ژمارەکانی تاقیگە
شیکاری میز/ Blood in urine

Blood in urine

بینینی خوێن لە میزدا لەوانەیە مەترسی زۆری ھەبێت ، وە پێویستە ئەم حاڵەتە لەلایەن دکتۆرەوە بپشکنرێ. لەڕووی پزیشکیەوە ھەبونی خوێن لە میزدا بە hematuria ناو دەبرێت .
ھەندێک جار بڕێکی کەم خوێن لە میزدا دەبێ کە ناتوانرێ بە چاو ببینرێ تەنیا لە ڕێگەی شیکاری میزەکەوە لە تاقیگە دەتوانرێ ببینرێ ئەوا بە microscopic یان بە non_visible ناو دەبرێت. کە ئەمەش دوبارە پێویستی بە پشکنینی پزیشکە، چونکە کەسێکی تەندروست پێویستە ھیچ بڕێکی خوێنی تێیدا نەدۆزرێتەوە.
ئەم خوێنەش لەوانەیە لە چەند شوێنێکەوە بێت کە میزەکەی پێیدا دەڕوات وەک میزەڕۆ و گورچیلەو میزڵدان، کە ئەمەش لە ئەنجامی ھەوکردن یاخود ھەبوونی مادە کریستاڵیەکان.

ھەندێک لە ھۆکارەکانی بونی خوێن لە میزدا :
۱.)ھەوکردنی میزڵدان _ئەمەش کە ئازارێکی توند دروست دەکات لە کاتی میزکردندا
۲.) ھەوکردنی گورچیلە _ کە لەوانەیە ببێیە ھۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و وەبونی ئازار لە لایەکی سک.
۳.) بەردی گورچیلە_ ئەم جۆرە ئازارێکی کەمتری دەبێت و لەوانەیە ببێتە ھۆی لەکارخستنی یەکێ لەو بۆریانەی کە لە گورچیلەکانەوە دەردەچێ وە ئازارێکی سکی توند دروست بکات .
٤.) ھەڵئاوسانی بۆڕی میز _ئەمەش ھەوکردنی بۆریەکانی میزەڕۆیە کە لەم نەخۆشیانەوە دروست ئەبێ کە لەڕێگەی سێکسەوە بڵاو ئەبنەوە STI وەک Chlamydia.
۵.) گەورە بونی لیکە رژێنی پڕۆستات_ کە ئەمەش بە زۆری لای بەتەمەنەکان باوە کە کێشە لە کاتی میزکردن دروستەکات .
٦.) شیرپەنجەی میزڵدان_ ئەمەش وەک باوە وادەکات زیاتر لەکەسێکی ئاسای میزبکات ئازار لە کاتی میزکردندا دروست بکات .
۷.) شێرپەنجەی گورچیلە _ئەمەش زیاتر لەکەسانی بەتەمەنا باوە کە دەبێتە ھۆی ئازاری بەردەوام لە خواروی پەراسوەکان و دروستبونی گرێ لە سکدا.
۸.) شێرپەنجەی پڕۆستات_ئەمەش بەھەمان شێوە دەبێتە ھۆی کێشە لە کاتی میزکردن و کێشە لە بەتاڵ بونی میزڵدان دروست دەکات.

*بینینی خوێن لە نێو میزدا لە لایەن ئافرەتان لە کاتی سوڕی مانگانەدا شتێکی ئاسایە دەکرێ ھیچ پەیوەندی بەم حاڵەتانەی سەرەوە نەبێت.
چارەسەری ئەم حاڵەتەش لەسەر ئەم ھۆکارە وەستاوە کە بووەتە ھۆی توشبونی کەسەکە بە hematuria ھەندێ جار دژەزیندەی بۆ پاککردنەوەی UTI وە ھەندێ جاریش بە لابردنی بەردی گورچیلە ئەگەر ئەمە ھۆکاری بوو لە ھەندێ حاڵەتیشدا چارەسەری نیە یان ئەستەمە وەک حاڵەتە شیرپەنجەیەکان.

#analyst
#پەیجی_پزیشکی_مایکرۆبایۆلۆجی

زانیاری وردتر لەم لینکانە وەرگرن
http://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/blood-in-urine/diagnosis-treatment/treatment/txc-20346687
http://www.nhs.uk/conditions/blood-in-urine/Pages/Introduction.aspx

390 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/09/2017
زیاتر...