ژمارەکانی تاقیگە
شیکاری میز/ بەکتریا لە میزدا

Bacteria in Urine:

یەکێکە لەو تێستانەی کەوا لە شیکاری میزدا دەکرێت،بۆ دۆزینەوەی بەکتریا لە ناو میزڵداندا.
میز لە میزڵداندا پاکە و ھیچ بەکتریایەکی تێدا نیە،بەڵام لە رێگەری(urethra) بۆڕی دەرچەی میزەوە دەگاتە میزڵدان بەڵام زۆر جار لە کاتی میزکردندا بەکتریاکان دەچنە دەرەوەی لەش ،بەڵام ئەگەر بە پەردەی میزڵداندا بنوسێن ئەوکاتە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بەکتریا و دەبێتە ھۆی ھەوکردنی میزڵدان.
ھەبوونی بەکتریا لە میزدا پێی دەوترێت(bacteriuria) ,کەوا دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەند کێشەیەکی تەندروستی وەک: ھەوکردن و ئازار لە میزڵداندا ، وە ھەوکردنی ڕێڕەوەکانی گورچیلە و ھەندێ جاریش خودی گورچیلە.

ھەندێک جاریش بە ھەبوونی ئەو بەکتریایە کەسەکە ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی تیدا بە دیارناکەوێت و پێی دوترێت(asymptomatic bacteriuria). 
کە ئەمەیان لە ئافرەتاندا زیاتر بە دیار دەکەوێت بەھۆی ئەوە بۆڕی دەرچەی میز لە ئافرەتاندا کورتترە.

نیشانەکانی ھەوکردنی میزڵدان بە گشتی ئەمانەن:
۱_ھەستکردن بە پڕبوونی میزڵدان و ھەبوونی ئارەزووی میزکردن،بەڵام لە کاتی میز کردن برێکی کەم لە میز دەچێتە دەرەوە.
۲_ھەست کردن بە سوتانەوە و ئازار لە کاتی میزکردندا.
۳_بوونی ئازار لە ناوچەی کەلەکەدا.
٤_بوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی سک.
۵_میزەکە بۆنێکی زۆر ناخۆشی دەبێت.
٦_ھەست کردن بە ماندوێتی.

٭٭ باوترین جۆرەکانی بەکتریاش کە لە ناو میزدا ئەگەری ھەیە ببینرێن ئەمانەن ، کە شێوەیان زیاتر یان تۆڵیە یان گۆییە لە ژێر مایکڕۆسکۆپ
١) E-coli
٢)Proteus sp.
٣)Klebsiella sp.
٤)Enteroccous sp.
٥)Staphylococcus aureus
٦)Actinobacter sp.
٧)Pseudomonas aeruginosa
٨)Citrobacter sp
وە زۆربەی کاتەکان ھەوکردنی ڕێڕەوەکانی گورچیلە بەھۆی ئەم دوو بەکتریاوە ڕووئەدات
(E-coli , Klebsiella pneumonia)

#پەیجی_پزیشکی_مایکڕۆبایۆلۆجی


673 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/09/2017
زیاتر...