ژمارەکانی تاقیگە
Ph in urine

Ph in urine

تاقیکردنەوەی ئاستی PH بریتیە لە دیاریکردنی ترشێتی یان تفتێتی نمونەیەکی میز. تاقیکردنەوەیەکی سادە و بێ ئازارە , ھەندێک نەخۆشی و ڕێجیم و بەکارھێنانی دەرمان دەتوانن کار لە ترشێتی و تفتێتی و میز بکەن.

بۆچی پێویستە ئەم تێستە ئەنجام ئەدرێت ؟
دکتۆر لەوانەیە فەحسی میزت پێشنیار ئەکات تاوەکو بزانێت کە ئایا ئەو کەسە بەردی گورچیلەی ھەیە یان نا، ھەروەھا ئەتوانێ ڕێگەیەک بێت بۆ دەستنیشان کردنی ھەکردنی کۆئەندامی میز بەمەش یارمەتی دکتۆر دەدات تاوەکو بە پێی ئەنجامەکە دەرمان بنوسێت.

چۆن تێستەکە دەکرێت؟
تێستەکە زۆر سادەیەو بەھۆی ستریپی تایبەت ئەنجام ئەدرێت ، بەشێوەیەک دروستکراوە ستریپەکە کە لەکاتی گۆڕانی ph میزەکە ڕەنگی سەر سرتیپەکەش ئەگۆڕێ ، بە بەراورد کردن بە ستانداردەکە ئەتوانین ڕێژەی تفتێتی و ترشێتی دیاری بکەین.
بەڵام پێش ئەنجامدانی تێستەکە , بۆ ئەوەی فەحسێکی تەواو دەقیق بێت دکتۆر داوا لە کەسەکە دەکات کە بوەستێت لە بەکارھێنانی ئەو دەرمانانەی کە کار لە PH دەکەن وەک:

٭١)دەرمانی (acetazolamide) کەبەکاردێ بۆ چارەسەرکردنی ئاوی ڕەش (نەخۆشیەکی چاوە) و ھەروەھا بۆ حاڵەتی پەرکەم و حاڵەتی تر .
٭٢) دەرمانی (ammonium chloride) بۆ چارەسەری کۆکە.
٣)دەرمانی (methenamine mandelate) کە بەکاردێ بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی میز.
٤) دەرمانی potassium citrate, کەبەکاردێ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی میرانە و بەردی گورچیلە.
٥( دەرمانی sodium bicarbonate کە بەکاردێ بۆ چارەسەرکردنی دڵەکزە و بەد ھەرسی.
وە ھەروەھا پێش تێستەکە پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنە بین کە دەیخۆین و وا باشترە بە پێی ڕێنمایی دکتۆری تاقیگە بێت بۆ ئەوەی بە وردی ئاستی PH لە میزدا دیاری بکرێت و نەکەوینە بچووکترین ھەڵەوە
ئەگەر ئاستی PH کەم بوو ئەوا بۆی ھەیە ھۆیەکەی یەکێک لەمانە بێت :

٭١)وشکبوونەوە (dehydration )
٭٢)بێ خۆراکی بۆ ماوەیەکی زۆر (starvation)
٭٣)acidosis
٭٤) شەکرە
٭٥) سکچوون (diarrhea)

ئەگەر ئاستی PH زیاتر بوو لەحاڵەتی ئاسای ئەوا بۆی ھەیە ھۆیەکەی یەکێک لەمانە بێت:
١)پەکەوتنی گورچیلە 
٢)ھەوکردنی کۆئەندامی میز 
٣)ڕشانەوە
٤بەرزی ئاستی مژین لەڕیخۆڵەکان ، کە وا ئەکات ترشیەتی مەعیدە کەم ببێتەوە .
٭٥)respiratory alkalosis
٭٦)pyloric obstruction
٭٧) respiratory alkalosis

پەیجی_پزیشکی_مایکڕۆبایۆلۆجی

429 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/12/2017
زیاتر...