لەسەر پەڕەی پرسیارەکان و پەڕەی وەڵامدانەوەکەت بێت ،مەترسەو تووشی دڵەراوکێ مەبە کە ھاورێکانت ئەنووسن و تۆ ئێشتا بیر لەوەڵام دەکەیتەوە, بەدڵنیاییەوە وەڵامی تۆ ووردتر و باشترە ،چونکە تۆ کاتێکی درێژت بەسەر بردووە لەبیرکردنەوە وریز بەندکردنی ھزرت ئەمەش وات لێدەکات نمرەی بەرزتر بەدەست بھێنیت .


من ماوەی ٢ ساڵە ئەبێ دەستەکانم حەساسیەتی ھەیە ئەخورێ ئەبێ بە برین وە پێم ئەڵێ ھی ئەوەیە پێستت زۆر ووشکە ھیوادارم چارەم بکەن..

وەڵام:

دەبێت خۆت بپارێزی لەو جۆرە دەرمان و ێابون و جل و بەرگ و خواردنانە کە دەبنە ھۆی زیاد بوونی حەساسیەتی پێستت. بەکارھێنانی دەرمانی دژ بە حەساسیەت و خوراندن وەکو دەرمانەکانی دژ بە ھیستامین کێشەکەت زیاد دەکات و پێستت قبوڵی ناکات، پێم باشە بۆ حاڵەتی ئەنزیما (ئەگزیما) کە جۆرێکە لە جۆرەکانی لاوازی لە بەرگری لەشەوە پێویستە کرێمی کلۆبیتازۆل و زنک ئۆکساید تێکەڵ بکەیت ڕۆژانە دوو جار دەستی پێ چەور بکەیت .


من کوڕێکم تەمەنم ٢١ ساڵە زۆر لاوازم باڵام ١٨٢ سم بەڵام کێشم ٥٣ کیلۆگرامە لەم ھاوینەشدا ٦٠ کیلۆ بووم بەڵام ٧ کیلۆ دابەزیوم ئایا چی بکەم بۆ ئەوەی قەڵەو بم دەرمان ھەیە کە زیانی نەبێت .

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

برای بەڕێزم
زۆر جار ناڕێکی لە پرۆگرامی خواردنی ڕۆژانە لە کاتی منداڵی یەوە و ھۆکاری بۆماوەیی (وراپی) دەبێتە ھۆی زەعیفی و کەمی کێشی لەش بە شێوەیەکی نا ئاسایی. ھەروەھا تووشبوون بە زیاد بوونی ڕێژەی ڕژێنی گلاندی دەرەقی یان کەمخوێنیەکی زۆر توند یان کێشەی ھەرسکردن و مژینی بەشەکانی خۆراکی ھەرسکراو لە کۆئەندامی ھەرسەوە بە ھۆی چەند نەخۆشی یەک یان مشەخۆر (جۆرەکانی کرم) یان بە ھۆی تووشبوون بە ماتبوون (کآبە) کە خواردنی ڕۆژانە کەم دەکات یان ھەر جۆرێک لە جۆرەکانی گرژبوونی دەمارگەلی و دەروونیەوە. ئەگەر کێشەی کەمی ئاسن بوو دەتوانین بە حەبی ئاسن چارەسەری بکەین و ئەگەر ڕێژەی ھۆرمۆنی دەرەقی زۆر بوو دەبێت لە دوای شیکردنەوە و زانینی ڕێژەکەی چارەسەرێکی گونجاوی بۆ دابنەین بۆ کەمکردنەوەی. لە دوای چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان دەتوانین پرۆگرامی تایبەتی بۆ دابنەین بۆ خۆراکی ڕۆژانە بۆ زیاد کردنی کێشی لەش. دەتوانین خواردنی ڕۆژانە بۆ ئەم حاڵەتە دابنەین بەم شێوە:
١- یەک نان و نیو کوپ برنج و مەکەرۆنە (معکرونە) لەگەڵ نیو کوپ سەوزە و پرتەقاڵێک و سێوێک و یەک کوپ گیراوەی میوە.
٢- یەک پەرداخی شیر.
٣- یەک پارچە گۆشتی مانگا یان مریشک یان ماسی.
٤- دەبێت ٣ ژەمی خواردنی سەرەکی ڕۆژانەت ھەبێت لەگەڵ ٣ ژەمی خواردنی کەم لە بەینی نانی بەیانیان و نیوەڕوان، نیوەڕوان و ئێواران، پێش خەوتن.
٥- خواردنەوەی مۆزی تێکەڵاو لەگەڵ شیر و خواردنی کێک.
٦- زۆر جار دەبێت بە خواردنی سەرەکی دەست پێ بکەیت پێش سەوزە و میوە کە لە کۆتایی نان خواردنەکە دەخورێت (میوە و سەوزە ڤیتامین و کانزای جۆراوجۆری تیایە کە زۆر گرنگە بۆ ئەندامەکانی ناو لەش).
٧- لە دوای تەواوبوونی نان خواردنی ھەر ژەمێک دەبێت شیرینی یان کەرە و ھەنگوین بخۆیت.
٨- خواردنی زەیتی زەیتون لەگەڵ سەوزەکە.
٩- خواردنی گوێز و بادام و جۆرەکانی دیکەی چەرەزات.
١٠- نابێت ئاو بخۆیت لە کاتی نان خواردن چونکە ئەنزیمەکانی ھەرسکردن کەم دەکات و مەعیدە پڕ دەکات و ھەست بە برسیەتی ناکەیت.
١١- نان خواردن لەسەرخۆ و ئارامی و خۆپاراستن لە دڵەڕاوکێ و گرژبوونی دەمارگەلی.
١٢- بەردەوامبوون لەسەر وەرزشی ڕۆژانە کە دەبێتە ھۆی زۆر خواردن.
 
 

پرسیارێکم ھەیە... ھەموو جۆینەکانی لەشم و ئەژنۆکانم دەئێشێت بۆ ماوەی ٢ ساڵ. تەمەنم ١٩ ساڵە. چۆن بتوانم چارەسەری بکەم. تکایە وەڵام.

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزم

وا دیارە کێشەی رۆماتیزمی جومگەکانت ھەیە (روماتیزم المفاێل). بۆ چارەسەرکردنی ئازارەکە دەبێت بەردەوام بیت لەسەر وەرزشی ڕۆژانە کە ماسولکەکانت بە ھێز دەکات و جومگەکانت بە تواناتر دەکات (ئەمەش دەبێت پزیشکی پسپۆر لە دوای فەحس و زانینی ڕێژە و جۆری کێشەی تووشبوونت بەم نەخۆشیە بتوانێت جۆرە وەرزشێکی ڕۆژانەی گونجاو بۆت دابنێت). ھەروەھا نابێت بەردەوام بیت لەسەر ئەو جۆرە ئیشانە کە پەستانێک دروست دەکەن لەسەر جومگەکانت وەکو پەنجەکان و ئەژنۆ و حەوز و بڕبڕەی پشت. ئەگەر ئەو جۆرە کارانە پێویست بوو بەردەوام بیت لەسەری دەبێت ئیسراحەت بکەیت لە دوای ئەنجامدانیان پێش دووبارە کردنیان. ھەروەھا دانانی شتێکی گەرم یان سارد لەسەر جومگەکان ئازارەکە کەم دەکاتەوە.
زۆر جار دەرمانی ھەوکردن و دەرمانی ئەسپرین یان دەرمانەکانی کۆرتیزۆن و ستیرۆید و دەرمانەکانی نەخۆشی دڵ یان شێرپەنجە بەکاردەھێنرێن بۆ چارەسەرکردنی رۆماتیزمی جومگەکان. بەڵام ئەم دەرمانانە زیانێکی لاوەکیان ھەیە.
 

ئایا ڕێگای پزیشکی چی یە بۆ لادانی زیبکەی دەم و چاو؟

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزم

بۆ چارەسەرکردنی زیبکە و پەڵەی دەم و چاو (ڕوو) دەبێت ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بە ووردی جێبەجێ بکەیت:
١- نابێت دەستکاری زیبکەکان بکەیت.
٢- خۆت بپارێزیت لە ترس و دڵەڕاوکێی دەروونی چونکە زیبکە زیاد دەکات.
٣- کەمکردنەوەی خواردنی چەوری و شیرینی.

چارەسەر:
١-کرێمی بێنۆکساید ڕۆژانە دوو جار 
٢- کەپسولی دۆکسیدار ڕۆژانە دوو جار 
٣- کالامین لۆشن شەوانە بەکاردێت

 
من ماوەی١٠ مانگە سک ئێشانێکی نا ئاساییم ھەیە لە کاتی عادە بووندا تەنانەت لە ھۆش خۆم دە چم و دەشرشێمەوە

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
خوشکی بەڕێزم
زۆر جار ئازاری سووڕی مانگانە زۆر دەبێت بەھۆی زیادبوونی ڕێژەی پرۆستاگلاندین و کرژبوونی ماسولکەکانی منداڵدان و ئەمەش بە دەرمانی ایبوپرۆفین چارەسەردەکرێت (بەڵام ئەم دەرمانە بۆ مەعیدە باش نیە). یان بە وەرگرتنی ٥٠٠ ملیگرام کالسیۆم و ٢٥٠ ملیگرام مەغنیسیۆم. ھەروەھا بە وەرزشی ڕۆژانە و خۆشۆردنەوە بە ئاوی شلەتێن و مەساج کردنی ھەردوو پێ و پەستانی دەست لەسەر خوارەوەی پشت لەگەڵ کەم خواردنی چەوری و زۆر خواردنی خۆراکی ڕووەکی زۆر باشن بۆ ئەم حاڵەتە.

