خانمان
تەندروستی ژنان

تەندروستی ژنان

مامۆگرافی ‌(ئەشیعەی مەمک)، بەکاردەھێنرێت بۆ دەستنشانکردنی نەخۆشی مەمک لەژناندا.
ئەو ژنانەی تەمەنیان لەسەرو ٤٠ ساڵییەوەیە پێویستە دووساڵ جارێک پشکنینی مامۆگرافی بکەن و ئەوانەشی تەمەنیان لە سەرو ٥٠ ساڵییەوەیە پێویستە ساڵی جارێک پشکنینەکە بکەن.
پێویستە لەکاتی بوون و دەرکەوتنی فاکتەرێک یان زیار لە فاکتەرێک لە فاکتەرە مەترسیدارەکان، بەزووترین کات سەردانی "سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک" بکەیت لەناوچەکەی خۆت، لەشاری سلێمانیش دەتوانیت سەردانی سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک بکەیت لەناو نەخۆشخانەی شار لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود یاخود پەیوەندی بکە بە پزیشکی تایبەتمەندەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پێش وەختە.

١. تکایە سەردانی سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک بکە یان سەردانی پزیشکی تایبەت بکە لەم کاتانەدا، بوونی لوو لە بن باڵدا، گۆڕانی ڕەنگی پێست، گۆڕانی شێوەی مەمک، بەناوداچوونی گۆی مەمکەکانت.

٢. ئەگەر دەر ئەنجامێکی نائاسایی لە پشکنینی مامۆگرافیدا دەرکەوت، لەوانەیە پزیشکەکەت داوای شکنینی تری وەک بایۆپسی (Biopsy) ئێم ئار ئای (MRI) یان سۆنەرت (Ultrasound) لێ بکات.

٣. بایۆپسی (Biopsy) ڕێگایەکی تایبەتە کەنمونەیەک لە ناوچە نائاسییەکە وەردەگیرێت تا بەبەرکاھێنانی دەرزیەک و لەژێر ووردبیندا تەماشای بکرێت. ھەندێکجاریش بۆ بچوککردنەوەی گرێکە بەشێکی لەلایەن پزیشکێکی پسپۆڕەوە لادەبرێت.

ڕاگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی

744 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/01/2018
زیاتر...