ژمارەکانی تاقیگە
شیکاری میز/ Calcium oxalate

Calcium oxalate
بەردی کالسیۆم ئۆکزالەیت باوترین جۆری بەردی گورچیلەن .گورچیلە پێکدێ لە بڕێک زۆر لە کالسیۆم , ئۆکزالەیت , فۆسفات , بەشێکی کەمی لە شلە پێکھاتووە , بەردی کالسیۆم ئۆکزالەیت بەھۆی زۆری ئۆکزالەیتە لە ناو میزدا ,

ئۆکزالەیت چییە و چۆن دروست دەبێ ؟
ماددەیەکی سرووشتیە و لە زۆر خۆراک دا ھەیە , لەشت خۆراک بەکاردێنێ بۆ وزە , پاش ئەوەی کە لەشت ئەوەی پێویستی بوو بەکاریھێنا ئەوا پاشان پاشماوەکە بە ناو خوێندا دەڕۆن بۆ گورچیلە و لادەبرێن بۆ ناو میز , میز پاشەڕۆی جۆراوجۆری تیایە , بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکھاتە بلورییە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن , ئۆکزالەیت یەکێکە لەو ماددانەی کە دەتوانێ بلوور پێک بێنیت.

کالسیۆم ئۆکزالەیت مەترسی چی دروست ئەکا ؟

بەردی کالسیۆم ئۆکزالەیت لەوانەیە مەترسی ئەمانەی خوارەوە دروست بکا
١) وشکبوونەوە
٢) قەڵەوی
٣)بەردی گورچیلە
٤) حاڵەتی پزیشکی وەک : 
ـ  :( Hyperparathyroidism)
بریتیە لە بڕێکی زۆر بەرزی جۆرە ھۆڕمۆنێک کە پیی دەوترێ ھۆڕمۆنی پاراسایرۆید کە لە ناو خوێندا دەبێتە ھۆی کەمبوونی بڕی کالسیۆم (سوودی کالسیۆم ئەوەیە دەبەسترێت بە ئۆکزالەیت و لەش جێدەھێڵێت)
-نەخۆشی و نەشتەرگەریی ھەرسی وەک: ھەوکردنی ڕیخۆڵەیی - نەخۆشی کڕۆن, Gastric bypass surgeries
ئەم حالەتانە کار لە توانای لەشت دەکەن تا بەشێوەیەکی گونجاو چەوری بمژێت. کاتێک چەوری بە ڕێگایەکی ڕاست نامژرێت، چەوری دەبەسترێت بە کالسیۆم و ئۆکسالاتەی بەجێدێڵێت لەدواوە. ئۆکسالات پاشان دەمژرێت و دەبردرێت بۆ گورچیلەکە، ئەو شوێنەی ئەو دەتوانێت بەرد پێک بھێنێت.

ڕێگاکانی خۆپاراستن لەم بەردە چییە ؟؟
١) خواردنەوەی شلەمەنییەکان : یەکێک لەو شتانەیە کە دەتوانین خۆمانی پێ بپارێزین لە بەرامبەر دروست بوونی بەرد وەک خواردنەوەی ئاو . 
٢) خۆبەدوورگرتن لەو خواردنانەی پڕۆتینیان زۆرە.
٣) کەمتر خوێ بکەنە ناو خواردنەکان .
٥) خۆت بەدوور بگرە لە بەھێزکەری ڤیتامین سی.
٦ ) کەمتر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ئۆکزالەیت وەک 
* بوندوق * ڕێواس 
*چەوەندەر *تەماتە
* ئاردی گەنمی ڕەش
*کەپەک : دانەوێڵە و بەرھەمی دانەوێڵەیە 
*تۆوی کونجی *سڵق 
٧) ڕێجیم :ھەندێ خەڵک وا بیردەکەنەوە کەوا بە نەخواردنی کالسیۆم ئەوا تووشی ئەو بەردە نابن , بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە , کالسیۆم پێکھاتەکی خۆراکی گرنگە کە لە بەرھەمە شیرەمەنیەکان دا ھەنە وەک ماست ,شیر , پەنیر . تۆ پێویست بە خواردنی کالسیۆمە بۆ ئەوەی ببەسترێن بە ئۆکزالەیت , خواردنی کالسیۆم باشترینە بۆ لابردنی ئۆکزالەیت لە لەشتدا .

ئایا پێویست دەکا کە ئێمە خۆمان لە گشت ئەو خۆراکانە بە دووربگرین کە ئۆکزالەیتیان تێدایە و خواردنی ئەو خواردنانەی کە گشتیان لە کالسیۆم پێکھاتووە ؟ 
نەخێر , ئەوە ھەڵەیەکی گشتییە, ھەندێ لە خەڵک وا بیردەکەنەوە کەوا گەر خۆمان لە گشت ئەو خۆراکانە بە دووربگرین کە ئۆکزالەیتیان تێدایە و خواردنی ئەو خواردنانەی کە گشتیان لە کالسیۆم پێکھاتووە ئەوا تووشی ئەو بەردە نابین ! بەڵام ئەمە ھەڵەیە ئێمە دەتوانین ئەو خوارنانە بخۆین کە لە ئۆکزالەیتیان تێدایە بەڵام لە بەرامبەردا دەبێ لەگەڵی کالسیۆم بخوات تاوەکوو پێکەوە ببەسترێن و ئۆکزالەیتەکە فڕێدرێتە دەرەوەی لەش.

سەرچاوە:
#mazn
#پەیجی_پزیشکی_مایکڕۆبایۆلۆجی

414 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/09/2017
زیاتر...