ڤیتامینەکان
ڤیتامین-B7

ناوی زانستی: 

Biotin
لە ئاودا دەتوێتەوە واتا لە ڕێگای میزەوە دەکرێتە دەرەوە. زۆر دەگمەنە ئەم ڤیتامینە کەم بکات لە لەش دا

پێویستە بۆ 

زۆربەی ئەو ئەنزیمانەی (ھەموو کارلێکەکانی لەشمان خێرا دەکات) لەشمان ھەیە ھۆگری ئەم ڤیتامینەن تا بە چاکی کاری خۆیان بکەن.
پێویستە بۆ قژ، پێست، نینۆکەکان. 
پێویستە بۆ ووزەی لەشمان. 
بۆ هاڕینی کاربۆهیدراتەکان، چەوری، پرۆتین. 
بۆ دەردانی ئینسۆلین. 

کەمی ئەم ڤیتامینە
ئارەزوو نەکردنی خۆراک، کەم خوێنی، هیلاکی، خەمۆکییەکی کەم، ئازاری ماسوولکە، زیپکە، ووشکبوونی پێست، قژ هەڵوەرین.

چەندێکمان پێویستە ڕۆژانە؟ 
٠،٠٣ بۆ ٠،١٠ ملگم


ئەم ڤیتامینە ھەیە لە
خۆ کردارانە درووست دەبێت لە ڕێگای ئەو بەکتریایانەی ناو ڕیخۆڵەوە.
زۆربەی ئەو خۆراکانەی دەیخۆین، ھەروەھا دەستمان دەکەوێت لەو بەکتریایانەی لە ڕیخۆڵەکانمان دا ھەیە

ئەگەر زۆر بخۆین وەک لە ڕادە پێویست
هیچ داتایەک نییە لەسەری

ئا/ زرنگ سالار

1824 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2015
زیاتر...