ژمارەکانی تاقیگە
Chocolate agar (CAP) medium

Chocolate agar (CAP) medium

- میدیایەکی دەوڵەمەندە لە پێکھاتەدا....

- بەکارێ بۆ گەشەکردنی‏
*)Gram positive cocci
*)Gram negative fastidious organism
بۆنمونە وەک بەکتریای‏ 
*Neisseria Spp
*Haemophilus species

٭Fastidious organism چیە؟؟
ئەو وردە زیندەوەرەیە کە پێوسیتی بە ژینگەیەکی تایبەتە کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو بەھا خۆراکیە ئاڵۆزانەی کە پێویستن بۆ گەشەکردنی.
- لە پێکھاتەدا ھەمان پێکھاتەی blood agar ـی ھەیە بەڵام لە chocolate agar بەرێژەیەکی زیاتر لە blood agar گەرمتر دەکرێ تا ئەو کاتەی کە خڕۆکە سوورەکانی خوێن تێک دەشکێن، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە ناو خرۆکە سوورەکاندا ( factor V & nicotinamide Adenine Dinucleotide / NAD / ) ھەیە کە پێویستە بۆ گەشەی ئەو جۆرە بەکتریایانە کە خۆیان ناتوانن بەکاری بێنن گەر خرۆکە سوورەکان تێک نەشکێن
- ھەروەھا Modified Thayer Martin جۆرێکی تری Chocolate agar ـە کە دژە زیندەیی تێدایە (vancomycin , Nystatin , and Colistin )
- ھەروەھا بەکتریای Haemophilus influenzae دەتوانێ گەشە بکات لەسەر blood agar ، لە ناوچەی خوێنی شیبووەوە ( hemolytic zone ) ی بەکتریای staphylococcus aureus ، واتا بەیارمەتی بەکتریای S.aureus دەتوانێ گەشە بکات لەسەر blood agar ، کاتێک S.aureus گەشە دەکات لەسەر blood agar دەبێتە ھۆی تێکشکانی خرۆکە سوورەکان لەو کاتەدا (NAD , factor V ) بڵاو دەبنەوە بە دەوری میدیایەکەدا وە ھانی گەشەی Haemophilus influenzae دەدات
- ھەروەھا بەکتریای streptococci تەنیا دەتوانێ لەسەر ئەو میدیایانە گەشە بکا کە لە پێکھاتەکەی خوێنی تێدایە واتا blood agar و chocolate agar

پەیجی_پزیشکی_مایکڕۆبایۆلۆجی

298 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/12/2017
زیاتر...