یان دەتوانین ھەر دەرمانێکی تری ئازار شکێن بەکار بھێنیت بە حەپ یان بەدەرزی


من ماوەی١٥ ساڵە توشی ئینزلاق ھاتووم ئایا جگە لەعەمەلیات چی بکەم باشە وە تکایە بفەرموون بە دیاری کردنی ئەو وەرزشانەی کە کەسێک ئینزلاقی ھەبێ بۆی باشە یان ھەر چارەسەرێکی سروشتی کە باشە

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

برای بەڕێزم
ھۆکارەکانی ئینزیلاق جوڵاندن یان داگرتنی پشت بە شێوەی کتوپڕ لە کاتی ھەڵگرتنی شتێکی قورس کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی پەستانێک لەسەر ڕیشاڵەی دەمارگەلی لە بڕبڕەی پشت و ئازاری زۆر لەگەڵ نەبوونی ھەستەوەر و لاوازی لە ماسولکەکانی قاچ و پێ ئەگەر چارەسەر نەکرا. زۆر جار ھەست دەکرێت بە ئازار لە خوارەوەی پشت لەگەڵ ئازاری زڕان و سڕبوونەوەی پێ، ئەمەش بە ھۆی ھەوکردنی دەمارگەلی ئەو شوێنە ڕوودەدات وەکو باسم کرد. دەبێت بە تیشک بزانین حاڵەتی پڕپڕەی پشت چۆنە وەکو تیشکی رەنین. بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە دەبێت ئیسراحەت بکەیت لە جێگایەکی ووشک یان پڕ کە زۆر نەرم نەبێت (یعنی پارچە دارێک لە ژێری بێت) لەگەڵ دەرمانی خاوکەر (مسکن) بۆ ئازارەکە و ماسولکەکان لەگەڵ بەکارھێنانی پشتێن بۆ پشتگیری کردنی بڕبڕەی پشت. زۆربەی حاڵەتی ئینزیلاق پێویست ناکات بە نەشتەرگەری و باش دەبێت بە جۆرەکانی تری چارەسەرکردن. بەڵام ئەگەر نیشانەکانی بەردەوام بوون و لاوازی دەرکەوت لە جموجۆڵی پێ دەبێت بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت. زۆر جار پێویستە بە ئیسراحەت لە جێگا و کەمی جموجۆڵ بۆ ماوەی ٢ تا ٦ حەفتە.
دەبێت کێشی لەش زۆر نەبێت و نابێت لەسەر سک بخەویت. ھەروەھا نابێت شتی قورس ھەڵبگریت و دەبێت لەسەر کورسی دابنیشیت کە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک زیاتر نەبێت ئینجا ھاتووچۆ بکەیت ئینجا دانیشتن لەدوای. پێویستە لە لای کەمەوە بەردەوام بیت لەسەر ھاتووچۆی ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک. مەلەوانی لەسەر پشت لە کاتی ھاوینان زۆر باشە بۆ بە ھێزکردنی ماسولکەکانی پشت. بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبیل پێویستە لەم حاڵەتە شتێک دابنەیت بۆ پشتگیری کردنی پشتت لەگەڵ بردنی کورسی یەکە بۆ پێشەوە تاوەکو حەوز و ئەژنۆ زۆر نەچەمێننەوە لە کاتی لێخوڕین و دەبێت لە دوای یەک سەعاتی لێخوڕین دابەزیت لە ئۆتۆمبێڵەکەت و دەست بکەیت بە ھاتووچۆکردن بۆ ئیسراحەتی ماسولکەکانی پشت. ھەروەھا بۆ ئەم حاڵەتە پێویستە خواردنی ڕۆژانە دەوڵەمەند بێت لە برۆتین و کالسیۆم وەکو ماست و پەنێر و کەرە (شیر و شیرەمەنی) لەگەڵ کەمکردنەوەی نشاستە و شیرینی و خواردنی ترشیات.


من ساڵێک و ھەشت مانگە شووم کردووە منداڵم نابێت بۆیە چووم بۆ لای دکتۆر عیلاجی بۆ نوسیوم یەکێک لەو عیلاجانە لەکاتی سوڕی مانگانە دەخورێت کە ناوی (clomid)ئایا ئەم حەبە ئەبێتە ھۆی تووک زۆر بوون؟ دوو حەبی تریشی بۆ نوسیوم کە بەردەوام ئەیخۆم کە ناویان (diabesin)(emifolTD) ئایا ئەم حەبانە ئەبێتە ھۆی زیادکردنی موو؟ زۆر سوپاس بەڕێز

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

خوشکی بەڕێزم

حەبی کلۆماید دەرمانێکە بۆ چالاککردنی ھێلکەکردنی ھێلکەدان بەکاردەھێنرێت کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی ڕێژەی ھۆرمۆنی FSH و گەورەکردنی ھێلکەی ھێلکەداندا. دەبێت ئەم حەبە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لە کاتی سووڕی مانگانە بەکاربھێنرێت (لە دووەم یان پێنجەم ڕۆژی سووڕی مانگە دەست پێ دەکرێت) و زۆربەی ئافرەتان لە دوای بەکارھێنانی ئەم حەبە بە ٦ مانگ سکپڕ دەبن. بەڵام حاڵەت وا ھەیە لەگەڵ حەبی کلۆماید پێویستە دەرمانی تایبەت بە زیادبوونی ڕێژەی ھۆرمۆنی ئەنسۆلینی بدرێتێ یان دەرزی ھۆرمۆن لەگەڵ بەدواداچوونەوەیەکی وورد بە بەکارھێنانی شەپۆلی دەنگی (موجات ێوتیە) بۆ بینینی شێوە و حاڵەتی ھێلکەکانی ھێلکەدان و خۆپاراستن لە زیادبوونی نائاسایی چالاکی ھەردوو ھێلکەدان. وا دیارە لە پرسیارەکەت کێشەی کیسی ھێلکەدانت ھەیە کە دەبێتە ھۆی تێکچوون لە کاتی سووڕی مانگانە و زیاد بوونی کێشی لەش و چەوری پێست و دەرکەوتنی زیبکەی دەموچاو و زیادبوونی ڕێژەی مووی دەموچاو و سک و سەرەوەی یان خوارەوەی لێو و ھەردوو زڕان لەگەڵ کێشەی دواکەوتنی سکپڕی دا. ئەمەش بە ھۆی تێکچوونی ڕێژەی ھۆرمۆنەکانی LH و FSH ڕوودەدات. دەرمانی ڕێکخەر دەدرێت بۆ کاتی سووڕی مانگانە یان دەرمانی ھاندەر بۆ چالاککردنی ھێلکەدان بۆ سکپڕی. زۆر جار بە ھۆی کیسی سەر ھێلکەدان دەبینین ئەنزیمەکانی شەکرین تێکدەچن و پێویستە بە دەرمانی نەخۆشی شەکرە چارەسەر بکرێن لەگەڵ کلۆماید. زیاد بوونی ڕێژەی قەڵەوی لە وورگی سکەوە زیاتر دەردەکەوێت لەم حاڵەتە. دەبێت کێشی لەشت کەم بکەیت (زۆر گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کیسی سەر ھێلکەدان) لەگەڵ ڕێکردنی خێرایی ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ تا ٦٠ خولەک و نەخواردنی چەوری و خۆپاراستن لە جگەرە کێشان.


بە کورتی بەڕێزت کیسی ھیلکەدانت ھەیە
 

چارەسەری قژ ڕوتانەوە چیە چونکە من قژم زۆر ئەڕوتێتەوە شامپۆکەشم بۆ کڕیوە قژم ٥ مانگیش ئەبێت بۆیەم لێ نەداوە بەس قژیشم درێژ بۆتەوە ئیتر نازانم ھی ئەوە بێت یان نا؟؟؟؟؟؟؟؟

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزم

. کێشەی قژ ھەڵوەرین جیاوازی ھەیە لە نێوان مرۆڤێک و مرۆڤێکی دیکە ئەگەر کوڕ بێت یان کچ بێت بە ھۆی تەمەن و ھۆرمۆنی ناو لەش و کێشەی بۆماوەیی (وراپی) و جۆری خواردن و دەرمان و کێشەی دەروونی و.... ھتد. زۆر جار قژ ھەڵوەرین لە دوای تووشبوون بە تای درێژخایەن و کەم خوێنی و ھەوکردنی میکرۆبی و لە دوای نەشتەرگەری و کێشەی دەروونی قورس ڕوودەدات و دەبێتە ھۆی ھەڵوەرینی قژ بۆ ماوەی چەند حەفتەیەک کە لەم حاڵەتە دەبێت بە ترشی ئەمینی (برۆتین) چارەسەر بکرێت. زۆر جار لە تەمەنی ٢٥ ساڵان زیاد دەکات بە تایبەتی لە ئافرەتانەوە لەم تەمەنە ڕوودەدات. ھەروەھا کرژبوونی دەروونی و دەمارگەلی و کەمی ھاتووچۆی خوێن لە بەشی پێستی قژەوە دەبێتە ھۆکارێک بۆ قژ ھەڵوەرین بە ھۆی کەمی شانەکردن بۆ ماوەیەکی زۆر و کەمی ھەڵمژینی ھەوای پاک و خاوێن لەگەڵ کەم خۆراکی و بەکارھێنانی سشوار (ڤێر) بۆ ووشککردنەوەی قژ بۆ ماوەیەکی زۆر و بۆیاغ کردنی قژ و بە کارھێنانی شامبۆ (کە ماددە ی کیمیایی جۆراوجۆری زۆرە و دە بێتە ھۆی قژ ھەڵوەرین) و تووشبوون بە ھەوکردنی کەڕوویی لەو شوێنەدا کە دەبنە ھۆکارێکی سەرەکی بۆ قژ ھەڵوەرین. ھەروەھا زۆربەی جۆرەکانی قژ ھەڵوەرین و کەچەڵی ھۆکارەکەی جیناتی بۆماوەی یە (وراپیە) و ھۆرمۆنیە.‌ لە ئافرەتان بە شێوەی گشتی ڕوودەدات لە تەمەنی ٣٠ ساڵان. ھەروەھا کێشەکانی گلاندی دەرەقی و نەخۆشی شەکرە ھۆکارێکن بۆ قژ ھەڵوەرین. لەم سەردەمەدا دەبینین قژ ھەڵوەرین ڕێژەی زۆر زیاد دەکات لە ئافرە تاندا بە ھۆی زۆر بەکارھێنانی جۆری دەرمان بۆ بۆیاغ کردنی قژ لەگەڵ بەکارھێنانی جۆرەکانی گەرمکردنی بە ئامێرێکی جۆراوجۆر. ھەروەھا نەخۆشی درێژخایەنی جگەر و گورچیلە دەبنە ھۆکارێک بۆ قژ ھەڵوەرین. زۆر گرنگە لە دوای شیکردنەوە و فەحس بزانین ھۆکارەکە چییە بۆ دانانی چارەسەرێکی گونجاو و ئەمەش پێویستە لە لایەنی پزیشکی پسپۆڕ لە بواری نەخۆشیەکانی پێست و گلاندی گشتی و میزڵدان و ئەندامی زاوزێ ئەنجام بدرێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ. \

دەنوانیت ئەمانە بەکار بھێنیت:
١- fulica anti hair loss shampoo
٢- minoxidyl shampoo

ئایا نەخۆشی شێر پەنچە لە چی وە ئینسان توش دەبێت؟ ئەگەر کەسەکەش جگەرەخۆریش نەبێت.

