ژمارەکانی تاقیگە
شیکاری میز/ ئیلتیھاب لە میزدا Pus in urine

ئیلتیھاب لە میزدا Pus in urine

بوونی ئیلتیھاب لە میزدا نیشانەیێکی دیاری ھەندێک ھەوکردنە , ئیلتیھاب کە ڕەنگەکەی سپی یان زەردباوە یان کەمێک ماددەکە ئەستوورە وەک چڵکە.
ئیلتیھاب پێکدێ لە خانەی مردووی پێست و بەکتریا و خانەی خرۆکەی سپی ، زاراوەی پزیشکی بۆ ئیلتیھاب لە میزدا ناسراوە بە (Pyuria ) ئەویش نیشانەیەکی باوە بۆ حاڵەتی پزیشکی جۆر بە جۆر .
گشتگیرترین ھۆی (Pyuria ) ھەوکردنی کۆئەندامی میزە , ڕێژەی تووشبوون بە ھەوکردنی کۆئەندامی میز لە ئافرەتاندا زیاترە وەک لە پیاوان ، حاڵەتەکە تووندتر دەبێ گەر کارلێک (پەیوەندی سێکسی ) ھەبێ لەگەڵ پیاودا ، ھەوکردنی کۆئەندامی میز بەھۆی بەکتریاوەیە کە دەچێتە ناو ڕێڕەوی میزەوە .
کۆئەندامی میز پێکدێ لە گورچیلەکان و میزڵدان و میزبەر (بۆری یەکە میز لە گورچیلەوە دەبات بۆ میزەڵدان) و بۆڕی میز , ھەوکردنەکە دەتوانرێ ڕووبدات لە ھەر بەشێک لە بەشەکانی کۆئەندامەکە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە بەشی خوارەوە وەک بۆڕی میز و میزڵدان .

ھۆی خانەی کێم لە میزدا .. 
١)ھەوکردنی کۆئەندامی میز
٢)گواستنەوەی بە ڕێگای سێکس
١)ھەوکردنی کۆئەندامی میز
ئیلتیھاب بەرھەم دەھێنرێ لەلەشدا وەک سیستەمی بەرگری تاوەکو شەر لەگەڵ ھەوکردنەکەدا بکات, نەخۆشی وەک شەکرە چانسی تووشبون بە ھەوکردنی کۆئەندامی میز زیاددەکات .
ھەوکردنی کۆئەندامی میز باوە لەناو ئافرەت و بۆری میز لە ئافرەت کورتترە وەک لە پیاو .
٢)گواستنەوەی بە ڕێگای سێکسەوە :گواستنەوەی بە ڕێگای سێکس دەتوانێت ببێتە ھۆی ئەوەی ئیلتیھاب لە میزدا دروست ببێت ئەویش لە ڕێگەی پەیوەندی سەرجێی ئەگەر وریا نەبن

ھۆکاری تر 
- ھەوکردنی ڤایرۆسی
-سیلی کۆئەندامی میز
- ھەوکردنی ئەو بەکتریایەی کە بێ ئۆکسجین دەژی
-شێرپەنجەی ئەندامی میز یان ئەندامی ئەندامی زاوزێ
- ژەھراویبوونی کیمیایی 
-ھەوکردنی کەڕوەکان 
-لێل بوونی میز

نیشانەکانی 
١) بۆنی ناخۆش لە میزدا 
٢) میزکردنی زوو زوو 
٣) تا 
٤) ھەبوونی ئازار لە کاتی میزکردندا 
٥ )ڕشانەوە 
٦ ) ژانی سک

چارەسەری 
١)بە پێی تووش بوونەکە چارەسەرەکە دەگۆڕێت 
٢ ) تا کۆنترۆڵی ھەوکردن بکرێت لەوانەیە دکتۆر پێشنیازی بەکارھێنانی دژە زیندە بکا 
٣ ) ئەگەر حاڵەتەکە بەھۆی بەردی گوورچیلە بێت ئەوا پێویستە بتوێنرێتەوە یان لاببرێن
٤ ) زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی ئیلتیھاباتەکە فرێدرێتە دەرەوە 

سەرچاوە
#mazn
#پەیجی_پزیشکی_مایکڕۆبایۆلۆجی

1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/09/2017
زیاتر...