ژمارەکانی تاقیگە
Mannitol salt agar media

 Mannitol salt agar media

بەکاردێ وەک میدیایەکی ھەڵبژاردەو جیاکەرەوە، بۆ گەشەکردنی بەکتریای جۆری staphylococcus، ئەم میدیایە بەوە جیادەکرێتەوە کە خەستی خوێیەکی بەرزی تیایە کە ئەم جۆرەی بەکتریایە دەتوانێت تەحەمولی ئەم خەستیە بەرزە بکات و تێیدا بژیێت، ڕەنگە جۆرەکانی تری وردە زیندەوەرەکان بتوانن تێیدا گەشە بکەن و بژین بەڵام بەشێوازێکی زۆر لاواز ، ھەروەھا میدیاکە شەکر (mannitol) و ناسەرەوەی PH ی تێدایە، ئەگەر ھەر وردە زیندەوەرێک توانی شەکرەکە بەکاربێنێ و بیترشێنێ ئەوا ترشێک بەرھەم دەھێنێت کە ڕەنگی ناسەرەوەکە لە سوورەوە دەگۆڕێ بۆ زەرد، ئەوەش دەبێتە ھۆی جیاکردنەوەی بەکتریای زیانبەخشی staphylococcus aureus کە دەتوانێ شەکرەکە بەکاربھێنێ لە بەکتریای نا زیانبەخشی staphylococcus کە ناتوانێت شەکرەکە بەکار بێنێت.
لە وێنەکەدا بەکتریای staphylococcus aureus کە توانیویەتی گەشە بکا و شەکرەکە بەکاربێنێت رەنگی میدیاکەی گۆریوە بۆ زەرد، بەڵام بەکتریای Serratia marcesens نەیتوانیوە گەشە بکا بەھۆی بەرزی خەستی خوێکە، ڕەنگی میدیاکە ھەروەک خۆی بە سووری دەمێنێتەوە.

پەیجی_پزیشکی_مایکڕۆبایۆلۆجی

692 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/12/2017
زیاتر...