پیتی  ش
دابەزینی رێژەی شەکر(ھایپۆگلیکۆمی)
دابەزینی رێژەی شەکر(ھایپۆگلیکۆمی)
ئا/ د. سۆران محمد غریب

ئەگەر رێژەی شەکر دابەزی لەسەرئاستی ئاسایی خۆی ٣،٩میلی مۆل ،ئەوا ھەستەکانی ئەنسۆلین دەبزوێن و پێ دەلێن ھایپۆگلیکۆمی یان دابەزینی رێژەی شەکر. زیاتر ئەوکەسانە کە چارەسەری ئەنسۆلینیان ھەیە توش دەبن بەھایپۆگلیکۆمی.لە وانەشە ئەو کەسانە توش بن کەحەب بەکار دەھێنن بەرێژەکی زۆر .ئەوانەی تەنھا وەرزش یان خواردن بەکار دەھێنن زۆر بەکەمی تووشی دابەزینی شەکرە دەبن. 

نیشانەکانی دابەزینی رێژەی شەکر (ھایپۆگلیکۆمی)
١-عارەقەکردن
٢-دڵەراوکێ
٣-خاو لێدانی دڵ
٤-گرانی سەرنج دان( تە رکیز کردن)
ئەگەر زۆر رێژەی شەکردابەزی دەبێتە ھۆی لەخۆچوون /بێ ھۆشی شە کرە ی پێ دە وترێت. لەم کاتەدا یارمەتی خێرا ھەیە لە لایەن خێزانەکەت یان کارمەندی تە ندروستی. 


شەکرە لەم کاتانە دا دادەبەزی
١-ئەگەر دەرزیی ئەنسۆلین لێدا بەرێژەیەکی زۆر یان بەرێژە یەکی زۆر حەب دابەزینی شەکرەت وەرگرت.
٢-ئەگەرخۆت دوور خستەوە لە خواردن یان لەبیرت چوو. 
٣-ئەگەر رێژەیەکی زۆرکحولت خواردەوە بەبێ خواردن.
٤-ئەگەر خواردنت زۆر کەم خوارد وە زۆر کە کۆلیھیدراتی تێدابێ.
٥-ئەگەر زۆر وەرزش بکەی یان خۆت ماندوو بکەی بەچاڵاکییەک،ھیچ سە رنجێکت نەدا کە ێژەکەی ئەنسۆلین دابەزێنی بۆ کاتی وەرزش .پێویستە دەکات رێژەی ئەنسۆلین دابە زێن لەگە ل وەرزش کردن.



چ پێویستە بکەی ئەگەر تووشی دابەزینی رێژەی شەکر ببیت.
١-سە رنج بدە بۆ ئەوەی شەکر بخۆی،چەند دەنکێک یان حەبی شەکری ترێ، یە ک پەرداخ شەربەت ،خۆت دوور بخەوە لە شەکرانەی کەکیمیاوین، ئە وانە یارمە تیت نادەن لەکاتی ھایپۆگلیکۆمی.
٢-دوایی یە ک لە فە لە نانی جۆ بخۆ لە گە ل میوە یە ک کە بە لە سە رە خۆ رێژە ی شە کر بە رزدە کاتە وە.
٣- ئینجا رێژەی شەکرەکە بپیوە بزانە بەرز بۆتەوە.ئەگەر نەتوانی کۆنترۆلی بکەی ئەوا پەیوەندی بە دکتۆرە وە بکە
٤-بەبەردەوامی شەکرت لەگیرفان بی،یان شەکری تری.
٥-ئەگەر لات گران بوو کەی ھەستە کانی ئەنسۆلین دیاری بکە ی ئە وا خوێنەکەت بپشکنە بە بەردە وامی بۆ ئەوەی فێری نیشانە کانی بی.
ئەگەر ئەمە دووبارە بۆوە ئەوا لەگەڵ دکتۆر قسەبکە

3412 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/08/2015
زیاتر...
1