خانمان
ڕەحمی سوڕاو ( وەرگەڕاو ) : Retroverted Uterus

 ڕەحمی سوڕاو ( وەرگەڕاو ) : Retroverted Uterus 
ڕەحمی سوڕاو شێوازێکی رەحمی ئافرەتانە کە شتێکی ئاساییە لە ئافرەتاندا ، رەحم بۆ لای دواوە دەچێت لە جیاتی ئەوەی بۆ پێشەوە بێت . وە پێی دەڵێن رەحمی وەرگەڕاوە . زۆر لە ئافرەتان بە شێوەی سروشتی خۆیان رەحمیان سوڕاوە .
🔸 ھۆکارەکانی :
سکپڕی ، ڕاوەستانی سوڕی مانگانە ، شل بونی ڕەحم ( کە زۆر لە ئافرەتان خۆیان رەحمیان شلە) ، زۆر جاریش دەگونجێت رەحمی بسوڕێت کە پێشتر توشی ئەو حاڵەتە نەھاتبێت . ھەندێک جار بونی گرێ ھەندێک جاریش سکپڕی دەبێتە ھۆی سوڕانی رەحم بونی ڕوشان لە شانەکای ناوپۆشی رەحم دەبێتە ھۆی سوڕانی رەحم ئەویش بەھۆی ھەوکردنی حەوز یان ھەوکردنی بۆڕی رەحم .

🔹 نیشانەکانی سوڕانی رەحم :
ھیچ نیشانەیەکی جیاکەرەوە نیە کە تایبەت بێت بە سوڕانی رەحم ، بەڵام ھەندێک جار دەبێتە ھۆی بێزار بون یان ئازار لە کاتی جوت بوندا وە ئازار لەکاتی سوڕی مانگانە ، بونی ئازار لەکاتی پەنجە خستنە سەر ڕێکە ، کەم جاریش دەبێتە ھۆی ئازار لە خوارەوەی پشت و دوبارە بونەوەی ھەوکردنی بۆڕیەکانی میز وە چرکە میزە وە نزۆک .
ئەو حاڵەتە لە کاتی پشکنینی ناوچەی حەوز دەردەکەوێت ، بەڵام ھەندێک جار لەگەڵ حاڵەتی ( بونی گرێ لە ناوچەی حەوز یان فراوان بونی گرێ لیمفاویەکان ) تێکەڵ دەبێت .

🔸 دەست نیشان کردنی رەحمی سوڕاو :
رەحمی سوڕاو بە پشکنینی پزیشکی دەستنیشان دەکرێت ، وە بە پشکنینی شەپۆلی سەرودەنگ ( سۆنار ) دەتوانرێت زۆر بە وردی شوێنی رەحم دیاری بکرێت لە کاتی پێویستدا .

🔹 چارەسەری رەحمی سوڕاو :
ئەو حاڵەتە زۆر پێویستی بە چارەسەر نیە ، ھەر گرژیەک لە پەردەکانی ناوپۆشی رەحمدا ھەبێت دەبێ لە کاتی پێویستدا چارەسەر بکرێت ، رەحمی سوڕاو بەشێوەیەکی ئاسایی نابێتە ھۆی گیروگرفت ، چەند ڕاو بۆچونێکیش ھەیە لەو بارەیەوە وەک 
١- وەرزش کردن ڕیخۆشکەرێکە بۆ ھێنانەوەی رەحم بۆ شوێنی خۆی . 
٢- نەشتەرگەری بۆ جێگیر کردنی رەحم لە شوێنی خۆی. سوڕانی رەحم دەگونجێت ھۆکارەکەی بریتی بێت لە چەند جارێک ھەوکردنی بەدوای یەکدا ، یان پەستانێکی زۆر بەھۆی گرێ یەک ، یان ڕوشانی پەردەی ناوپۆشی رەحم . وە پێویستە دڵنیا بیت لەوەی ئەو ھۆکارانەی باسمان کرد بونیان نەبێ بەتایبەتی ئەوانەی ئازار یان نیشانەکانی ئەو حاڵەتەیان تێدایە .

1646 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/04/2018
زیاتر...