رێنمایی تەندروستی
ڕەنگی میزت چیت پێ ئەڵێ؟؟

ڕەنگی میزت چیت پێ ئەڵێ؟؟

١. ڕوون یان زەردێکی کاڵ:
واتە تۆ زۆر باشیت و لەشت بەو شێوەیە کارئەکات کە ئەبێت بیکات.

٢. زەرد:
واتە لەشت بە باشی ھایدرەیت نەبووە, ئەمەش بەھۆی زۆر عارەق کردنە و پێویستە شلەمەنی زیاتر بخۆیتەوە.

٣. زەردی تاریک:
بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان ڕەنگی میز ئەگۆڕێت بۆ زەردی تاریک, بەڵام ئەگەر دەرمانت بەکارنەھێنا و ڕەنگی وای لێھات ئەوا سەردانی پزیشک بکە بەزوویی چونکە لەوانەیە گرفت و ئاوسانی جگەر بێت.

٤. سپی شیری:
واتە بوونی بەکتریا لە ڕێڕەوی میز یان ھەوکردن و بەردی گورچیلە.

٥.سور یان پەمەیی:
خواردنی ھەندێک خۆراک ڕەنگی میز ئەگۆڕێت بۆ سور یان پەمەیی, بەڵام لە ھەمان کاتدا ئەگەری تێکەڵ بوونی خوێن ھەیە بە میز بەھۆی بەردی گورچیلە, کێشەی ڕێڕەوی میز, یان وەرزش کردنی سەخت.

٦.بەکارھێنانی دەرمان بۆ ئاسان کردنی میز کردن لەوانەیە ببێتە ھۆی پرتەقاڵی بوونی ڕەنگی میز. ھەروەھا خواردنی گێزەر یان شەربەتی گێزەر لەوانەیە کەمێک ڕەنگی میز پرتەقاڵی بکات.

٧.شین یان سەوز:
کاریگەری خواردنی ھەندێک خۆراک ڕەنگەکەی وا لێدەکات.

لە ھەموو حاڵەتەکاندا ئەگەر گۆڕانی ڕەنگی میزەکەت لە ٢٤ کاتژمێر تێپەڕی پێویستە سەردانی دکتۆری بکەیت.

2711 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/12/2017
زیاتر...