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
برای بەڕێزم


خانەی شێرپەنجەیی بە ھۆی گۆڕین لە پێکھاتەی بۆماوەیی دروست دەبێت و ئەمەش ھۆکارەکانی جیاوازن وەکو:
١- تیشکی خۆر دەبێتە ھۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست ئەگەر مرۆڤ زۆر لەبەر خۆر بێت و ئەم جۆرە شێرپەنجەیە زوو بڵاو دەبێت بۆ ئەندامەکانی دیکەی ناو لەش لە دوای تووشبوون.
٢- ئەو کەسانەن کە ڕەنگی پێستیان سپییە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست زیاترە لەو کەسانەن کە ڕەنگی پێستیان خەسترە.
٣- وەستان بەرامبەر بە تیشکی إکس بۆ ماوەیەکی زۆر لە کاتی فەحس کردن بە تیشک بۆ شیکردنەوەی نەخۆشی یان ئەو کارمەندانەن کە لەسەر ئامێری تیشک ئیش دەکەن ئامادەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
٤- بەنزین یەکێگە لە ماددە کیمیاییەکان کە زیانی زۆرە بۆ لەش ئەگەر بڵاو بوو لە ژینگە وەکو ئاو و ھەوا کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە.
٥- زۆربەی ئەو کەسانەن کە ئیش و کاریان ھەڵگردن و پاککردنی جۆرەکانی خلوێ و نزیکی ئاگر دەبن بەردەوام ئامادەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
٦- زۆربەی ئەو ماددانە کە بۆ پاراستنی خۆراک بەکاردەھێنرێن لەناو قوتوو وەکو نیتریت و جۆرەکانی دیکە دەبنە ھۆکارێک بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.
٧- خواردنی خۆراکی پڕ لە چەوری و ووزەیەکی زۆر دەبێتە ھۆکارێک بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
٨- ھەر کەسێک ئەگەر یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانی (وەکو دایک و باوک و برا و خۆشک) تووشی شێرپەنجە بوون لە ساڵانی پێشوودا، پێویستە بچێت بۆ فەحس و شیکردنەوە بە شێوەیەکی خوولی بۆ دڵنیایی زیاتر لە حاڵەتی لەشی چونکە ئەگەری تووشبوونی زیاترە بەھۆی کێشەی بۆماوەیی.
٩- جگەرەکێشان ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی ھەردوو سی و میزڵدان و گورچیلە و پەنکریاس بە ھۆی ئەو جۆرە ماددانە کە لەناو جگەرە ھەن و دەبنە ھاندەرێک بۆ تووشبوونی خانەکان بە شێرپەنجە.
١٠- خواردنەوەی مەی ھۆکارێگە بۆ ڕیشاڵەبوونی جگەر و تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر لە دوایی.
١١- تووشبوون بە نەخۆشی بەلھارزیا دەبێتە ھۆکارێک بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر و میزڵدان.

ھۆکار و جۆری شێرپەنجە زۆرە و ناتوانم لێرەدا ھەمووی باس بکەم چونکە کاتێکی زۆری دەوێت. بەڵام وەکو ئامۆژگاریەک بۆ ھەمووان دەتوانم بڵێم لەگەڵ خۆپاراستن لە خواردنی ناو قوتوو وخواردنی زۆر چەور و ھەڵگیراو بۆ ماوەیەکی زۆر. پێم باشە خواردنەکە دەوڵەمەند بێت بە جۆرەکانی ڤیتامین و ڕیشاڵە وەکو جۆرەکانی میوە و سەوزە بە تایبەتی گێزەر بۆ ئەم حاڵەتە و وەرزشی ڕۆژانە زۆر گرنگە بۆ بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری ناو لەش، لەگەڵ خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و مەی خواردنەوە.


مناڵ لەبار چوون ھۆی چیە ؟ من لە بەریتانیام تا ئێستا نزیکەی ٢٠ ئافرەت ئەناسم کە مناڵیان لە بار ئەچێت ھۆکەی نەزانراوە. داوا لە بەڕێزتان ئەکەم ئەو بابەتەمان بۆ ڕوون بکەنەوە.

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
خوشکی بەڕێزم

زۆر جار دەبینین لە بریتانیا منداڵ لە بارچوون ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زۆر بەکارھێنانی دەرمانی خاوکەر (مسکنات) کە یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی منداڵ لە بارچوون وەکو دەرمانی ئەسپرین و ایبوپرۆفین، لەگەڵ خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆری ڕۆژانە لە قاوە و ئەڵکوول (مەی) لەگەڵ جگەرە کێشان کە زۆر بڵاوە لە بریتانیا. ھەروەھا تێکەڵاوبوونی ئافرەتان لەم ووڵاتەدا لەگەڵ ئاژەڵی جۆراوجۆر لە ناو ماڵەکانیان کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ تووشبوونیان بە جۆرێک لە جۆرەکانی میکرۆب ناسراوە بە Toxoplasmosis کە دەبێتە ھۆی منداڵ لەبارچوون (وەکو لە توێژینەوەی ماستەرنامەی برادەری خۆمەوە کە ئێستا لە گەڵمە و بەردەوامە لە سەری و ئەم حاڵەتە بۆی دەردەکەوێت لە زۆربەی کێشەکانی لەبارچوونی منداڵاندا لە قاووشی منداڵبوون لە نەخۆشخانەدا). ئەمە بەتایبەتی لەسەر کێشەی منداڵ لەبارچوونی ئافرەتانی سکپڕ لە بریتانیا وەکو فەرموویت. بەڵام دەتوانم بڵێم بۆ زانیاریەکی زیاتر کە چەندەھا کێشەی دیکەمان ھەیە بۆ حاڵەتی منداڵ لەبارچوون بە شێوەیەکی گشتی وەکو:

١- تەمەنی ئافرەت: چەندە گەورە بێت ئەگەری ڕووداوی منداڵ لەبارچوون زیاد دەکات.
٢- ھۆکاری بۆماوەیی (وراپی).
٣- تیکچوون لە دروست بوونی منداڵەکە (ئەمەش ھۆکاری زۆرە).
٤- کێشەی تەندروستی لە منداڵدان.
٥- لاوازی لە ماسولکەی ملی منداڵدان (ئەمەش لە مانگی سێیەمی سکپڕیدا فەحس دەکرێت).
٦- کێشەی کیسی سەر ھێلکەدان و بەرزبوونی ڕێژەی ھۆرمۆنی LH پێش سکپڕی کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ منداڵ لەبارچوون لە دواییدا.
٧- ھەوکردنی زێ بە ھۆی تووشبوون بە میکرۆبی ڤاجاینۆسز کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ منداڵ لەبارچوون لە نێوان مانگی چوارەم و شەشەم لە سکپڕیدا.
٨- کێشەی تەندروستی لە خوێنی ئافرەتی سکپڕ وەکو حاڵەتی پرۆمبۆفیلیا کە دەبێتە ھۆی مەیینی خوێن لە خوێنبەری گشتی و منداڵ لە بارچوون لە دواییدا (لەم حاڵەتە دەبینین منداڵەکە سەری بچووکە بە شێوەیەکی نائاسایی چونکە خوێنی کەم بۆی ئەچێت).
٩- نەخۆشی شەکرە و کێشەکانی گلاندی دەرەقی و..... ھتد.
زۆر جار منداڵ لە بارچوون پێش مانگی شەشەمی سکپڕیدا ڕوودەدات. ئەمە بە کورتی باسی دەکەم، بەڵام ھۆکاری دیکەمان ھەیە بۆ ئەم حاڵەتە کە پێویستی بە کات و نووسینی زۆر ھەیە لەگەڵ چارەسەرکردنی جیاواز بۆ ھەموو حاڵەتێک.
 

من سەرم زۆر ئێشێت جا نازانم چی بکەم ئەتوانن چارەرەیەکم بۆ بدۆزنەوە

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان


وادیارە کێشەی سەرئێشەی دەروونی یان سەرئێشەی کرژبوونی دەمارگەلیت ھەیە کە یەکێگە لە بڵاوترین جۆرەکانی سەرئێشە لەم سەردەمەدا ناسراوە بە ھۆی ئیش و کاری ڕۆژانە دەردەکەوێت. ھۆکارەکەی دەروونیە وەکو ترس و ماتبوون و بیرکردنەوەیەکی زۆر لەگەڵ قەھر و خەفەتە. یەکێگ لە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە زوو تێکچوونی دەمارگەلی و کەم خەوی لەگەڵ گیریان و ھەوڵدان بۆ پەلاماردانی کەسانی دیکە. لەگەڵ سەرئێشە زۆر جار ھەست بە ئازارێک لە دەوروبەری سەر و ئەم ئازارە زیاد دەکات ئەگەر دەست بخرێتە سەری لەگەڵ ئازاری ماسولکەی مل و بەشی پێشەوەی دەموچاو و ئازارەکەی تا ماوەی چەند سەعاتێک بەردەوام دەبێت یان بۆ چەند ڕۆژێک و جیاواز دەبێت لە کاتەکانی و زیاد دەکات بە تایبەتی لە کۆتایی ڕۆژگار و لە کاتی نوستنەوە. ھۆکاری ئەم جۆرە سەرئێشە کرژبوونی دەمارگەلی و ماتبوون و دڵەڕاوکێی دەروونی کە دەبێتە ھۆی کرژبوون لە ماسولکەکانی سەر و کەمی ناردنی خوێن بە ھۆی تەسکبوون لە خوێنبەرەکان و ھەست کردن بە ئازارەوە لە دواییدا. ئەم حاڵەتە دەتوانین بە دەرمانی خاوکەر دژ بە ئازار چارەسەری بکەین وەکو بینادۆڵ و دەرمانەکانی چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێی دەروونی و خاوکەری ماسولکەکان، بەڵام ئەم جۆرە دەرمانانە مەترسییان زۆرە بۆ مرۆڤ ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر بەکارھێنانیان، لەبەر ئەوە پێم باش نیە بەکاریان بھێنی. دەتوانیت بە مەساج کردنی ماسولکەکانی سەر بە ئاوی گەرم بە تایبەتی لە بەشی پێشەوەی سەر ئازارەکە کەم بکەیت بەڵام دەبێت خۆت بپارێزی لە ترسی دەروونی و ماتبوون و خواردنی ڕۆژانەت باش بکەیت و ڕێژەی ڤیتامینەکانی B زیاد بکەیت یان بە شێوەی دەرمان (وەکو خەپلە و دەرزی) یان بە شێوەی خۆراکی دەوڵەمەند بەم جۆرە ڤیتامینانە وەکو باسم کرد. .


