ژمارەکانی تاقیگە
Protein in urine test

Protein in urine test

تێستی (Protein in urine ) بریتیە لەو جۆرە تێستەی کە بەکاردێ بۆ پێوانی بڕی پڕۆتین لە ناو میزدا.
خەڵکی زۆر گرنگی نادەن بە پرۆتین لە میزیان سەرەڕای ئەوەی پرۆتین لەوانەیە دەربھاوێژرێت لە میز کاتێک گورچیلەکان بەشێوەیەکی گونجاو کار ناکەن , یان کاتێ بڕێکی زۆری پڕۆتینی مسۆگەر ھەبێ لەناو خوێن .

بۆچی پێشنیار دەکرێ ئەو تێستە بکرێ ؟
دکتۆرەکان لەوانەیە پێشنیار بکەن بە کردنی ئەم تێستە گەر ئەوان گومان بکەن کە کێشەیەک ھەبێ لە گورچیلە و بۆ ئەوەی ببینێت کە ئاخۆ گورچیلەکان بەتەواوی چالاکن یاخودنا.
نزمی بڕی پڕۆتین لە میزدا ئاساییە و ھیچ کێشەیەکی نییە , بەڵام بەرزی بڕی پڕۆتین لە میز لەوانەیە ببتە ھۆی :

٭١) شەکرە
٭٢) وشکبوونەوە 
٭٣)ھەوکردنی کۆئەندامی میز
٭٤)نەخۆشی گورچیلە 
٭٥)(amyloidosis)کۆبوونەوەی پڕۆتین لە شانەکانی لەش )
٭٦) ئەو دەرمانانەی کە زیان بە گورچیلە دەگەیەنن وەک (NSAIDs, antimicrobials, diuretics, chemotherapy drugs)
٭٧)بەرزی فشاری خوێن 
٭٨) preeclampsia (بەرزی فشاری خوێن لە ئافرەتانی دووگیان)
٭٩)glomerulonephritis (نەخۆشیەکی گورچیلەیە)
٭١٠)polycystic kidney disease
٭١١) نەخۆشی بەرگری خۆیی وەک
(Goodpasture syndrome ، systemic lupus erythematosus )
٭١٢)گرێی یان شێرپەنجە مێز‌ڵدان
ئەو ھۆکارانەی کەوا ھەلی تووشبوون زیاددەکەن :
ــ قەڵەوی
ــ کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ 
ــ مێژووی خێزانی

پەیجی_پزیشکی_مایکڕۆبایۆلۆجی

643 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/12/2017
زیاتر...