خانمان
ئەو خۆراکانەی دەبنە ھۆی زیادبوونی شیری دایک

ئەو خۆراکانەی دەبنە ھۆی زیادبوونی شیری دایک

شیردانی سروشتی بە باشترین رێگای تێرکردنی منداڵ دادەنرێت بەھۆی ئەوەی شیری دایک سەرجەم رەگەزی خۆراکی و پێداویستیەکانی تێدایە و دەبێتە ھۆی پتەوبوونی بەرگری منداڵ بەرامبەر نەخۆشی و دەبێتە ھۆی گەشەکردنی جەستەیی و مێشکی.

پسپۆڕان رینوێنی دەدەن بۆ دایکانی شیردەر کە کۆمەلێک خۆراک ھەیە دەبێتە ھۆی زیادبوونی رێژەی شیردان ، ئەوانیش:
* شۆفان: برێکی زۆر پرۆتین و ڤیتامین و کانزا و ریشاڵی خۆراکی تێدایە و مادەی بیتا –گلوکانی تێدایە کەدەبێتە ھۆی زیادبوونی شیردان.
* سپیناخ: ئەم رووەکە برێکی زۆر ماددەی ئاسنی تێدایە و بە بژاردەیەکی باش بۆ زیادبوونی شیری دایک دادەنرێت.
* سیر: بەخۆراکێکی ئەفسوناوی دادەنرێت بۆ زیادبوونی شیری دایک و رێنوێنی دەدرێت دایکانی شیردەر بەرێژەیەکی زۆر بەکاری بھێنن.
* شەربەتی میوە: رینوێنی دایکانی شیردەر دەکرێت شەربەتی کاڵەک و ھەنار و پرتەقال و میوەکانی دیکە بخۆنەوە بەھۆی ئەوەی سودێکی زۆری ھەیە بۆیان.
* بادەم: دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و ئۆمیگا ٣ کە ئەو ماددانە ھۆرمۆنی شیردان ھان دەدەن.
* جۆ: ئەم جۆرە دانەوێڵەیە دەوڵەمەندە بەماددەی بیتا- گلوکان و ریشاڵەکان کەدەبێتە ھۆی زیادبوونی شیردان و یارمەتیدەرە بۆ شێدارھێشتنەوەی جەستە.
* قەیسی: سەرباری ئەوەی ئەم میوەیە بەسوودە بۆ زیادبوونی شیردان ، ھەروەھا یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی ھاوسەنگی ھۆرمۆنەکان لەجەستەدا.
* شیری مانگا: پێویستە رۆژانە دایکی شیردەر دوو کوپ شیر بخواتەوە بەلایەنی کەمەوە و ھەرچەند زیاتر شیربخواتەوە رێژەی شیردان زیاد دەبێت و پارێزگاری لەرێژەی کالیسیۆم لەناو جەستە دەکات.
* نۆک: دەوڵەمەندە بەماددەی ئاسن و ڤیتامین B و ریشاڵەکان و کالیسیۆم و سودێکی زۆری ھەیە.
* گێزەر: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و یارمەتیدەرە بۆ باشکردنی کوالیتی شیری دایک.
* سەوزەوات: ئەو سەوزەواتانەی رەنگیان تۆخە وەک رێحانە و کەلەرم و ھتد.. بەسەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین A و ڤیتامین K و فولیک دادەنرێت و سوودێکی زۆری بۆ منداڵ و دایک و شیردان ھەیە.
*خورما: دەوڵەمەندە بەماددەی ئاسن و کالیسۆم بەسەرچاوەیەکی باش دادەنرێت بۆ پارێزگاری لەرێژەی گلوکۆز لەجەستەی ئافرەتی شیردەر.
* ماسی سەلەمون: دەوڵەمەندە بەماددەی ئۆمیگا٣ و چەورییە بنەڕەتیەکان کەئەوەش پێکھاتەیەکی سەرەکی پێویستە بۆ بەرھەمھێنانی شیری دایک.
* پەتاتە: برێکی زۆر ماددەی بیتا- کاروتینی تێدایە و توانای زیادبوونی شیری دایکی ھەیە.
* ھێلکە: بەسەرچاوەی ئۆمیگا٣ و ڤیتامین A و کالیسیۆم و ژمارەیەک رەگەزی دیکەی خۆراکی دادەنرێت کەجەستەی دایک پێویستی پێی ھەیە لەکاتی شیردان.

ڕاگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی

1527 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/01/2018
زیاتر...