ڤیتامینەکان
ڤیتامین-B2

ناوی زانستی: 

Riboflavin
ڤیتامینێکە کە لەئاودا دەتوێتەوە. تا ڕادەیەک بەرهەمدێت لە ڕیخۆڵە ئەستوورەمانەوە.
زینک و ئاسن ڕادەی هەڵمژینی ئەم ڤیتامینە بۆ لەش کەم دەکەنەوە.
لەکاتی گەرمکردنی خۆراکەکان دا ئەم ڤیتامینە تێکدەچێت و لەگەڵ بوون بەهەڵمی ئاو نامێنێت.

پێویستە بۆ 
شیتەڵکردنی چەوری، شەکر وە پرۆتین لە لەش دا. پێویستە بۆ پێست و موو و نینۆک و چاو. هەروەها بۆ کۆئەندامی دەمار پێویستە و بەژدارە لە درووستکردنی خرۆکەی سووری خوێن.
وەک دژە ژەهر کاردەکات

کەمی ئەم ڤیتامینە
گۆڕانی ڕەنگی پێستمان زۆر دەبێت، قلیشانی دەم، ئازاری زمان، هەستیاری بەرامبەر بە ڕوناکی، بێهێزی لە ماسوولکەکان دا، سەریەشە. 

چەندێکمان پێویستە ڕۆژانە؟ 
١.٣ملگم بۆ ژن

١.٦ ملگم بۆ پیاو و  دووگیان

١.٧ملگم بۆ دایکێک کە شیر دەدات بە کۆرپەکەی
١.٤ بۆ ١.١ بۆ منداڵ

ئەم ڤیتامینە ھەیە لە
ماست، شیر، گۆشت، ھێلکە، جگەر، سپێناخ ، قارچک، شیرەمەنیەکان.

ئەگەر زۆر بخۆین وەک لە ڕادە پێویست
زانیاری کەمە لەسەری

ئا/ زرنگ سالار

2402 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2015
زیاتر...