نەخۆشی
ڕەقبوونی مل

ڕەقبوونی مل

زۆرێک لەمرۆڤەکان بەھۆکاری جیاواز تووشی کرژبوون و ئازارێکی زۆر لەناوچەی شان و مل دەبنەوە کەبەھۆیەوە ئاستەنگی بۆ جووڵەیان دروست دەبێت و تووشی ئازارێکی زۆر دەبنەوە لەکاتی جووڵە و چالاکیەکی زۆر کەم.

زۆرینەی حاڵەتەکانی مل رەقبوون مەترسیدار نیە ، بەڵام مرۆڤ تووشی ناڕەحەتی دەکات و ئەمانەش ھۆیەکانی مل رەقبوونن و دەبێت دووربکەوینەوە لێی بۆئەوەی سنوورێک بۆ مل رەقبوون دابنرێت:
* دوورکەوتنەوە لەھەڵگرتنی جانتای پشت بەھۆی ئەوەی ئەو جۆرە جانتایە قورسایی دەخاتە سەر شان و باڵەکان و ھیلاکیان دەکات.
* دوورکەوتنەوە لەھەڵگرتنی جانتا بەیەک دەست و دەبێت ناوبەناو ھەڵگرتنی جانتا لەنێوان دەستەکان بگۆردێت و تەنیا بەیەک دەست ھەڵنەگیرێت.
* دوور کەوتنەوە لەبەکارھێنانی مۆبایل لەرێگەی خستنەسەرشان چونکە بەوشێوەیە مل رووبەڕووی کرژبوون دەبێتەوە.
* دوورکەوتنەوە لەدۆخی شڵەژانی چونکە رەقبوونی مل بەیەکەم کاردانەوەی شڵەژانی دەروونی دادەنرێت.
* ئەنجامدانی جوڵە و چالاکی جۆراوجۆر چونکە کەمی جووڵە بۆ ماوەیەکی درێژ ھۆکاری سەرەکی تێکچوونی کاری ماسولکەکانە و پێویستە مرۆڤ ھەستێت و بجوڵێت بەلایەنی کەمەوە ھەر ٢٠ دەقیقە جارێک.
* سەردانکردنی پزیشک ئەگەر ھاتوو مل رەقبوون بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەگەڵ دابوو چونکە پێدەچێت نیشانە بێت بۆ تووشبون بە ھەوکردن.

#ڕاگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی

1954 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/01/2018
زیاتر...