من کورم تەمەنم ٢٤ ساڵە کە تۆزێک ماندوو دەبم دەستم ئەلەرزێت چارەم چیە؟

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

برای بەڕێزم
ھۆکاری دەست لەرزینێکی کاتی ماندوبوون و دڵەڕاوکێی دەروونییە. بەڵام ئەگەر بەردەوام بوو لەگەڵ لەرزین لە دەموچاو و زمان، ئەوا دەبێت بە ووردی فەحس بکرێت بۆ زانینی ھۆکاری ئەم نەخۆشییە. ھۆکارەکانی دەست لەرزین ئەمانەن:
١- زۆر خواردنەوەی قاوە و چا و جۆرەکانی کافایین وەکو شروبی Tiger کە ئێستا لاوان دەیخۆن و تووشی لاوازی دەبن.
٢- کێشەی تووشبوون بە خواردنەوەی مەی و جگەرە کێشان.
٣- کێشەی دەروونی.
٤- بەکارھێنانی جۆرەکانی دەرمانی خاوکەر.
٥- بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان (مخەدەرات و تلیاق).
٦- دابەزینی ڕێژەی شەکرین لە خوێندا.
٧- نەخۆشی Parkinson's disease.
پێویستە فەحسی خوێن بکرێت وەکو CBC و WBC و ڕژێنی گلاندی دەرەقی و ڕێژەی شەکرین (گلوکۆز) لە خوێندا و فەحسی میز، لەگەڵ تیشکی CT بۆ بەشی سەر یان تیشکی MRI و فەحسی EMG بۆ زانینی پەیوەندی بوون لە نێوان دەمارەکان. ئەم جۆرە فەحسانە ھەموویان ناکرێن بە یەک جار بەڵکو لە دوای پشکنینی ڕاستەوخۆ دەتوانین جۆری فەحسەکە بۆت دابنەین بە گوێرەی حاڵەت و دانانی چارەسەرێکی گونجاو لە دوای. پێم باشە چەند تێبینیەکی تایبەت بۆت بنوسم بۆ چارەسەرکردن و کەم کردنی ئەم حاڵەتە:
١- وەرزشی ڕۆژانە و ھەناسەدانی قووڵ بۆ چەند جارێک لە دوای وەرزشەکە.
٢- پشوودان لە دوای گرژبوون.
٣- خۆشۆردنەوەی ڕۆژانە بە ئاوێکی گەرم لەگەڵ دانانی ھەردوو پێ لە ناو ئاو و خوێ بۆ ماوەی ١٥ خولەک لە دوایی.
٤- نابێت دەرمانی جۆراوجۆر بەکاربھێنرێت بە بێ شیکردنەوە و فەحس لە لایەنی پزیشکی پسپۆڕ.
٥- خەوتنی ڕۆژانە کە پێویستە ڕۆژی لە ٨ سەعات کەمتر نەبێت.
٦- خۆپاراستن لە ماندووبوونی جەستە و بیرکردنەوە.
٧- کەم بەکارھێنانی کۆمپیوتر و مۆبایڵ یان جۆرەکانی دیکەی ئامێری کارەبایی.
٨- چارەسەرکردنی ترس و دڵەڕاوکێی دەروونی.
٩- خواردنی چەند ژەمێکی خۆراکی سووک لە بەینی ژەمە سەرەکییەکانی ڕۆژانە 

من کورێکی تەمەن٢٣ سالانم بۆ ماوەی ٢ساڵە لای ڕاستی سەرم دێشێ چاوم ئاو ئەکا سوور ئەبێ بە گشتی دەست و پێم بێ ھێز و سڕن پەنجەکانم دەلەرزن ئەمە لای راست بە گشتی ئازاری ھەیە لای چەپم شکور بۆ خوا بێ عەیبە لەبەر ئەمە چەندین دکتۆری پسپۆرم کردووە لە ھەولێر و سلێمانی چەندین ئیشاعەم گرتووە وەکو MRI دەڵێن تۆ ھیچ شتێکت نیە بەڵام شکور بۆ خوا نازانم حاڵم بۆ وایە سوپاستان دەکەم گەر رینماییم بکەن خوا پاداشتان بداتەوە.

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

برای بەڕێزم

ھۆکاری سەرەکی ی سەرئێشە و ئازاری دەوروبەری سەر تووشبوون بە ھەوکردنی گیرفانەکانی لووتەوە (جیوب ڕنفیە) و ئەمەش لە لایەنی پزیشکی گوێ و لووت و قورگەوە دەزانرێت و دەردەکەوێت لە دوای فەحس کردن بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان بە MRI. بەڵام ئەگەر سەرئێشە بەردەوام بوو ئەوا ئەگەری تووشبوونی ھەیە بە جۆرێک لە جۆرەکانی لاسەرئێشە (شقیقە) Common Migraine و لەم حاڵەتە پێویستە دەرمانی دژ بە ئازار وەربگریت وەکو بنادۆڵ یان ڤۆڵتارین و...ھتد. بەڵام پێم باشە بۆ زانیارییەکی زیاتر جۆرەکانی سەرئێشە ڕوونبکەم وەکو:

١- سەرئێشەی گرژبوون Tension بە ھۆی گرژبوونی دەمارگەلی و دەروونی و ھیلاکی و ماندووبوونی جەستە.
٢- سەرئێشەی ھێشویی Clusters بە شێوەی چەند جۆری سەرئێشە دێت.
٣- سەرئێشەی ھۆرمۆنی Hormones بە ھۆی تێکچوونی ھۆرمۆنی وەکو ھۆرمۆنی مێینە و ھۆرمۆنەکانی دیکەی ناو لەش.
٤- سەرئێشەی گیرفانی Sinus بە ھۆی ھەوکردن لە گیرفانەکانی ناو لووت.
٥- سەرئێشەی ئەندامی Organic بە ھۆی ھەڵاوسان لە مێشک یان لە کاسەسەر (جمجمە) یان ھەر ھەوکردنێکی میکرۆبی لەم بەشانەدا.
٦- سەرئێشەی ھەڵگەڕانەوەیی Rebound بە ھۆی ئەو جۆرە دەرمانانە کە لە ماددەی کافایین پێکھاتووە.
٧- لاسەرئێشە Migraine لەم حاڵەتە ئازار لە لای ڕاست یان چەپی سەر دەردەکەوێت یان لە ھەردوولا. ھۆکاری ئەم حاڵەتە دەمارگەل و ماددە کیمیاییەکان وەکو Serotonin و خوێنبەرەکانە. نیشانەی سەرەکی ئەم حاڵەتە تێکچوون لە بینینی چاو (بینینی شێوەی ئەستێرە یان خاڵی ڕەش).
٨- ماندووبوون و ھیلاکی دەروونی وەکو گرژبوون و ترسی دەروونی لەگەڵ ھیلاکی مێشک و جەستە و کەم خەوی.
٩- تێکچوون لە پرۆگرامی خواردنی ڕۆژانە.
١٠- جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەی.
بۆ ئەم حاڵەتە دەبێت فەحسی بینینی چاو بکرێت لەگەڵ ھێزی ماسولکەکان و ھەستەوەری جەستە لەگەڵ ڕێژەی ھاوسەنگی لەش لە کاتی ئیش و کاردا. ھەروەھا پێویستە فەحسی تیشکی x-ray بکرێت لەگەڵ CT.scan یان وێنەی MRI بۆ بەشەکانی سەر بۆ بینینی حاڵەتی مێشک بە ووردی لەگەڵ بەکارھێنانی فەحسی EEG بۆ زانینی ھۆکاری سەرئێشە.

چارەسەرکردن:
١- لە کاتی ئازاری سەر دەبێت خۆت بپارێزیت لە دەنگی بەرز و قەرەباڵغی و دەبێت ئیسراحەت بکەیت لە شوێنێکی ئارام و ھێمن.
٢- پێویستە بە زۆر خواردنەوەی شلە (بەڵام دەبێت کافایینی تیا نەبێت وەکو قاوە و چا).
٣- دانانی پارچەیەکی تەڕکراو بە ئاوی سارد لە سەر بەشی پێشەوەی سەر.
٤- بەکارھێنانی پاراسیتۆل یان ئەسپرین لە کاتی ئازارەکە (یان جۆرەکانی دەرمانی دیکە وەکو خاوکەر بەڵام پێم باش نییە بۆت بینوسم چونکە ماددەی کیمیایی زۆرە و زیانی لاوەکیی ھەیە بۆ لەش).
٥- بەکارھێنانی دەرزی ڤیتامینی B١٢ لە کاتی پێویست باشە بۆ ئەم حاڵەتە.
٦- خۆپاراستن لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کافایین (وەکو قاوە-قھوە) و ئەلکوڵ (مەی).
٧- بەردەوامبوون لەسەر وەرزشی ڕۆژانە.
٨- خەوتنی ڕۆژانە لە ٨ سەعات کەمتر نەبێت و دەبێت ئێواران زوو بخەویت.


من ئازاری مەعیدەم ھەیەو ئەمەش نیشانەکانێتی: ١- قڕقێنەم زۆر زۆرە و بەتەواوی إزعاجی کردووم. ٢-لەگەڵ قڕقێنەکەدا ھەندێ جار بۆنی ھێلکە ئاسا دێتە ناو دەممەوە. ٣- ئازاری مەعیدەکەم دەکەوێتە نێوان سینگ و ناوکمەوە.

