ژمارەکانی تاقیگە
ثشکنینی CSF

پشکنینی CSF

شلەی ناو دڕکەپەتک یاخود CSF شلەیەکی بێ ڕەنگ و بێ بۆنە لە مرۆڤی پێگەیشتوو قەبارەکەی ۹۰ بۆ۱٥۰مل ئەبێت وە لە مناڵ و تازەلەدایکبواندا قەبارەکەی ۱۰بۆ ٦۰ مل ئەبێت
سامپڵ لە ڕێگەی دەرزیەوە لە لایەن دکتۆری پسپۆرەوە لە پشتی نخۆش لە لای نزیک کەڵەکەی وەرەگیرێت و ئەنێردرێت بۆ تاقیگە..بەشێوەیکی گشتی ئەکرێتە ناو دوو یان سێ تیوبەوە ..

یەکێکیان بۆ بەشی کیمیا بۆ پشکنینی پڕۆتین و شەکر 

یەکێکی تریان بۆ بەشی ھیماتۆلۆجی بۆ پشکنینی تۆتاڵ کاونتی rbc و wbc

یەکێکی تریان بۆ بەشی مایکڕۆبایۆڵۆجی بۆ زەرع و دڵنیابوون لە نەبوونی بەکترا یا میکڕۆبەکان..

بەشێوەیکی گشتی تۆی کارمەندی تاقیگە پشکنین ئەکەیت بۆ ئەم شلەیە بۆ دیاری کردنی ئەم ڕێژانە.

شەکر.بەشێوەی ئاسایی و نۆڕماڵ ئەم شلەیە ٤٥ بۆ ۸٥ مگم/دڵ شەکری تێدایە ..لەوە زیاتر و کەمتر نائاساییە

پڕۆتین .بەشێوەیکی گشتی ۱٥ بۆ ٤٥ مگم/دل پڕۆتینی تیایە لەوە زیاتر و کەمتر نائاساییە

خڕۆکە سورەکان..بەشێوەیەکی گشتی ئەم شلەیە ھیچ خڕۆکەی سور و خوێنی تیا نی یە ..مەگەر لە کاتی وەرگرتن تێکەڵی ببێت

خڕۆکەی سپی..بەشێوەی ئاسایی ھیچ خڕۆکەی سپی تیا نی یە بەڵام زۆر جار تیای ئەبێت و نیشانەی ھەوککردنیەتی کە جۆری خڕۆکە سپیەکە ھەمیشە لیمفۆسایتس ئەبێ lymphocytes

سودەکانی ئەنجام دانی ئەم فەحسە چی یە ؟
یارمەتیت ئەدات لە زانینی سەلامەتی یان پێکران و ھەوککردنی دڕکە پەتک و کۆئەندامی دەمار و مێشک..بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی سەر و فەقەرت و قاچ و لەرزین و ڕەقبوون و لەجوڵە کوتنایان ھەیە.
دڕکەپەتک و شلەی دڕکە پەتک توشی ھەوککردن ئەبن لە لایەن بەکتریا و ڤایرۆس و مشەخۆر و میکڕۆبەکانەوە کە لە ڕێ ی دەمەوە ئەچنە ژوورەوە لەوێشەوە بۆ مێشک و لە وێشەوە بۆ دڕکەپەتک و شلەی دڕکەپەتک..

ئامادە کردنی : سەرھەنگ سورچی

4316 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/09/2017
زیاتر...