ژمارەکانی تاقیگە
مایکڕۆسکۆپ Microscope

مایکڕۆسکۆپ Microscope

ئەگەر بە کوردیەکی خۆماڵی پێناسەی بکەین ، بریتیە لەو ئامێرەی کە بەھۆیەوە ئەتوانین ئەو جیھانە نەبینراوە ببینین کە چاوی ئاسای ناتوانێ پەییان پێ ببات، بۆ نمونە جیھانی زیندەوەرەوردەکان.

مایکڕۆسکۆپ وشەیەکی یۆنانیە(Mikrosواتا بچوک،Skopein واتا بینین)بەکوردی خۆمان واتا بینینی شتی بچوک .

مایکڕۆسکۆپ لەسەرەتادا زۆر سادەبوو کە لەلایەن ڕۆمانیەکان داھێنرابوو، کە لەشێوەی یەک چویلکەبوو، ، ئەیتوانی قەبارەی شتەکان گەورەتر بکات، پاشان لە ساڵی ۱٥۹۰ زانای ئەڵمانی زەکەریا جانسێن لەگەڵ باوکی مایکڕۆسکۆپێکی یەک چاوی باشیان داھێنا کە ئەیتوانی بەشی پێویست قەبارەی شتەکان گەورە بکات.

دواتر داھێنانە گەورەکە بەناوی ئەنتۆنی ڤان لیونھۆک نوسراو خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت دوای ئەوەی توانی لەسەدەی حەڤدە یەکەم مایکڕۆسکۆپی بەھێز دروست بکات کە ئەیتوانی شتەکان ۲۷۰ ھێندەی خۆی گەورەتر بکات.

بەشێوەیەکی گشتی مایکڕۆسکۆپ لە دوو جۆر پێک دێت ئەوانیش (Light Microscopes، Electon microscope).
لایت مایکڕۆسکۆپیش چەند جۆرێک مایکڕۆسکۆپ لەخۆی ئەگرێ:
*Compound light Microscope
*The stereo Microscope
*The digital Microscope
*The USB Computer Microscope
*The Pocket Microscope

جۆری دووەم کە بریتیە لە ئەلیکتڕۆن مایکڕۆسکۆپ باشترین جۆری مایکڕۆسکۆپە کە بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە وردەکان بەکار دێت و بەھۆی ئەوەوە ئەتوانین ڤایرۆس ببینین.
ئەمیش چەند جۆرێکی ھەیە:

*The Transmission Electron Microscope
ئەمەیان یەکەم جۆری ئەلیکتڕۆن مایکڕۆسکۆپ بوو کە لەبواری نانۆ تەکنەلۆژیا بەکاردەھات وا ئەیتوانی بەھێندەی نانۆ مەتر شت گەورەبکا.
*The Scanning Electron Microscope
ئەمەش دووەم جۆری ئەلیکتڕۆن مایکڕۆسکۆپە، کە دە ئەوەندەی تڕانزمیشنەکە ئاستی کەمترە ، ئەتوانێ وێنەکان بە ٣D ڕەش و سپی نیشان بدات بە کوالێتیەکی زۆر باش.

لەم ساڵانەی پێشوش چەند جۆرێکی تر مایکڕۆسکۆپ بەرھەم ھات لە بواری کیمیایی و بایۆلۆجیدا:
*The Scanning Probe Microscope 
*The Acoustic Microscope

ئەمانە بەشێوەیەکی گشتی جۆرەکانی مایکڕۆسکۆپ بوون ، ئەوەی ئێمە لە تاقیگەکان بەزۆری بەکاری ئەھێنین بریتیە لە Compound Microscope کە لە چەندین بەش پێک دێت، لە یەکێک لە وێنەکانیش بەشەکانی تیایە.

ئێمە لە تاقیگە زۆر پێویستە بزانین چۆن مایکڕۆسکۆپ بەکاربھێنین ، چونکە زۆرێکمان کێشەی لە دۆزینەوەی بەکتریا یاخود کاتێک فەحسی میز ئەخوێنێتەوە ناتوانێ بەخێرای شوێنی پێویست بدۆزێتەوە، ڕێگایەکی زۆر خێرا ھەیە کە ئەگەر ڕەچاوی بکەن ئەو کێشەیەتان نامێنێ....

دوای ئەوەی سڵایدەکەت خستە ژێر لینزی مایکڕۆسکۆپەکە ، بەھۆی Coarse Adjustment بەتەواوی سلایدەکە دابەزێنە بۆ خوارەوە،پاشان لێنزەکە بگۆڕەو بیخە سەر ١٠X ، با دەستی ڕاستت لەسەر Stage Control بێت کە سلایدەکە بۆ لایەکان ئەسوڕێنێ، دەستی چەپیشت لەسەر Coarse Adjustment بێت کە سلایدەکە بەرزوو نزم ئەکات بەخێرای ، پاشان بەھێواشی بەھۆی Coarse Adjustment سلایدەکە بەرزبکەوە تا شتەکان بەدیار ئەکەوێ ، زۆر ئاسان ئەدۆزرێتەوە تەنھا زۆر پەلەی لێ مەکە، دوای ئەوەی فیڵدەکەت دۆزیەوە تۆ ئیشت بە Coarse Adjustment نامێنێ ڕێک دەستت ببە سەر Fine Adustment کە ڕێک لەخوار Coarse Adjustmentە بەھەمان شێوە سلایدەکە بەرزو نزم ئەکات بەڵام زۆر بەھێواشی ئەجوڵێت ، دواتر بەدەستی ڕاست لێنزەکە بخەرە سەر ٤٠X پاشان بەھێواشی فاینەکە بسوڕێنە دوبارە فیڵدەکە ڕوون ئەبێت ، جا ئەگەر ویستت بیکەیتە ١٠٠Xیش تەنھا ڕۆنەکە بخەرە سەر سلایدەکە بەھەمان شێوە بەس فاینەکە بجوڵێنە ، واتا Coarse Adjustment تەنھا کاتێک ئەبێ بەکاری بھێنی کە لێنزەکە لەسەر ١٠X بێت.

#پەیجی_مایکڕۆبایۆلۆجی_پزیشکی

525 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/03/2018
زیاتر...