وەڵام:

برای بەڕێزم

ئەم حاڵەتە زۆر بڵاوە بە ھۆی خواردنی قورس و ماندووبوون و کێشەی دەروونی لە کاتی ئیش وکاری ڕۆژانە و کێشەی خێزانی و ئابووری و... ھتد کە دەبنە ھۆکارێک بۆ تێکدانی ھەرسکردن و تێکچوونی کۆئەندامی ھەرسەوە. زۆر جار ماسولکەی خوارەوەی سورێنجک خاو دەبێت و دەبێتە ھۆی ھەڵگەڕانەوەی ڕژێنی ترشی ھەرس لەگەڵ ئازارەوە، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەکرا دەبێتە ھەوکردن لە سورێنجک. پێویستە فەحس بە (ناڤور Gastroscopy) بکرێت کە لە دەمەوە بۆ گەدە دەکرێت بۆ بینین و زانینی کێشەکەت بە شێوەی ڕاستەوخۆ. باش وایە لە دوای نان خواردن یەکسەر نەخەویت و پێویستە سەرت بەرز کەیت لە دوای. ھەروەھا خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەی. دەبێت کێشی لەشت کەم بکەیت لەگەڵ کەمکردنەوەی خواردنی چەوری کە دەبێتە ھۆی زیاد کردنی ڕێژەی ترشی گەدە. زۆر جار دەرمانی Azantac و Tagamet و Mopral بەکاردەھێنرێن بۆ ئەم حاڵەتە بەڵام لە زۆربەی حاڵەت نابێتە چارەسەرێکی گونجاو. بەڵام دەتوانیت دەرمانی ھایدرۆکسیدی ئەلەمنیۆم و مەغنیسیۆم بەکاربھێنی لە دوای نانخواردنەوە کە لە دوای ١٠ خولەک ترشەکە کەم دەکاتەوە و ھەست بە ئیسراحەت دەکەیت بەڵام ئەم دوو دەرمانە زۆر جار دەبنە ھۆکارێک بۆ تووشبوون بە سکچوون یان قەبزییەوە. 
.‌
خواردنی شیر بەسودە 

چۆن بتوانی کێشی خۆت دابەزێنی بە باشترین ڕێگەی زانستی؟

وەڵام:

بەڕێزم

پێویستە ئەم جۆرە پرۆگرامە بۆ خۆراکی ڕۆژانەت بەم شێوە بێت بۆ کەمکردنی کێشی لەشت:

١- خواردنی بندوق و بادام (بەڵام ڕێژەی زۆر نەبێت).
٢- خواردنی گۆشتی ماسی ھەفتەی ٣ جار.
٣- خواردنی سەوزەی تازە بە شێوەی ڕۆژانە.
٤- خواردنی سەوزەی ڕیشاڵەیی و میوە و دانەوێڵە.
٥- خۆپاراستن لە خواردنی جۆرەکانی بیبسی و کۆکا کۆلا و جۆرەکانی دیکە.
٦- خۆپاراستن لە ھەموو جۆرەکانی شیرینی.
٧- خۆپاراستن لە ماکەرۆنە (معکرونە) و جۆرەکانی.
٨- تەنھا خواردنی جۆری نانی ڕەنگی بۆر (قاوەیی) و خۆپاراستن لە جۆرەکانی دیکەی نان.
٩- ھاتووچۆ بە خێرا لەگەڵ مەلەوانی (سباحە).
١٠- دەبێت ھاتووچۆی بە خێرایی ڕۆژانە لە ٣٠ خولەک کەمتر نەبێت و لە ھەمان کاتی ڕۆژانە ئەنجام بدرێت ھەموو ڕۆژێک و بەشێوەیەکی بەھێز تا زیاد کردنی ئاستی لێدانی دڵ و خێراکردن و قووڵ کردنی ئاستی ھەناسەدان و زیادبوونی ڕێژەی ئارەقە کردن (بۆ ئەو کەسانەن کە کێشی لەشیان زۆرترە لە قەڵەویەکی ئاسایی دەبێت ئەم وەرزشە لە ١٠ خولەکی ڕۆژانە زیاتر نەبێت لە دوو ھەفتەی یەکەمدا لەگەڵ مەشق کردنی سویدی بۆ نەرمکردنی لەش و جومگەکان).
١١- خێرایی و دووری ھاتووچۆی ڕۆژانە دەبێت بەشێوەیەکی بە پلەکردن (تدریج) ئەنجام بدرێت و ھەموو ڕۆژێک بە پێی توانا زیاد بکرێت.
١٢- پێویستە ئەم وەرزشە بەیانیان ئەنجام بدرێت لە دوای خواردنەوەی یەک پەرداخی ئاوی شلەتێنی تێکەڵاو لەگەڵ یەک کەوچکی ھەنگوین.
١٣- پێویستە ئەم جۆرە وەرزشە بۆ ماوەی ٣ مانگ بەردەوام بێت.
 

قاچم ئازارێکی زۆری ھەیە، ئاخر دکتۆر چووم بۆلای عیلاجی تەبیعی بۆ نوسیوم، بەڵام ھەتا ئەو ڕیازەیە بەکار دەھێنم ، وەدکتۆر دەڵێ ئێسکت نەرمەعیلاجیش بەکار بھێنی دوایی وای لێدێتەوە...ئایا چارەم چیە؟

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزم
حاڵەتی جەنابت ناسراوە بە (رەقبوونی ئەژنۆ) بە ھۆی داخوران لە کڕکڕاگەی ئەژنۆکانت، ئەم حاڵەتە دەبێتە ھۆی ئازارێکی بەردەوام بە تایبەتی لە کاتی ئێواران (شەوان) وکێشەی چەمانەوەی قاچ وزیادبوونی ئازار لە کاتی ھاتووچۆ لەگەڵ ھەستکردن بە راکێشان بەئازار لە دواوەی ئەژنۆ و ئازارەکە دەروات بەرەو سەرەوەی زران لە پشتەوە وبەرەو پێ لە خوارەوە. ئەمەش چارەسەر بۆی دادەنرێت بە دەرزی لێدان لە ئەژنۆ (٣ دەرزی لە ھەموو ئەژنۆیەک ٦ مانگ جارێک بۆ ماوەی ٢ ساڵ). بەڵام پێشی دانانی ھەر جۆرە چارەسەرێکی پزیشکی دەبێت شیکردنەوەیەکی وورد ئەنجام بدرێت دەربارەی خوێن و میز بۆ زانینی ڕێژەی یوریک ئەسید و جۆرەکانی خوێ کانزاییەکان و ئایا ھەوکردن لە میز دەردەکەوێت یان ھەوکردنی توند لە ئاڵووەکان (لەوزەتێن) و ئازاری پێ وجۆری ھەست کردن بە ئازارەکەەی ئایا وەکو دەرزی یان لم یان ھەڵاوسان یان گەرمی یان سەردی یان نەبوونی ھەستکردن لە ھەردوو دەست و پێ یان ھەستکردن بە بوونی پارچە بەردێکی ووشکی بەئازار و ئایا ئازار ھەیە لە بەشی ڕاست و چەپی دواوەی پشت، ئایا دەمووچاو ڕەنگی سوور دەبێت یان نا و ئایا میز کەفی تیایە یان ھەست بە سووتان لە کاتی میزکردن یان میزە چورکێ، ئایا ئازارەکە لە ھاوین و زستاندا یان تەنھا لە زستانە. ئەم جۆرە پرسیارانە دەکرێت پێشی دانانی چارەسەرێکی گونجاو لە لایەنی پزیشکی پسپۆڕ لەگەڵ بەدواداچوونەوەی بەردەوام. بەڵام دەتوانیت ئەم چارەسەرانە بەکار بێنیت و بەردەوام بیت لەسەری تا چاکبوونەوە
 

ھاوسەرگیری نێوان خزم مەترسیی ھەیە لەسەر تەندروستی منداڵ لە ئایندەدا... ئایا بۆچوونی ئێوە چی یە ؟

وەڵام:
بەڕێزم

لە ڕاستییە ھاوسەرگیری لە نێوان خزم و کەس وکاری نزیک لە لایەن باوک و دایکەوە دەبێتە ھۆکارێک بۆ زیادبوونی ڕێژەی ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشی بۆماوەیی (وراپی) جۆری نائاسایی. لەبەر ئەم ھۆکارە ھاوسەرگیری لە نێوان خزمەکان قەدەغە ناکرێت بەشێوەیەکی کۆتایی، بەڵکو ئەگەر زانیمان ئەندامانی خێزانی ھەردوولا کەسێکیان ھەیە تووشی نەخۆشی بۆماوەیی بووە کە ئەگەری گواستنەوەی زۆرە و زیاد دەکات لە دوای ھاوسەرگیری لە نێوان خزمەکان وەکو نەخۆشی یەکانی دەروونی شیزۆفرینیا و حاڵەتەکانی کەڕی (نەبیستن)ی جۆری بۆماوەیی و لاوازی لە بینینی چاو و نەخۆشییەکانی تێکچوون لە ھەرسکردنی خۆراک (کێشەی کۆئەندامی ھەرس) لەگەڵ حاڵەتەکانی کەم و کوڕی مێشک، پێویستە لەم حاڵەتە شیکردنەوەیەکی بۆماوەیی تایبەت ئەنجام بدرێت پێشی ھاوسەرگیری بۆ ئەو کوڕ و کچانەن کە خزمن و دەیانەوێت بچنە ناو ژیانی ھاوسەرێتی بۆ زانینی حاڵەتی ھەردووکیان لەگەڵ زانینی ئاستی تەندروستی و دەروونییان بۆ ئەم مەبەستە.


کاتی سووری مانگانەم لە ٧ ڕۆژ زیاتر دوائەکەوێت ئایا زەرەری ھەیە دوابکەوێت، ھۆکاری چی یە.
وەڵام:



دواکەوتنی سووری مانگانە بۆ زیاتر لە یەک ھەفتە ھۆکارەکەی نائارامییە لە دەروونی کچەکە بە ھۆی کێشەیەکی سۆزی لە نێوان خێزانەوە یان ھەست کردن بە ترس و تەنیایی ، چونکە ھەستکردن بە دڵەڕاوکێ یان ترس یان خەمۆکی (ماتبوون) فاکتەرێکی سەرەکین بۆ تێکچوونی کات و ماوەی سووری مانگانە لە کچاندا و دەبێتە ھۆکارێک بۆ دواکەوتنی کاتی ئەم حاڵەتە بە تایبەتی لە کاتی تووشبوونی بە لاوازی لە تەندروستی گشتی لەشی. واتە پێویستە ھێمن بیت و ئارامگربیت و خۆت بپارێزیت لە کێشەی دەروونی تاوەکو کاتی سووری مانگانەت ڕێک دێت.


