رێنمایی تەندروستی
خۆژارکردن، خۆ لەڕکردن، رێجیم

خۆژارکردن، خۆ لەڕکردن، رێجیمکردن
 
بەڕێز گەر تۆ بەھۆی زیادبوونی کێشی لەشەوە ناڕەحەت وبێتاقەتیت وئەتەوێت لەش ولارێکی ڕێک وتەندروستت ھەبێت ئەوا  بێ دوو دڵی ئەم ڕجیمە پەیڕوبکەو ئاسودە بە، چونکە ڕجیمێکی باش‌و نموونەیە بەبێ ئەوەی  ھیچ کاریگەریەکی نیگەتیف‌و لاوەکی لەسەر لاشە ھەبێت، ئەم ڕێنموونیانە بەتەواوەتی پیادەبکەیت، بەدڵنیاییەوە گۆڕانی سحری دروست دەبێت، بەم شێوەیەی خوارەوە.

*نانی بەیانی:
لەکاتژمێر ٧بۆ ٩ی بەیانی دەست پێ دەکات.
- سەرەتا پێش خواردنی نانی بەیانی بە ١٠ خولەک، دووکوپ ئاو یان ٥٠٠ملم ئاوی کانزایی بخۆرەوە.

چەند جۆرێک لەخواردنی بەیانیان، یەکێکیان ھەڵبژێرە:
١- پارچەیەک پەنیری سپی ٣٠غرام، لەگەڵ کەوچکێکی چێشت مرەبا لەگەڵ نیوسەمون بەبێ ناو.... 
٢- دوو کەوچکی خواردن ھەنگوین لەگەڵ نیو سەمونی بێ ناو.
٣- ھێلکەیەکی کوڵاو لەگەڵ قاپێک زەڵاتە.
٤- کوپێک شیر لەگەڵ نیوە سەمون.
٥- ھێلکەیەکی کوڵاو لەگەڵ نیوسەمونی بێ ناو لەگەڵ نیو تەماتە.
٦- دوو گوێز لەگەڵ نیو سەمون.
٧- کەوچکێک زەیتی زەیتون لەگەڵ کەوچکێک زەعتەر‌و نیو سەمون.

تێبینی/
باشترە خواردنی (٣) دەنک خورما پێش نانی بەیانی بە ١٥خولەک لەڕۆژانی دوو شەممەو پێنج شەممان، لەگەڵ خواردنی نانی بەیانی، دەتوانی ئەم شتانە بخۆیت:  
- پیاڵەیە چا....
- کوپێک شیر بەتێکەڵ کردنی یەک کەوچکی بچوک شەکر پەرداخێک شەربەتی (پرتەقاڵ- لیمۆ- سێو- مێوژ- شلیک).

  *ماوەی نانی بەیانی تا نیوەڕۆ.....
     لەکاتژمێر ٣٠/١١بۆ ٣٠/١٢.

خواردنەوەی یەکێک لەم خواردنەوانە:
- یەک کوپ شەربەت بەبێ شەکر.
- یەک کوپ شیری بێ چەوری بەبێ شەکر.
- کوپێک قاوە لەکەڵ یەک کەوچکی چا شەکر.
- کوپێک شیرچا لەگەڵ یەک کەوچکی چا شەکر.
-کوپێک لیمۆ بەسرا لەگەڵ یەک کەوچکی چا شەکر.

*خواردی نانی نیوەڕۆ............. 
لەکاتژمێر ١٢ونیوھەتا ٤ی ئێوارە 
خواردنی سێوێکی مامناوەند پێش ١٠ خولەک لەنانی نیوەڕۆ و خواردنەوەی ٢ پەرداخ ئاو پێش خواردن بە١٥خولەک ئەوخواردنانەی کە دەکرێت ببنە نانی نیوەڕۆ ئەمانەن، دەکرێت یەکێک لەم خواردنانە ھەڵبژێریت:-
١-  (٦) کەوچک برنج لەگەڵ پارچە مریشکێکی مامناوەند لەگەڵ نیو سەموونی بێ ناو، یا ١\٤ی نانێک.
٢- (٦) کەوچک ساوەر بەپارچەیەک مریشکی مامناوەند لەگەڵ سەمونێکی تەواوی بێ ناو....
٣- (٢) کوبەی مامناوەند، لەگەڵ یەک سەمونی بێ ناو لەگەڵ قاپێک زەڵاتە کە لەمانە پێک بێت (تەماتە، پیاز، خەیار، کاھو،کەلەرم، چەوەندەر، لیمۆی ترش).
٤- ماسیەکی مامناوەند لەگەڵ نیو سەمونی بێ ناو، لەگەڵ زەڵاتە ونیو کوپ گیراوەی پرتەقاڵ یا ھەر میوەیەک بێت.
٥- یاپراخ، ٣باینجان یا ٤پیاز یان ٤ دانە بەتێکەڵی لەگەڵ پارچەیەک نان.
٦- پارچەیەک سنگی مریشک وردکراوی کوڵاو لەگەڵ شۆربای سپێناخ، یا نیسک، یا پەتاتە، یا لۆبیا لەگەڵ نیونان لەگەڵ قاپێک زەڵاتەی کەپێشتر باسکرا.
٧-  (٦)کەوچک برنج لەگەڵ پارچەیەک گۆشت وقاپێک زەڵاتە، وەک (ژمارە٣)لەگەڵ ١\٤ی نانێک.
٨-شۆربای نیسک تێکەڵ بەنیو نان وپارچەیەک گۆشت یا پارچەیەک گۆشتی مریشک لەگەڵ خەیارێک لیمۆیەکی ترشی بەسەرداکرابێت.
٩- (٦) کەوچک برنجی بریانی لەگەڵ قاپێک زەڵاتەی کەپێشتر باسکرا لەگەڵ١\٤نانێک.
١٠-  (٢) شیش کەباب یا (٢) شیش تکەی مریشک لەگەڵ نیونان وقاپێک زەڵاتە.

