ڤیتامینەکان
ڤیتامین-B1

ناوی زانستی:

Thiamine
ڕیخۆلە باریکە ئەرکی بەرهەمهێنانی گرتۆتە ئەستۆ، ماددە کحولییەکان ڕێگر دەبن لە چونە ناوەوە بۆ لەش.
قاوە، چا و چەرەسات ڕێگر دەبن لە چونە ناوەوەی ڤیتامین بی یەک بۆ لەش بەهۆی ئەوەی کە ماددەی کالسیۆم و مەگنیسیۆمیان تیاییە. 


پێویستە بۆ 

خانەکانی لەش تاوەک و ووزەی تەواو بۆ ماسولکە و دەمار دابین بکات لە کۆڵھیدراتەکانەوە (شەکر)
دژی شڵەژانە (سترێس) 
پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکەی سوور، پێست و قژ (موو)
ڕێکخەری ترشەڵۆکی گەدەیە و یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات.
باشە بۆ جگەر و پەنکریاس

کەمی ئەم ڤیتامینە
تاڕادەیەک نەشازە بەڵام ئەگەر دەرکەوێت ئەوا لای ئەوکەسانە دەر دەکەوێت کە ماددەی ئەلکحوولی زۆر دەخۆنەوە و گرنگی نادەن بە خواردن، ھەروەھا لە ھەندێ کات دا توشی نەخۆشییەکی دەمارمان دەکارت کە ناسراوە بە بێریبێری (لاوازی جەستە). حەز بە خواردن کردن کەم دەبێتەوە، زوو ھیلاک دەبیت وە دیقەت کەم دەبێتەوە. کێشە لە بیر و فکرماندا دەردەکەوێت، کێشەی هەرسی خۆراک، کێشەی پێست، بە بێ خۆویست ماسوولکەی چاوەکانمان دەجوڵێت.

چەندێکمان پێویستە ڕۆژانە؟ 
١.١ میلگم بۆ ژنان
١.٤ میلگم بۆ پیاوان
١.٥ میلگم بۆ کەسی دووگیان
١.٦ میلگم بۆ دایکانی شیردەر

ئەم ڤیتامینە ھەیە لە
کنر، پاقلە بابەتەکان، جگەر

ئەگەر زۆر بخۆین وەک لە ڕادە پێویست

-

1323 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2015
زیاتر...