بۆ چی کچان ھەست بە ئازاری عادە دەکەن بە ئاستێکی زیاتر لە ژنان. چی باشە بۆ کەمکردنی ئازاری سووری مانگانە؟

وەڵام: 
دوو ھۆکاری سەرەکیی ھەیە بۆ ئازاری سووری مانگانە لە کچان پێشی ھاوسەرگیری:
١- کێشەی دەرنەچوونی خوێنی سووری مانگانە بە ھۆی بچووکی لە قەبارەی منداڵدان یان تەسکبوون لە ملی منداڵدان یان لاوازی لە ماسولکەکانی سک کە دەبنە ھۆکارێک بۆ ھەست کردنی کچ بە ئازارێکی توند لە بەشی خوارەوەی سک لە یەکەم ڕۆژی سووری مانگانە لەگەڵ ھێڵنج یان ڕشانەوە. ئەم جۆرە ئازارە باش دەبێت لە دوای ھاوسەرگیری و زۆر جار ئەم ئازارە نامێنێت لە دوای منداڵبوون بەھۆی فراوانبوونی لوولەی دەرچوونی خوێنی سووری مانگانە و زیادبوونی قەبارەی منداڵدان و زێ بە دووبارە بوونی منداڵبوون و سکپڕی.
٢- ئازاری سووری مانگانە بەھۆی کێشەی دەروونی:
زۆر جار کچان ھەست بە ئازاری توند دەکەن لە ماوەی سووری مانگانە بەھۆی کێشەی دەروونی و خێزانی، ھەروەھا ترسی کچان لە ئازاری سووری مانگانە دەبێتە ھاندەرێک بۆ تووشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و کرژبوون و ترس لەم حاڵەتە ئاسایییە کە ھەست بە ئازارێکی زیاتر دەکەن. ھەروەھا ھەست کردن بە ئازاری توند بەھۆی نەخۆشییەکی ئەندامی لە ژنانی تەمەن ٣٠ ساڵان یان لە دوای ھاوسەرگیری بەھۆی ھەوکردنی منداڵدان و زێ و ھەوکردنی دیواری ناو منداڵدان یان ھەوکردنی ھێلکەدان و ھەڵاوسانی ڕیشاڵەیی یان ھەڵگەرانەوەی منداڵدان کە ئازاری سووری مانگانە لەم حاڵەتانەدا پێشی کاتی دەستپێکردنی دەردەکەوێت بە یەک یان دوو ڕۆژ و ئازارەکە کەم دەبێت لەگەڵ دەرچوونی خوێنەکە.
چی باشە بۆ کەمکردنی ئازاری سووری مانگانە:
باشتر وایە بیری لێ نەکەیت و خۆت سەرقاڵ بکەیت بە خوێندن و خۆ شوشتن. ھەروەھا بە وەرگرتنی دەرمانی تایبەت بە کەمکردنی ئازاری سووری مانگانە لە دوای پشکنین لە لایەنی پزیشکی ئافرەتان.


زۆرجار لە خەو دەستەکانم سڕ دەبێ ئایا ھۆکار و چارەسەری چیە؟

وەڵام 
سڕبوونەوە و ئازاری دەست لەکاتی نووستن زۆر جار بە ھۆی پەستانی مەچەک لەسەر دەماری نێوان مەچەک و پەنجەکانەوە روودەدات. نیشانەکانی ئەم حاڵەتە:
١- سڕبوونەوە لە دەست و پەنجەکانەوە جگە لە پەنجەی بچووک.
٢- ئازارێک لە دەستەوە بەرەو باسک.
٣- زیادبوونی سڕبوونەوە و ئازار لە کاتی شەوان کە دەبێتە ھۆی بێ خەوی (خەوزڕان).
٤- ئازارەکە کەم دەبێت لە دوای بەرزکردنەوەی دەست تا ئاستێکی بەرزتر لە لەشەوە.
ئەم حاڵەتە ئەگەر چارەسەرنەکرا دەبێتە ھۆی لاوازی ماسولکەکان لە دوای ماوەیەکی درێژخایەن. ھەروەھا ئەو کەسانە کە زیاتر تووشی ئەم کێشەیە دەبن:
١- ئافرەتی تەمەنی ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵ.
٢- ئافرەتی سکپڕ.
٣- ئەو کەسانەن کە ئیش وکاریان لەسەر چاپکردن و کۆمپیوتەرە. 
٤- کەسانێکی تووشبوو بە ھەوکردنی جومگەکان (ڕۆماتیزم).
*چارەسەرکردن:
١- کەم کردنی کێشی لەش بۆ کەسێکی قەڵەو.
٢- بەرزکردنی دەستی تووشبوو بەم حاڵەتە و دانانی لەسەر سەرینێک کە ئاستی بەرزتر دەبێت لە ئاستی لەشەوە لەکاتی نووستن.
٣- بەستنی دەست و مەچەک بە پارچە پەڕۆیەکی تایبەت لە کاتی نووستن (ئەم جۆرە پەڕۆیە لە دەرمانخانەکان دەست دەکەوێت).
٤- ئەم کێشەیە نامێنێت لە دوای منداڵبوون لە حاڵەتی ئافرەتی سکپڕ.
٥- ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو دەبێت پزیشک سەرپەرشتی حاڵەتەکە بکات بە پێدانی دەرمان یان دەرزی یان بە نەشتەرگەری لە ھەندێ حاڵەت لە دوای نیشانەکردنی جۆری کێشەکە لەگەڵ بەدواداچوونەوە.

 
کاتی مناڵبوون چۆن دیاری ئەکرێت چۆن ئەزانیت کە سکەکەت چەند مانگە لە چ کاتێکەوە حسابی ئەکەیت ؟

وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
خوشکی بەڕێزم

ماوەی سکپڕی ئاسایی ٤٠ حەفتەیە بەڵام زۆر جار منداڵبوون لە دوای ٣٧ حەفتە یان ٤١ حەفتە ڕوودەدات. بەڵام ژماردنی پزیشکی دەبێت بە زانینی یەکەم ڕۆژی کۆتایی سووڕی مانگانە و دوو حەفتە جیاوازی دەرچوونی ھێلکە لە ھێلکەدانە. واتە دەتوانیت ٧ ڕۆژ زیاد بکەیت لەسەر ڕۆژەکان و ٩ لەسەر مانگەکان، یعنی بۆ نموونە ئەگەر کۆتایی سووڕی مانگانەت لە ١\٢ بوو ئەوا ڕۆژی منداڵبوونت دەبێتە ٨\١١ (واتە ٧ لەسەر یەکەکە و ٩ لەسەر دووەکە ئەنجامەکەی دەبێتە ٨\١١ یعنی ڕۆژی ھەشتەم لە مانگی یانزە ڕۆژی منداڵبوونە). بەڵام ئەگەر توانات نەبوو یەکەم ڕۆژی کۆتایی سووڕی مانگانەت بە ووردی بزانیت، ئەوا دەبێت بە سۆنار بزانین بۆ بینینی گەشەپێدانی کۆرپەلە و زانینی ڕۆژی منداڵبوون بە ووردی.

خێزانەکەم تەمەنی ٢٥ ساڵە کێشی ٩٥ کیلۆ باڵی ١٦٤ سم چۆن دەتوانێ کێشی بینێتە خوارێ زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان؟

وەڵام:بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

برای بەڕێزم

بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش پێویستە:

١- کەمکردنەوەی خواردنی چەوری وەکو کەرە و پەنێری پڕ لە چەوری و ڕۆن و خۆراکی تێکەڵاو بە ڕۆنی خواردن. پێویستە گۆشتەکە کەم چەور بێت وەکو گۆشتی سێنگی مریشک بە بێ پێست لەگەڵ گۆشتی ماسیی برژاو.
٢- خواردنی میوە و سەوزە چونکە ڤیتامینی تیایە و باشە بۆ کاتی کەمکردنی کێشی لەش.
٣- نەخواردنی شەکر لەگەڵ گیراوەکان. ھەروەھا خواردنی میوە دەبێت ٣ سەعات پاش نان خواردن بخورێت. 
٤- زۆر خواردنی ڕیشاڵە (ڕلیاف) کە لە سەوزە زۆرە.
٥- دابەشکردنی ژەمەکانی نان خواردنی ڕۆژانە بۆ چوار بەش (کە نانی نیوەڕۆ دەبێتە دوو بەش).
٦- خواردنەوەی ئاو پێش نانخواردن بە ١٠ خولەک لەگەڵ خواردنی بەشێک لەژەمەکە و تەواو نەکردنی بەشەکانی دیکە، یعنی ئەگەر خواردنی جاران ١٠ کەوچکی چێشت خۆر بوو دەبێت بکرێتە ٣ کەوچک (ئەمە زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش).
٧- وازھێنان لە خواردنەوەی بیبسی و کۆکاکۆلا و جۆرەکانی دیکە.
٨- بەردەوامبوون لەسەر وەرزشی ھاتووچۆی ڕۆژانە (ڕێکردن) کە لە ٥ کیلۆمتر کەمتر نەبێت (ئەمەش دەبێت یەک سەعات بخایەنێت یعنی نیو سەعات چوونەوە و نیو سەعات ھاتنەوە بە ڕێکردنێکی خێرا) ئەمەش لە سەرەتاوە یەکسەر ناکرێت بەڵکو لە ٣ ڕۆژی یەکەم نیو سەعات بێت و ھەموو ڕۆژێک چەند خولەکێک زیاد بکرێت بە پێی توانای لەش. 
ئەنجامی ئەم پرۆگرا