تێبینی: دوای ھەموو نان خواردنێکی نیوەڕۆ، خواردنەوەی  پیاڵەیەک چا لەگەڵ کەوچکێک شەکر.

 * عەسرانە- پاش نیوەڕوانە
    لەکاتژمێر ٤ بۆ ٣٠\٥

خواردنەوەی یەکێک لەم خواردنەوانە:
١-کوپێک چای لەگەڵ کەوچکێک شەکر.
٢-کوپێک نیسکافە
٣-پەرداخێک شەربەت بەبێ شەکر.
٤-کوپێک شیر بەبێ شەکر.
٥-یەک کوپ لیمۆی بەسرە
٦-کوپێک دارچینی لەگەڵ زەنجەفیل
٧-کوپێک شیر بەبێ شەکر

تێبینی: دەکرێت یەکێک لەم شتانە بەعەسرانەکانەوە بخورێت پارچەیەک کێک، ٢کولیچەی بێ گوێز.

* نانی ئێوارە –لەگاتژمێر ٦ بۆ ٨ی شەو 
دەبێت پێش خواردنی نانی ئێوارە بە١٥خولەک  ٢پەرداخ ئاو بخورێتەوە..

تێیبینی: بەھەمان شێوە چەند نمونەیەکن تۆ یەکێک لەوانە ھەڵدەبژێریت، وەک: 
١-قاپێکی بچوک شوربای نیسک بەبێ نان، لەگەڵ قاپێکی بچوک زەڵاتە کەپێک بێت لە (٢گەلا کەلەرم ونیو تەماتە).
٢- (٢) شیش سنگی برژاولەگەڵ لەگەڵ نیوتەماتە ونیوسەمون.
٣-پارچەیەکی بچووک ماسی برژاو لەگەڵ زەڵاتە (دووگەڵا کاھو، نیو تەماتە، ئاوی یەک لیمۆ).
٤-قاپێک شۆربای مریشک بەبێ نان.
٥-قاپێکی بچوک نیسک، یا بەزالیا بەبێ نان لەگەڵ زەڵاتەی ژمارە(١).
٦-  (٢) پەتاتەی کوڵاو لەگەڵ زەڵاتە ژمارە (٣)
٧-  ١\٤ مریشکی برژاو بەبێ نان لەگەڵ زەڵاتە (١خەیار، نیوتەماتە،ئاوی نیو لیمۆ). 
٨- ھێلکەیەکی کوڵاو لەگەڵ نیو سەمون وقاپێکی بچوک زەڵاتەی ژمارە (٣)
٩- قاپێکی بچووک شۆربای سپێناخ لەگەڵ ١\٤ی نانێک.
١٠- (٢) کوبەی سورکراولە زەیتی زەیتون لەگەڵ زەڵاتەی ژمارە(١).
١١- (٢)   کوبەی ساوەر بەکوڵاوی لەگەڵ زەڵاتەی ژمارە(٣)  

 خواردنەوەی شلەمەنی بەنیو کاتژمێژ دوای نانی ئێوارە..
وەک یەکێک لەمانە:-
خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو
یەک کوپ شیر یا، دۆ
یەک کوپ شەربەت
یەک پەرداخ سێڤن یا ببسی...

دوای نانی ئێوارە لەکاتژمیژ   ٩بۆ ١١خواردنی یەکێک لەمانە:

١پرتەقاڵ
١ قۆخ
٢ لالەنگی
١٨دەنک ترێ
نیومۆز لەگەڵ یەک لالەنگی
یەک ھەنار
یەک قاپی بچوک کاستەر
یەک قاپی بچوک ماست

تێبینی:_ پێش خەوتن خواردنەوە ٢کوپ ئاو
گەر پابەندبی بەم بەرنامەی رێجیمەوە ئەوا مانگی ٤ کیلۆ لە کێشت کەم دەکات.

9883 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/01/2017
زیاتر...