 
من کورم تەمەنم ٢٤ ساڵە کە تۆزێک ماندوو دەبم دەستم ئەلەرزێت چارەم چیە ؟

وەڵام:بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

برای بەڕێزم
ھۆکاری دەست لەرزینێکی کاتی ماندوبوون و دڵەڕاوکێی دەروونییە. بەڵام ئەگەر بەردەوام بوو لەگەڵ لەرزین لە دەموچاو و زمان، ئەوا دەبێت بە ووردی فەحس بکرێت بۆ زانینی ھۆکاری ئەم نەخۆشییە. ھۆکارەکانی دەست لەرزین ئەمانەن:
١- زۆر خواردنەوەی قاوە و چا و جۆرەکانی کافایین وەکو شروبی Tiger کە ئێستا لاوان دەیخۆن و تووشی لاوازی دەبن.
٢- کێشەی تووشبوون بە خواردنەوەی مەی و جگەرە کێشان.
٣- کێشەی دەروونی.
٤- بەکارھێنانی جۆرەکانی دەرمانی خاوکەر.
٥- بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان (مخەدەرات و تلیاق).
٦- دابەزینی ڕێژەی شەکرین لە خوێندا.
٧- نەخۆشی Parkinson's disease.
پێویستە فەحسی خوێن بکرێت وەکو CBC و WBC و ڕژێنی گلاندی دەرەقی و ڕێژەی شەکرین (گلوکۆز) لە خوێندا و فەحسی میز، لەگەڵ تیشکی CT بۆ بەشی سەر یان تیشکی MRI و فەحسی EMG بۆ زانینی پەیوەندی بوون لە نێوان دەمارەکان. ئەم جۆرە فەحسانە ھەموویان ناکرێن بە یەک جار بەڵکو لە دوای پشکنینی ڕاستەوخۆ دەتوانین جۆری فەحسەکە بۆت دابنەین بە گوێرەی حاڵەت و دانانی چارەسەرێکی گونجاو لە دوای. پێم باشە چەند تێبینیەکی تایبەت بۆت بنوسم بۆ چارەسەرکردن و کەم کردنی ئەم حاڵەتە:
١- وەرزشی ڕۆژانە و ھەناسەدانی قووڵ بۆ چەند جارێک لە دوای وەرزشەکە.
٢- پشوودان لە دوای گرژبوون.
٣- خۆشۆردنەوەی ڕۆژانە بە ئاوێکی گەرم لەگەڵ دانانی ھەردوو پێ لە ناو ئاو و خوێ بۆ ماوەی ١٥ خولەک لە دوایی.
٤- نابێت دەرمانی جۆراوجۆر بەکاربھێنرێت بە بێ شیکردنەوە و فەحس لە لایەنی پزیشکی پسپۆڕ.
٥- خەوتنی ڕۆژانە کە پێویستە ڕۆژی لە ٨ سەعات کەمتر نەبێت.
٦- خۆپاراستن لە ماندووبوونی جەستە و بیرکردنەوە.
٧- کەم بەکارھێنانی کۆمپیوتر و مۆبایڵ یان جۆرەکانی دیکەی ئامێری کارەبایی. 
٨- چارەسەرکردنی ترس و دڵەڕاوکێی دەروونی.
٩- خواردنی چەند ژەمێکی خۆراکی سووک لە بەینی ژەمە سەرەکییەکانی ڕۆژانە.

من کورێکی تەمەن٢٣ سالانم بۆ ماوەی ٢ساڵە لای ڕاستی سەرم دێشێ چاوم ئاو ئەکا سوور ئەبێ بە گشتی دەست و پێم بێ ھێز و سڕن پەنجەکانم دەلەرزن ئەمە لای راست بە گشتی ئازاری ھەیە لای چەپم شکور بۆ خوا بێ عەیبە لەبەر ئەمە چەندین دکتۆری پسپۆرم کردووە لە ھەولێر و سلێمانی چەندین ئیشاعەم گرتووە وەکو MRI دەڵێن تۆ ھیچ شتێکت نیە بەڵام شکور بۆ خوا نازانم حاڵم بۆ وایە سوپاستان دەکەم گەر رینماییم بکەن 

وەڵام:بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
برای بەڕێزم
ھۆکاری سەرەکی ی سەرئێشە و ئازاری دەوروبەری سەر تووشبوون بە ھەوکردنی گیرفانەکانی لووتەوە (جیوب ڕنفیە) و ئەمەش لە لایەنی پزیشکی گوێ و لووت و قورگەوە دەزانرێت و دەردەکەوێت لە دوای فەحس کردن بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان بە MRI. بەڵام ئەگەر سەرئێشە بەردەوام بوو ئەوا ئەگەری تووشبوونی ھەیە بە جۆرێک لە جۆرەکانی لاسەرئێشە (شقیقە) Common Migraine و لەم حاڵەتە پێویستە دەرمانی دژ بە ئازار وەربگریت وەکو بنادۆڵ یان ڤۆڵتارین و...ھتد. بەڵام پێم باشە بۆ زانیارییەکی زیاتر جۆرەکانی سەرئێشە ڕوونبکەم وەکو:
١- سەرئێشەی گرژبوون Tension بە ھۆی گرژبوونی دەمارگەلی و دەروونی و ھیلاکی و ماندووبوونی جەستە.
٢- سەرئێشەی ھێشویی Clusters بە شێوەی چەند جۆری سەرئێشە دێت.
٣- سەرئێشەی ھۆرمۆنی Hormones بە ھۆی تێکچوونی ھۆرمۆنی وەکو ھۆرمۆنی مێینە و ھۆرمۆنەکانی دیکەی ناو لەش.
٤- سەرئێشەی گیرفانی Sinus بە ھۆی ھەوکردن لە گیرفانەکانی ناو لووت.
٥- سەرئێشەی ئەندامی Organic بە ھۆی ھەڵاوسان لە مێشک یان لە کاسەسەر (جمجمە) یان ھەر ھەوکردنێکی میکرۆبی لەم بەشانەدا.
٦- سەرئێشەی ھەڵگەڕانەوەیی Rebound بە ھۆی ئەو جۆرە دەرمانانە کە لە ماددەی کافایین پێکھاتووە.
٧- لاسەرئێشە Migraine لەم حاڵەتە ئازار لە لای ڕاست یان چەپی سەر دەردەکەوێت یان لە ھەردوولا. ھۆکاری ئەم حاڵەتە دەمارگەل و ماددە کیمیاییەکان وەکو Serotonin و خوێنبەرەکانە. نیشانەی سەرەکی ئەم حاڵەتە تێکچوون لە بینینی چاو (بینینی شێوەی ئەستێرە یان خاڵی ڕەش).
٨- ماندووبوون و ھیلاکی دەروونی وەکو گرژبوون و ترسی دەروونی لەگەڵ ھیلاکی مێشک و جەستە و کەم خەوی.
٩- تێکچوون لە پرۆگرامی خواردنی ڕۆژانە.
١٠- جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەی.
بۆ ئەم حاڵەتە دەبێت فەحسی بینینی چاو بکرێت لەگەڵ ھێزی ماسولکەکان و ھەستەوەری جەستە لەگەڵ ڕێژەی ھاوسەنگی لەش لە کاتی ئیش و کاردا. ھەروەھا پێویستە فەحسی تیشکی x-ray بکرێت لەگەڵ CT.scan یان وێنەی MRI بۆ بەشەکانی سەر بۆ بینینی حاڵەتی مێشک بە ووردی لەگەڵ بەکارھێنانی فەحسی EEG بۆ زانینی ھۆکاری سەرئێشە.

چارەسەرکردن:
١- لە کاتی ئازاری سەر دەبێت خۆت بپارێزیت لە دەنگی بەرز و قەرەباڵغی و دەبێت ئیسراحەت بکەیت لە شوێنێکی ئارام و ھێمن.
٢- پێویستە بە زۆر خواردنەوەی شلە (بەڵام دەبێت کافایینی تیا نەبێت وەکو قاوە و چا).
٣- دانانی پارچەیەکی تەڕکراو بە ئاوی سارد لە سەر بەشی پێشەوەی سەر.

٥- بەکارھێنانی پاراسیتۆل یان ئەسپرین لە کاتی ئازارەکە (یان جۆرەکانی دەرمانی دیکە وەکو خاوکەر بەڵام پێم باش نییە بۆت بینوسم چونکە ماددەی کیمیایی زۆرە و زیانی لاوەکیی ھەیە بۆ لەش). 
٦- بەکارھێنانی دەرزی ڤیتامینی B١٢ لە کاتی پێویست باشە بۆ ئەم حاڵەتە.
٧- خۆپاراستن لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کافایین (وەکو قاوە-قھوە) و ئەلکوڵ (مەی).
٨- بەردەوامبوون لەسەر وەرزشی ڕۆژانە.
٩- خەوتنی ڕۆژانە لە ٨ سەعات کەمتر نەبێت و دەبێت ئێواران زوو بخەویت

من تەمەنم ٢٠ساڵە (ئینزیلاق) ی فەقەری (٣،٤)ملمە ھەیە ئایا چارەسەری چیە؟

وەڵام:بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

برای بەڕێزم
لەم حاڵەتە لە کاتی ئەنجامدانی ئیش و کار پێویستە مل جێگیربکرێت و ماسولکەکانی بەھێز بکرێن لەگەڵ بەکارھێنانی پارچە پەڕۆیەکی سارد و گەرم. ھەروەھا نابێت دەستکاری شوێنی ئینزیلاقەکە بە دەست بکرێت یان مل درێژبکرێت بە ڕاکێشان چونکە زیانی ھەیە بۆ ئەم حاڵەتە. ئەگەر دانیشتن بۆ خوێندن کاتی زۆر بوو ئەوا پێویستە بە پشوودان لە ١٥ خولەک جارێکە لەگەڵ ھاتووچۆ. دەبێت سەر ڕاست (ڕێک) بێت لەگەڵ جەستە لە کاتی دانیشتن و نابێت مل پچەمێتەوە. لە کاتی خوێندن و نووسین دەبێت لەگەڵ ئاستی چاو بێت. ئەگەر لەسەر کۆمپیوتەر ئیش دەکرێت باشتر وایە سەنتەری شاشەی کۆمپیوتەرەکە بەرامبەر بە ئاستی لووتەوە بێت. یعنی دەبێت سەر ڕاست بێت لەگەڵ بڕبڕەی پشت (واتە گوێ لەگەڵ ھێڵی شان بێت) چونکە ئەگەر ئاستی سەر لە (٢.٥) سنتیمتر بەرەو پێشەوە چوو ئەوا پەستانێک دروست دەبێت لەسەر بڕبڕەکان و ماسولکەکانی خوارەوەی مل بە گوێرەی کێشی سەر، لەبەر ئەوەیە دەبێت سەر بەردەوام ڕاست بێت بەم شێوە کە باسم کرد. ئەگەر لە دوای ماوەی ٦ مانگ ئەم حاڵەتە باش نەبوو ئەوا بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت لە دوای بەکارھێنانی وێنەی MRI بۆ زانینی حاڵەت بە ووردی. بەڵام زۆربەی حاڵەتەکان لە دوای بەکارھێنانی ئەم جۆرە چارەسەرکردنە باش دەبن ئەگەر جێبەجێ بکەن لەگەڵ بەدواداچوونەوەی پزیشکی پسپۆر و پێویستیان بە نەشتەرگەری نابێت.
.

سڵاو دکتۆر گیان من خێزانم تەمەنی ٢١ ساڵە نەخۆشی ڕشانەوەی ھەیە ڕۆیشتۆتە لای دکتۆر نازوری کردووە بەڵام ھیچ چارەی نەکردووە ئایا چی بکات باشە چیش نەخوات باشە؟

وەڵام:بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
برای بەڕێزم
ڕشانەوە بە ھۆی کرژبوونی ماسولکەکانی گەدە ڕوودەدات کە دەبێتە ھۆی ناردنی پێکھاتەکانی بۆ سورێنجک و دەرچوونی لە ڕێگای دەمەوە. ئەگەر ڕشانەوە بۆ ماوەیەکی کەم بوو لە دوای خواردنی خۆراکی پیس یان ژەھراوی ئەمە باشە و پێویستە و ھیچ مەترسییەکی نییە لەسەر ژیانی مرۆڤ و بۆ چارەسەرکردن باشە. بەڵام ئەگەر بە ھۆی سکپڕیدا ڕووبدات یان لە کاتی سەفەر بێت ئەوا چارەسەری جیاوازە. ھەروەھا زۆر جار ڕشانەوە بە ھۆی زۆر خواردن و خواردنەوە یان کێشەی دەروونی و ترس و کرژبوونی دەمارگەلی و بێتاقەتی یان بە ھۆی تێکچوون لە ھەردوو گوێ یان بە ھۆی تێکچوونی دەمارگەلی لە بەشی گەدە ڕوودەدات کە دەبێت بە ووردی نەخۆشەکە فەحس بکرێت لەم حاڵەتانە و چارەسەربکرێت بە زووترین کات لەگەڵ بەدواداچوونەوە ئەگەر ڕشانەوەی بەردەوام بوو. ھەروەھا ئەگەر ڕشانەوە لەگەڵ ھێڵنج و تای بەرز و ئازار و سکچوون بوو لەگەڵ خوێن دەبێت بە ووردی نەخۆشەکە فەحس بکرێت چونکە مەترسی تووشبوونی بە قورحەی گەدە یان ھەوکردنی ڤایرۆسی یان ژەھراوی بوون لە میزەوە ھەیە. پێویستە لە دوای فەحس و شیکردنەوە بزانین شێوە و حاڵەتی کۆئەندامی ھەرس چۆنە بۆ دانانی دەرمانێکی گونجا بۆ چارەسەرکردنی، ئەمەش لە دوای بینینی ئەم بەشە بە ناڤور بۆ دڵنیایی زیاترلە حاڵەتی

 
من بەردی گورچیلەم ھەیە،واتە گورچیلەم خۆی بەرد دروست ئەکات،وە زۆر زۆر ئازارم ھەیە،ئایا چارەسەری جەنابتان چیە بۆم.تەمەنیشم ٤٣ ساڵە.....
وەڵام:

بەڕێزم
بۆ زانینی ئایا بەردی گورچیلە ھەیە یان نا دەتوانین نەخۆش فەحس بکەین بە تیشکی ڕەنگی یان وێنەگرتنی کۆئەندامی میز لە ڕێگای خوێنبەرەکانەوە بۆ زانینی شوێنی بەردەکە ئەگەر ھەبوو. بەردی گورچیلە لە خوێی کالسیۆم دروست دەبێت کە زۆر جار لە وێنەی تیشکەکە بۆمان دەردەکەوێت، بەڵام جۆرەکانی تری بەرد لە ئۆگزالێت یان فۆسفێت یان ترشی یۆریک دروست دەبێت و بینینی ئەم جۆرە بەردانە ئاسان نییە لە ھەندێ حاڵەت، وە زۆر جار فەحسی میز دەکرێت بۆ زانینی جۆری ھەوکردنی میکرۆبی یان دەرکەوتنی خوێن لە میزەوە و بۆ زانینی حاڵەت و ئیشی گورچیلە. بۆ چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە دەبێت بزانین ئایا قەبارەی بەردەکە چەندا، ئەگەر بچووک بوو دەتوانین بە خواردنەوەی شلەمەنی و ئاوێکی زۆر لەگەڵ دەرمانی خاوکەر چارەسەری بکەین و ئەگەر لە ناو میزڵدان جێگیر بوو دەتوانین بە (ناڤور)ی میزڵدان Cystoscope لەناوی بەین. بەڵام ئەگەر بەردەکە گەورە بوو کە زۆر جار لە ناو گورچیلە جێگیر دەبێت، دەتوانین بە ووردکردنەوەی و شۆردنەوەی میزڵدان چارەسەری بکەین لە ڕێگای بەکارھێنانی دەنگی شەپۆلی بەرز بۆ ووردکردنەوەی بەردەکە بۆ ئەوەیە لەگەڵ میزەکە دەربچێت (ئەمەش لە ماوەی یەک سەعات تەواو دەبێت)، بەڵام لە ھەندێ حاڵەت دەبێت بە نەشتەرگەری بەردەکە لەناوبدرێت (ئەمەش لە حاڵەتێکی کەم نەشتەرگەری دەکرێت ئەگەر ھیچ ڕێگایەکی دیکە چارەسەری نەکرد). ھەروەھا بۆ خۆپاراستن لە دروست بوونی بەردی گورچیلە دەبێت ئاو خواردنەوەی ڕۆژانە زۆر بێت (٢ تا ٣ لیتر ڕۆژانە) و ئەگەر وەرزشی ڕۆژانەت ھەبوو دەبێت ئەم ڕێژە زیاد بکەیت بەتایبەتی لە کاتی گەرما. دەبێت خۆت بپارێزی لە خواردنی سپێناغ و ھیلیۆن کە دەبنە ھۆکارێک بۆ دروست بوونی بەردی جۆری ئۆگزالێت لەگەڵ نەخواردنی شیر و شیرەمەنی وەکو پەنێر و کەرێ یان کەم خواردنیان. زۆر جار دەبێت بەردەکە شیبکرێت بۆ زانینی پێکھاتەکەی لە دوای وەرگرتنی نمونەی میزەکە (کە لە دوای ٢٤ سەعات لە مانەوەی لەناو میزڵدان وەردەگیرێت بۆ شیکردنەوە)، ھەروەھا دەبێت خواردنی پرۆتین و خوێ کەم بکەیت. دەبێت بەیانیان زوو ٤ پەرداخی ئاو بخۆیت پێش نان خواردن ئەگەر توانات ھەبوو (یەکەم ڕۆژ یەک پەرداخ و دووەم ڕۆژ دوو پەرداخ تاوەکو بتوانیت زیادی بکەیت


ئەمە ساڵێکە لە زۆربەی ڕۆژەکان ھەست بە سەرئێشە دەکەم، دەرمانی دژ بە سەرئێشە دەخۆم و لە زۆربەی کات ھەست بە ھیلاکی دەکەم لەگەڵ ئازاری پشت؟
وەڵام:بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزم
وادیارە کێشەی سەرئێشەی دەروونی یان سەرئێشەی کرژبوونی دەمارگەلیت ھەیە کە یەکێگە لە بڵاوترین جۆرەکانی سەرئێشە لەم سەردەمەدا ناسراوە بە ھۆی ئیش و کاری ڕۆژانە دەردەکەوێت. ھۆکارەکەی دەروونیە وەکو ترس و ماتبوون و بیرکردنەوەیەکی زۆر لەگەڵ قەھر و خەفەتە. یەکێگ لە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە زوو تێکچوونی دەمارگەلی و کەم خەوی لەگەڵ گیریان و ھەوڵدان بۆ پەلاماردانی کەسانی دیکە. لەگەڵ سەرئێشە زۆر جار ھەست بە ئازارێک لە دەوروبەری سەر و ئەم ئازارە زیاد دەکات ئەگەر دەست بخرێتە سەری لەگەڵ ئازاری ماسولکەی مل و بەشی پێشەوەی دەموچاو و ئازارەکەی تا ماوەی چەند سەعاتێک بەردەوام دەبێت یان بۆ چەند ڕۆژێک و جیاواز دەبێت لە کاتەکانی و زیاد دەکات بە تایبەتی لە کۆتایی ڕۆژگار و لە کاتی نوستنەوە. ھۆکاری ئەم جۆرە سەرئێشە کرژبوونی دەمارگەلی و ماتبوون و دڵەڕاوکێی دەروونی کە دەبێتە ھۆی کرژبوون لە ماسولکەکانی سەر و کەمی ناردنی خوێن بە ھۆی تەسکبوون لە خوێنبەرەکان و ھەست کردن بە ئازارەوە لە دواییدا. ئەم حاڵەتە دەتوانین بە دەرمانی خاوکەر دژ بە ئازار چارەسەری بکەین وەکو بینادۆڵ و دەرمانەکانی چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێی دەروونی و خاوکەری ماسولکەکان، بەڵام ئەم جۆرە دەرمانانە مەترسییان زۆرە بۆ مرۆڤ ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر بەکارھێنانیان، لەبەر ئەوە پێم باش نیە بەکاریان بھێنی. دەتوانیت بە مەساج کردنی ماسولکەکانی سەر بە ئاوی گەرم بە تایبەتی لە بەشی پێشەوەی سەر ئازارەکە کەم بکەیت بەڵام دەبێت خۆت بپارێزی لە ترسی دەروونی و ماتبوون و خواردنی ڕۆژانەت باش بکەیت و ڕێژەی ڤیتامینەکانی B زیاد بکەیت یان بە شێوەی دەرمان (وەکو خەپلە و دەرزی) یان بە شێوەی خۆراکی دەوڵەمەند بەم جۆرە ڤیتامینانە وەکو باسم کرد. پێویستە فەحسی بڕبڕەکانی پشت بکەیت بۆ زانینی حاڵەتەکە بە ووردی چونکە ئەمەش ھۆکارێکە بۆ سەر ئێشە. خوای گەورە شیفات بدات.
10318 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/08/2015
زیاتر...
1